داود ئۆغڵو له دڵ و قودسی کوردستاندا !

Friday, 17/08/2012, 12:00

1379 بینراوە


ئه گه ر به قسه ی زلو شعاراتی ڕه نان و قه به گه ورا بووایه ، ئه وه هه نۆکه کورد له جێگای ده وڵه تێ چوار ده وڵه تی هه بوو ، باوه ڕم وایه هیچ میله تێ هێنده کورد قسه ی له خۆی زلتری نه کردوه ، ئه گه ر به قسه و شعارات فڕه دان بێت ، ئه وه کورد ده وڵه مه ند ترین میله تیی له ناوچه که یه . .
هیچ درۆیه ك هێنده ی پێناسه کردنی که رکوك به دڵ و قودسی کوردستان ، جێگای مه هزه له و گاڵته جاڕی نه بووه له لای میله تی کوردو نه یارانی ، چونکو خاوه نی ئه و دڵ و قودسه ، سه رۆکی ئه و دوو حزبه ن که ئه مڕۆ کوردستانیان خستۆته ژێر چنگیانه وه و هه ر ئه وه نیش بڕیارده ری یکلا که ره وه ی مه سه له چاره نووس سازه کانی باشوری کوردستانن ، به که رکوك و ناوچه داگیرکراوه کانی که شه وه .
هه ر ئه م دوو حزبه شه ، ئه مڕۆ که رکوکی کوردوستانییان له هه موو سیمای کورد بوون وکوردستانی بوونی سڕیه وه ، که رکوکیان کرد به شاره دابڕاوه که و ده سکه گۆڵه که و شاری پێکه وه ژیان و عێراقه بچوکه که وشاری برایه تی و دابشکردنی به له ٣٢%ی نێوان تۆرانیه کان وعه ره به داگیرکه ره کان ......هیدی .
هه میشه بنه ماڵه ی بارزانی و پارتی شانازیان به ئه وه وه ده کرد ، که باوکه رووحیه که یان ، که رکوكی به دڵی کوردستان پێناسه کردوه ، هه ر بۆیشه بنه ماڵه ی بارزانی به هێچ نرخێك ده ست به رداری که رکوك نا بێت و وه به هێچ شێوه یکیش مه ساوه مه له سه ر کوردستان بوونی که رکوك ناکه ن . ئه وه ی له و سه ر دانه ی داود ئۆغڵودا بینیمان نه دڵه که ی بارزانی و نه قودسه که ی تاڵه بانی ڕاسته ، به ڵکو جگه له د وو درۆی زلو زه به لاح بۆ هه ڵخه ڵه تاندو گه رمکردن و قه ره باڵخکردنی دوێخانه کانیان نه بێ هیچ تر نیه .
نه ، مه لا مسته فا سه رکرده یه کی نه ته وه یی بوو هات هه ڵوێست و بڕیاری نه ته وه یی بدا له سه ر سنوری جوگرافیای کوردستان و شاره کوردیه کانی ، بارزانی بنه ماڵه که ی و بله و بارزانی زۆر به لا وه گرنگتر بووه ، نه ك که رکوك . پێموایه سه دام ڕاستی کرد کاتی خۆی ، له موفاوه زاتی ساڵی ١٩٨٣یدا ، که وتوبووی ئێوه ناتوانن که رکوك بپارێزن له تورك بۆیه جارێ ماوه تانه ببنه ئه و پیاوه داوی که ن .
وا بینیمان بارزانی خه ونی ٧٥ ساڵه ی داود ئۆغڵوه کانی کرد به ڕاست و په لی گرتن ، هات دڵه که ی کوردستانیان پێشکه ش بکات ، ئێستایش ماڵی مالیکیه کان ئاوه دان بێت ، ئه گینا گورگه بۆرکه (ده وڵه ت باخچه لی) بۆ جه ژنی ڕه مه زان له دڵ و قودسی ، کوردستانه که ی بارزانی و تاڵه بانیدا ، پۆرتی ده شکاندین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە