یەك حكومەت و دوو بڕیارى جیاواز

Friday, 12/08/2011, 12:00

1655 بینراوە


گومانیى تێدانیە حكومەت لە هاوڵاتى ئاسایى و فەرمانبەرەكانى گیرفانى پرترە، بەڵام ئەگەر بەراوردیك بكەى لە نیوان گیرانەوەى قەرزى حكومەت بۆ فەرمانبەرەكانى لەلایەك و گیرانەوەى قەرز فەرمانبەران بۆ حكومەت لەلایەكیترەوە ئەم هاوكێشەیە پێچەوانە دەبینیت.
چیرۆكەكە بەكورتى ئەمەیە حكومەت قەرزارى فەرمانبەرەكانێتى، بۆدانەوەى ئەم قەرزە كە پێدەچێت هەر فەرمانبەرێك ملیونێك قەرزارى لحكومەت بێت، سەرۆكى حكومەت رایگەیاند كە قەرزەكەیان بۆ دەگێرێتەوە بەشێوەى 12قیست.
بۆ راستكردنەوەى موچەى فەرمانبەران و پیداچونەوە بە دۆسێى ئەو فەرمانبەرانەدا، ئەو فەرمانبەرانەى كە ساڵى خزمەتیان بۆ هەژماركراوە، پێویستە قەرزى خانەنشینى ئەو ساڵانەى كە بۆیان هەژماركراوە بیدەنەوە بە حكومەت، ئەیگەنا موچەكەیان بۆ راست ناكرێتەوە! ئەم قەرزەش بەپێى ساڵى خزمەتەكانیان هەر فەرمانبەرەى دەبێت ملیونیك زیاتر قەرزى حكومەت بدەنەوە.
بەڵام ئەوەى جێگاى سەر سورمانە ئەو قەرزەى كە دەبێت فەرمانبەر بیداتەوە بە حكومەت، پێویستە لە ماوەى 4 قیستدا بیداتەوە بە حكومەت، كە بەتەنها مانگانە نزیكەى "260000" دوسەدوو شەست هەزار دینار دەكات.
ویژدانى هەموو مرۆڤێكى خاوەن ویژدان دەكەم بە دادوەر حكومەت دەوڵەمندە یان ئەو فەرمانبەر كە بەوچەیەكیتریشەوە نایگەیەنێتە سەرى مانگ دبێت روبكاتە كوێ ئەگەر هاتوو ئەو برە زۆرەى لێببڕدرێت.
ئەگەر حكومەت دەست بەجێ چاوێك بەم رینمایە داراییەدا نەگێرێتەوە بۆ وەرگرتنەوەى ئەم قەرزەى لە فەرمانبەران، ئەوا دەبێت چاوەرێى روبەروو بوونەوەى گلەى و نارەزاى زۆر ببێتەوە، لە ئەنجامى ئەو كاریگەرییە قورس و خراپەى لەسەر بژێوى ژیانى ئەو فەرمانبەرانە دروستى دەكات.
بۆیە ئەم ئەم داوایە ئاراستەى سەرۆكى حكومەت دەكەم چونكە دەزانم سەرۆك پەروەردەى كلتورێكە كە زۆر جار بووە لەرێگەى وتارێكى رۆژنامەنووسیەوە كە لە رۆژنامەیەكدا بڵاوبۆتەوە حكومەتێك پێدا چوونەوە بە بریارێكیدا بكات كەپێشتر دەریكردوە پاشئەوەى بۆى روندەبێتەوە كە بریارێكى هەڵە بووە.
من باس لەوە ناكەم كە وەرگرتنەوەى قەرزى خانە نشینى ماوەیەى ئەو ساڵانەى كە فەرمانبەر تەنها بۆى هەژماركراوە بۆى كراوەتە سەر ساڵەكانى خزمەتى و موچەى وەرنەگرتووە تاكو لەسەدا حەوتى بداتەوە بە حكومەت؟! ئاخر خۆ خانەنشینى لە موچە وەردەگیرێت، خۆ فەرمانبەرەكە مووچەى وەرنەگرتووە تاكو قەرزاربیت و ئیستا قەرزەكەى بداتەوە، ئەمە بەجێدەهێڵم بۆ شارەزایانى ئەم بوارە كە ئایا ئەم بریارە تاچەند یاساییە؟
ئەوەى من دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە كە حكومەت دەتوانێت ئەم قەرزە بە قیستێكى درێژتر لە فەرمانبەرەكانى وەربگرێتەوە هیچ نەبێت وەك دانەوەى قەرزەكەى خۆى بە 12 قیست.
باس لەوەش ناكەم كە چەندین فەرمانبەرى تر پێش ئەم رێنمایە قەرزەكەیان هەمووى بەیەكجار لێوەرگیراوە كە هەموویان بەناچارى قەرزیانكردوە بۆ دانەوەى قەرزەكەیان بە حكومەت.
دەشێت ئەم گلیە لە حكومەتبكەین و بڵێین، ئەوەى بۆ خۆت پێت خۆشە بەیەكجار قەرزەكانت لە خەڵك وەربگریتەوە ئاواش خەڵكى پێى خۆشە بەیەكجار تۆش قەرزەكەیان بدەیتەوە.
دشێت ئەوگلەیش بكەین و ئەو چاوەروانییەمان لە حكومەت هەبێت چاوێك بەو بریارەیدا بگێڕێتەوە، وەك چۆن بۆ خۆى پێى خۆشە قەرزەكانى بەشێوەى قیستى درێژخایەن بداتەوە بە فەرمانبەرەكانى، ئەواش ئەو فەرمانبەرانەى قەرزارى حكومەتەكەیانن! پێیانخۆشە ئەوانیش قەرزەكانیان بە شێوەى قیستى درێژخایەن بدەنەوە بە حكومەت، بەڵكو ئەمەیان پێویستریشە.
تاگلیەكە گەورەترنە بووە پێویستە حكومەت بەزووترین كات بەهاناى فەرمانبەرەكانى خۆیەوە بچێت ئەمە بەهەند وەربگرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە