(مەلا سەعید) هۆكارى دۆڕاندنی لیستی كوردستانی بوو لە گەرمیان

Saturday, 05/09/2009, 12:00

2107 بینراوە


چەندین هۆكار هەبوو كە لیستی كوردستانی 45 دابە دۆڕاندن لە گەرمیان، بەڵام سەرەكیترینیان ناعەدالەتی و بێ خزمەتگوزاری و خزم خزمێنەى مەسئولەكان بوو، (مەلا سەعید)یش وەك یەكێك لە بەرپرسەكان و سەرپەرشتیاری ئیدارەى گەرمیان كە گەورەترین و هەستیارترین دەسەڵاتە لە ناوچەكە كە بەرامبەر بە پارێزگارێك دەسەڵاتی هەیە، وەلێ بێ ئیدارەیی و ناعەدالەتی و هیچ نەزانی ئەو كابرایە هۆكارى سەرەكی دۆڕاندن و شكست پێهێنانی لیستی كەرە دێز بوو، كەچی جەلال تاڵەبانی و كەسانی دەوروبەرى و یەكێتی نانیشتمانی كەوتوونەتە نان بڕین و دەركردنی خەڵكی هەژارو گەنجی رەشوڕوت و ئاسایش و پۆلیسێكی وەكوو من، ئا ئەمەیە هیچ نەزانی ئەو حزبە بەرپرسێكی وەك (مەلا سەعید) گەندەڵی ئەنجامدەدات و لیستی كوردستانی دەداتە دۆڕانن، كەچی چینی خوارەوەو كوڕی خەڵكی باجەكەى دەدات.
دەبێت لە سەرەتادا مەلا سەعید تڕۆ و دەربكرێت نەك چەند ئاسایش و پۆلیسێكی وەكوو من كە ژیانی یەك خێزانم بەسەرەوەیە، گریمان 100 پۆلیس و ئاسایش دەنگیان بە لیستی كوردستانی نەداوە، ئەدى خۆ سەدان هەزار كەس لیستی كوردستانیان ریسوا كرد، ئایا ئەمە خەتای ئەو چەند ئاسایش و پۆلیسەیە یان خەتاى بەرپرسێكی وەكوو (مەلا سەعید) كە جیاوازی و ناعەدالەتییەكی زۆری كردووە لەنێوان ئەو چەند قەزاو ناحێ و گوندانەى گەرمیان و خەڵكی ئاسایی و خزم و كەسوكارەكەى.
(مەلا سەعید) هەر ئەوە نییە لە رووی ئیدارییەوە ئیهمال و هیچ نەزان بێت و گەرمیانی فەوتاندبێت، بەڵكو سەرەڕای ئەو هیچ نەزانییەى تاوەكوو ئێستا نزیكە 50 كەسی لە خزم و كەسوكارەكەى كردووەتە پاسەوانی خۆی و هەموویان عەرزەى بۆ وەرگرتوون، تەنانەت وەك لە ژمارەیەكی گۆڤارى لڤیندا بڵاوبووەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەى گەرمیان زیاتر لە 10 عەرزەى لە ناو قەزاى دەربەندیخان و كامپی خوارووى ئەو قەزایە بۆ خۆی تاپۆ كردووە، هەموو براكانی كە تەقەیەكیان بۆ ئەم كوردستانە نەكردووە لەشارەكانی كفری و كەلارو دەربەندیخان عەرزەیان وەرگرتووە.
چاوەڕوانی زانیارى و وردەكارى گەندەڵی و ناعەدالەتییەكانی مەلا سەعید بن، ئەو چەند دێڕەى سەرەوە مشتێك بوو لە خەرمانێك.
تێبینی/ ئەو زانیارییانەم لە دەمی خەڵكی و چەند كەسێكی نزیكی مەلا سەعید وەرگرتووەو خوێندكارێكی هاوڕێم بۆی نوسیمەوەو ناردی بۆ كوردستان پۆستی خەمخۆری ئێمە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە