مەلا بەختیار دەست لە كار دەكێشێتەوە

Sunday, 06/09/2009, 12:00

1813 بینراوە


كورد ئەڵێ: نەبوونى، فێرى هەموو شتێكت ئەكات , منیش ئەڵێم دۆڕاندنیش یەكێتى فێرى زۆر شت کرد.
هەژدە ساڵى ڕەبەقە حیزب و حكومەت بە دەست كۆمەڵێك كەسەوەیە كە بە تەواویى بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان قۆرخیان كردوە، مەگەر مردن یان وەكو ئەم جارە تڕۆ كردن ئەگینا هیچ یەكێك لەو بەناو بەرپرسانە ئامادە نین و نابن واز لە بچوكترین پلە و پۆستى خۆیان بهێنن , یەكێك لەوانەى كۆمەڵێك پۆستى داگیر كردبوو ئەم مەلا بەختیارە بوو كە لە بەر نەشارەزایى لە هیچیاندا سەركەوتوو نەبوو , بەڵام ئەوەى تیاى سەركەوتو بوو تەنها ڕابواردن و پارە خواردن و تۆڵە كردنەوە بوو لە یەكێتى. مەلا بەختیار لێپرسراوى مەكتەبى ڕێكخراوەكانى یەكێتى بوو , سەرۆكى لیژنەى ئۆلۆمپى كوردستان بوو جگە لە كۆمەڵێگ پۆستى ترى حیزبى , ئەم مەكتەبە تائێستا واى باس كردوە كە زۆرترین ئەندامى هەیە , بەڵام ئەم هەڵبژاردنە ئەوەى دەرخست كە مەلا بەختیار تا ئێستا درۆى فەرموە، چارەكى ئەوەشى نەبووە كە باسى ئەكرد , بۆیە بەو درۆیانەى که‌ کردی، یەكێتى توشى گەورەترین دۆڕاندنى ئابڕوبەرانە کرد , ئەوەى دەریش كەوت مەلا بەختیار تەنها بۆ پارە خواردن ئەم هەموو ئەندامەى هەبووە و مەكتەبى سیاسی و تاڵەبانیشى پێ هەڵخەڵەتاندوە , كە ئەو دۆڕاندنە توشى یەكێتى بوو ئیتر تاڵەبانى زانى ئەم لێپرسراوە درۆزنانە تا ئێستا درۆیان لەگەڵدا كردوە , بۆیە بڕیارى دا یەك یەك ئەو كەسانەى بە درۆ لە خشتەیان بردوە تڕۆیان بكات یەكێك لەوانە ئەم مەلا بەختیارەیە , ئەویش بە وەرگرتنەوەى پۆستەكان لێى و ڕووت كردنەوەى بە هێواشى.
لەم ڕۆژانەدا مەلا بەختیار سەردانى یانەى سلێمانى و سیروانى كردوە و ووتویەتى (كاتى ئەوە هاتووە وەرزش بگێڕٍینەوە بۆ وەرزشكاران و چیتر بەرپرس و سیاسیەكان لە بەرپرسیارێتى یانەكان و لیژنەى ئۆڵۆمپى دا نەبن و ئەوە بڕیارە جێ بەجێ دەكرێ و منیش لە سەرۆكى لیژنەى ئۆڵۆمپى واز دەهێنم)، مه‌لا به‌ختیار لێره‌دا ڕاستیەكەى نەوتوە كە ئەمە بڕیارى تاڵەبانییە و ئەبێت تڕۆ بكرێیت، نەك بیكەیتە سەروەرى بۆ خۆت. ئێوە ئەگەر توشى ئەو دۆڕاندنە ئابڕوبەرانەیە نەهاتنایە قەت كارى وات نەدەكرد, چونكە ئێوە بە كورسیەكانتانەوە داكوتراون, بۆیە وازهێنانتان بە خۆشى خۆتان مەحاڵە, بەڵام دەنگدانى ئەم جارە ئەوەى دەرخست تا ئێستا جەنابتان هەر بە درۆ ئەو مەكتەبەتان ڕاگرتوە و له‌ پاڵیدا مانگانەش نەسریەیەكى باشتان خواردوە بەناوى ئەو مەكتەبەوە، بەڵام كە هاتە سەر حساب هەمووى بەس ژمارەى خەیاڵى بوو. ئەگەر یه‌کێتی هێنده‌ی ئەو ژمارەیەى بهێنایە لە سلێمانیدا ئەوا یەكەم ئەبوو، بەڵام چونكە ئەوە وانەبوو بۆیە دۆڕا و درۆكانى جەنابیشتان بۆ هەموومان دەركەوت, ئەگینا ئێمە گاڵتەمان بەوە دێت ئێوە ئەوەندە دڵفراوان و دیموكراتیخواز بن، وا بە ئارەزووى خۆتان دەست بەردارى پلە و كورسیەكانتان بن. ئێوە ئەو پلە و پایەیەتان وا بە ئاسانى واز لێناهێنن و دەست بەردارى نابن، ئاوا دۆڕاندن فێرى ئەوەى كردن واز بهێنن , ئەبوایە نەك لەو پۆستە بەڵكو لە هەموو پۆستەكانى تریش وازت بهێنایە، چونكە یەكێك لە هۆكانى دۆڕاندنى یەكێتى لە سلێمانى جەنابت بویت, ئیتر وەرزش لە كوردستان گەشە دەكات مادام لە تەوقى تۆ ڕزگاری بوو، ئەگەر واز لە یەكێتیش بهێنى و تەوقى مەلا بەختیار لە ملى یەكێتى ببێتەوە، ئەوا دڵنیام یەكێتیش ده‌بوژێته‌وه‌ و باش ئەبێت, ئیتر ئەمە مەكە بە دەست كەوت بۆ خۆت، ئەمە شەقى دۆڕاندن بوو تۆى تڕۆ كرد، وا تاڵەبانیش هێواش هێواش ئەتكوژێ و ڕووتت دەكاتەوە و لەم ماوەیەشدا مەكتەبەكەشت لێ وەردەگرێتەوە، ئیتر وەكو سلقى ڕووتت لێ دێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە