ناڕزایی دەربڕین لە وەزارەتى ڕۆشنبیرى و پارێزگاری هەولێر

Saturday, 27/03/2010, 12:00

1676 بینراوە


ئێمە وەکو تیپى شانۆى تیشک ناڕەزاى خۆمان دەرئەبڕین بەرامبەر بە وەزارەتى ڕۆشنبیرى و پارێزکارى هەولێر کە دەبوایە لە ڕۆژى جیهانى شانۆ گەورەترین ڤیستیڤاڵى شانۆیی و چالاکى جۆراو جۆر پێشکەش بکرایە بەڵام بەداخەوە لە پایتەختى هەرێمى کوردستان بەلکو نەک کەرنەڤاڵ تەنها ڕۆژى جیهانى شانۆشیان لەبیر نییە لەکاتێکدا کە بەڕێوەبەرایەتیەکى تایبەت بە شانۆ هەیە بەڕێوەبەرایەتیەکى تایبەت بە تیپ و سەنتەرەکان هەیە کە بە دەیەها تیپەشانۆیی لەخۆدەگرێت کە بودجەی تایبەتى خۆى هەیە نەیانتوانى تەنیا بە شانۆگەریەک ئەم ڕۆژە پیرۆز بکەن لەهەمان کاتدا { جۆدی دێنش}دەڵێت:لەنووسینەوەى پەیامى شانۆى جیهانى کەپێویستە لە بچووکترین شارو شارۆچکە ئەم یادە بەرز ڕابگیرێت بەڵام دیارە وەزارەت بێئاگایە لەمانە کە کێن و چین؟؟؟بەڵام ئێمە وەکو تیپی شانۆیی تیشک پیرۆزبایی و دەست خۆشى خۆمان ئاراستەى{ تیپی شانۆی ئەزموون گەرى کەرکوک و تیپی شانۆى سالار دەکەین}بۆ ئەو کارو چالاکیانە کەهەمیشە پێشەنگ بوون لە شانۆدا ...

بەرپرسی تیپی شانۆى تیشک

27/3/2010
ڕۆژى جیهانى شانۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە