د.بەرهەم لەخەو هەڵسا بزانە ئەم وەزیرە نوێیەى خوێندنى باڵا كەرەكەى لە كوێ تۆپیەو كوندەكەى لە كوێ دڕاوە.

Monday, 27/09/2010, 12:00

1165 بینراوە


د. بەرهەم هەمیشە وا خۆی نیشاندەدا كە بە راستى پالپشتى گەنج و زانستە وە تارادەیەكى زۆریش لەم بارەوە متمانەى گەنجى بەدەستهێناوە. وە ئەو وەزیرەى كە تازە كراوە بە وەزیرى خوێندنى باڵا خۆی كردووە بە فریاد رەس و پێیوایە كوردستان لەسەردەمى نەزانى و گەندەلیەوە دەگەیەنێتە لوتكەى زانست و تەكنۆكرات و بە ووتە زڵەكانى بەڵێنى زۆرى بە خەلك و حكومەت داوەو وە دەستى كردووە بە گۆرانكاری لە هەموو بوارەكانى زانستى و ئیدارى لە زانكۆكان دا بە تایبەتیش لەگەڵ خاڵە د.خدرى لە زانكۆى كۆیە.

یەك نمونە لەو گۆرانكاریانەى كە ئەو فریاد رەسە دەیكات بریتییە لە گۆرینى راگرى كۆلیژەكان بۆ نمونە لە هەندێ لە كۆلیژەكانى زانكۆى كۆیە پاش دەرچوونى بریارى لێبوردن لە ئەركى هەندێ لە راگرەكانى پێشوو دەرگاى پێشكەش كردن كراوە بۆ ئەم پۆستەو بە خەلكیان راگەیاند لەمەودوا پۆستەكان لە رێگەى پێشكەشكردنى CV وە دەبێت كەسی شیاو ئەبێ دابنرێت و نابێ حیزبە سیاسیەكان رۆلیان بمینێت لە دابەشكردنى ئەم پۆستە زانستیانە, ئەم ووشانە دڵى زۆرێك لە خەلكى زانستخوازى خۆشكردو گەیشتینە ئەو بروایەى كە د. دلاوەر ئەو فریاد رەسەیە كە پڵنگ ئاسا ئەو ئەزمونە تالانەو نا دادپەروەریانەى رابردوومان بیردەباتەوە كۆمەلگەكەمان لە نەزانى و جەهالەت رزگاردەكات. بۆ ئەم مەبەستە خەڵكێكى زۆر لە خاوەن بروانامەى بەرزو ئەزمونى زۆر بۆ پۆستى راگرى كۆلێژ پێشكەشیان كرد وەك:

1. د.عادل گەرمیانى 2. د.هۆشیار 3. د. باوەددین 4. د. سه‌باح رشید

5. د. سەلیم 6. د. سەردار گەردى و 7. د. لگیف 8. د. هادی. 9. د. اكرم 10 .د.محمد

بەلام مەخابن ئەم فریاد رەسەى كە هەموو ئومێدێكمان لەسەر ووتەكانى بنیات نابوو كاتێك هاتە سەر كردار بۆمان دەركەوت ئەویش هەر چەقەڵە مشەخۆرەكەى سەردەمى نەزانى و شەمشەمەكۆرەكەى سەردەمى تاریكیە. بۆیە لەگەڵ خاڵ خدرى قۆلیان لێ هەلكردوو بریاریاندا بۆ نمونەلە كۆلیجى زمان بە پێى مزاجى خۆیان كەسێكى سزادراو گەندەڵكار دیارى بكەن ئەو كەسەش (د. هۆشەنگ فاروق جواد)ە كە هیچ مەرجێكى تیا نیە لەبەر ئەم هۆیانەى خوارەوە.

1. ناوبراو تەنها هەشت ساڵ خزمەتى زانكۆیی هەیە لەكاتێكدا یەكێك لە مەرجەكانى پێشكەشكردن بەلاى كەمەوە خزمەتى 10 ساڵ پێویستە.

2. ناوبراو لە زانكۆی سلێمانى لە سالى 2003 مامۆستا بووەو بەلام كاتێك كە ئەندامى لیژنەى ئەزموونەكانبووە هەڵساوە بە گۆرینى نمرەى یەكێك لە خوێندكارە كچەكانى خۆى بەرامبەر دل َرازیكردنێك بۆیە دواى ئاشكرابوونى لە زانكۆى سلێمانى كۆلێژى ئەدەبیات بەشى ئینگلیزى بریارىدەركردنى دەدرێت بەڵام پاش دەست و پێڵاو ماچكردنێكى زۆر بریارى گواستنەوەى دەدرێت بۆ زانكۆى كۆیە. بەلگەكانیش هەموو لەبەردەستدایەو گشت مامۆستایانى زانكۆى سلیمانى گەواهیدەرى كارە دزێوەكانینە

3. ناوبراو لە كۆیە كرا بە بەرپرسی كردنەوەى خولى توانستى ئینگلیزى وە لە ناو هەموو كادیرانى زانستى ناو زانكۆو دەرەوەى زانكۆ روون و ئاشكرابوو كە ئەم بڕوانامەى كردبوو بە پیاوەتى خۆی و ئەوەى مەبەستى نەبوایە هەرگیز دەرناچوو خەلكانێكیش بە گالتەوە دەریدەچواندن بروانامەى پێ ئەبەخشین.



جەنابى د.بەرهەم ئەم جنابی وەزیرە لەگەڵ خاڵە خدری ناوى دەیان كەسیان دەرهێنابوو لە منافەسەكە بە بیانووى تەمەن. تەنانەت لە دواى هەندێ مامۆستاى ناردبوو هەرەشەى لێكردبوون كەنابێ فایلیان پێشكەش كەن و وە هەندێكیان فایلیان لێ فرێدرابوو وە هەندێكى تریان پەیوەندیان پێوەنەكرابوو تا رۆژى چاوپێكەوتن ئامادە بن بۆ نمونە پ.ی.داكرم كە بەرپرسى كۆمیتەى زانكۆى سەلاحەددینە.

زۆر زۆرى ترم پێیە لە بەڵگەو كەم و كورى لەسەر كادیرانى زانكۆى كۆیە بەلام ماندیبوم و تواناى نووسینى ترم نەما........ گەرووم دڕ او هیچم پێ نەبڕا................

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە