مێژووی خۆبەدەستەوەدان !

Monday, 05/05/2014, 12:00

1560 بینراوە



لە شەڕە فنامەدا هاتووە:
شائیسمایلی سەفەوی خۆی لە کوردوستان گرتن خۆش کرد. هەموو میرو بەگلەری کوردوستان خۆیان دەدەسک دا وهەڵتەک هەڵتەک چوونە بەردەمی شای سەفەوی ولایان وابوو بەو کارە خوێن شیرین دەبن! شا،، کە زانی خۆیان هاتوونە ناو تۆڕەوە، پەلە قاژەی لێ بڕین ولە گۆشەی زینداندا رازاندین. میرشا موحەممەدی کوردیش جلکی / قزڵباشی / کردە بەر وچووە ریزی کورد کوژو کورد خۆرەکانی سەفەوی (قزڵباش) .،،،،(شەڕەف نامە،، فەرمانڕەوانی شیروان ، لکی ئیکەم ،،لاپەڕەی ٢٩١) . یەکێک لە ئاواتە هەری مەزنەکانی ماوەی ژیانم ئەوەیە کە بە چاوی خۆم ببینم لە یەکێک لە شارەکانی کوردوستانی مەزن (شاری چووک یا گەورە) ناوەندێکی مەزن دروست کرابا کە لە سەردەری ناوەڕاستی چوونە ژوورەوەی ئەو نا وەندە ئەو ڕستەیە لەسەر دیوار بە خەتتێکی درشت هەڵکەندرابا.،،، ناوەندی لێکۆڵینەوەو پێدا چوونەوە بە مێژووی کوردوستان ،،، . کاری سەرەکی ئەو ناوەندە دەبێ لە لایان کەسانی پسپۆڕ، دیرۆکناس، دوورناس،، ئەدیب،، نوسەر،،کۆمەڵناس،، زمانناس،،و بێلایە ن لە هەر چی حیزب وئیدئۆلۆژیا بێ،، هەروەها ئەرکی سەرەکی ئەو ناوەندە بناغەی لەسەر،،رە خنە،،گرتن لە سەرهەڵدانەکان،، ڕێبەرەکان ،، لەسەرکەوتنەکان،، لە شکستەکان،، ڕەخنە لەسەر مێدیای کورد،، رۆژنامەوانی کورد،، سیستمی داڕزاوی دەستی سەرکردەی کورد،و،،،و،،و،، هەزاران بابەتی دیکە دامەزرابایە. من بۆ گەیاندنی قسەی دڵی خۆم لە پەیوەندی لە گەڵ ئەو هەڵویستەم بە خێرایی نمونەیەک باس دەکەم:
نەتەوەی بێ بەختی کورد لەو سەردەمەدا دووجار دەست بەسەر کراوە! جارێک لە لایان نە یاری کورد کە قەت گازەندەم لەوان نییە. چوون بە ئاشکرا دەددوێن وشەرمت لێناکەن.جاری دووهەم لە لایان حیزب وسەرکردەی کورد دەست بەسەرین! بۆ،،؟ هەری نزیک هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە باشووری وڵات. لایەنێکی سیستمی دێمۆکڕاسی هەڵبژاردنی ئازادو بێ گومانە. ئێمە وای دادەنێن کە ئەو هەڵبژاردنانە شەفاف بون (کە قەت وا نییە) . لایەنی دووهەمی هەموو هەڵبژاردنی ڕەواو دروست دوای هەڵبژاردنە کە دەبێ کۆمەڵگای وشیار وئاگا چاوی لە سەری بێ ولێیان بپرسێ کوا بەرهەمی دەنگی من؟ کۆا پڕۆژەو بۆ کۆمەڵگای ئازادو دوور لە ترۆرو بێ یاسایی؟ کوا سیستمی پەروەردەو ژینگەو کشت وکاڵ هەناردەو هاوردەتان کوا،،،،و دەیان کوای دی.؟؟
خەڵکی ئێمە دوای هەڵبژاردن دووشت دەزانێ ، تەقەوهەڵپەڕکێ!! کاتێک کە حیزبەکەی دەنگی هێناوەو لە شەڕە کورسیدا لە پێش بوو ، ئیدی وڵات باهۆز بییا مەبەستی نابێ. (هەڵپەڕینی نێچیروان بارزانیم دیت کە چۆن پێمان پێدەکەنی گریانم بە بنە ماڵەی شەهیدان هات) هیچ گومانم لەوەدا نییە کە مێژووی هەر نەتەوەیەک بە گشتی دوولایەنی پێک گرێدراوی هەیە.لایەنێک کە پڕە لە شکست ودژواری و سەرنەکەوتن،، لەیەنێکیش بەرەو پێشکەوتن وئاوەدان کردنەوەی وڵات بە پیی توانا ولێهاتوویی.
نەتەوەی کورد نە لە شکستەکان دەرسی وەرگرتووە ، نە توانیویە رێگای رزگاری هەڵبژێرێ.هۆی سەرەکیش سەرکردەی کوردو حیزبی چاو لەدەستی بیانی کوردە. من ئاماژە بە فەرمایشتێکی نابەجێی جەلال تاڵەبانی دەکەم کە جارێکی فەرمووی : دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانە! وئەگەر پێکیش بێ لە برسان دەمرین!! مەسعود بارزانیش پێی وایە تورکیە بۆ بنە ماڵەکەی وی وەک فریشتەی ئاسمان دەچێ! بۆیە جار جار دەفەرموێ : دەوڵەتی کوردی حەقی خۆمانە!! (کە چی خەندەق لە سەر خەندق هەڵدەکەنێ!!)ئەو شیوە ڕاوێژە خۆ بەدەستەوەدانی مۆدێڕنی سەردەمە! لەوەش بترازێ لە کەسیەتی خۆیاندا نەتەوەیەکیش سووک دەکەن و بێ ترس رادەستی دوژمنی دەکەن!
لەزاری زۆر کەسم بیستووە کە باس لە ٢٩ سەرهەڵدانی کورد دەکەن بۆ رزگاری کورد لەسەر جەمی ئەو سەرهەڵدانانەدا چەندیان گەیشتونە ئاکامی خۆی؟ چەند کەس لە سەرانی ئەو بزووتنەوانە بە فێڵ وداوی دوژمن یا کوژراون یا تەڵەیان بۆ داناونەوە یا بۆ خۆیان بە پێی خۆیان چوونە بەر دەستی نەیار؟ بۆ چارەنوسی ،، ئەمیرخانی لەپزێڕین،، باپیریاغای مەنگوڕ،،هەمزاغای مەنگوڕ،، جەعفەرئاغای شکاک،، سمکۆی شکاک،، قازی موحەممەد،،مەلا مستەفای بارزانی،، دوکتور قاسملو،، دوکتور شەڕەفکەندی،، شێخ سەعید،، شێخ رەزا،، هەموویان بەشێوەی نزیک لەیەک کۆتایی پێدێ؟ لە ٣٥ ساڵی رابووردوودا لە رۆژهەڵاتی وڵات ئەو حیزبانەی کە قەرار بوو بۆ رزگاری بەشێک لە خاکی کورد تێبکۆشن ئەوماوەیە کی دوورو درێژە کەمپەکانی باشور راستەو خۆ لەرێگای دەسەڵاتی کورد لە باشوور رادەست کراون جوڵەیان لێ نایە کە بەداخەوە لەو مێژووە تاڵەدا ئەرک دراوە بە کورد کە بەدەستی کورد توشی بێ بەختی ببین.
شکست وسەرکەوتن لە دیرۆکی هەموو نەتەوەیەدا رۆڵی تایبەتی خۆی هەیە. هەم بۆ شکست وهەم بۆ سەرکەوتن ، نەتەوەکانی سەت ساڵی رابوردوو پلان وستڕاتیژیان هەبووە.نەتەوەکەی ئێمە تازە دەبێ بیر لەوە بکاتەوە کە بۆ چی ئەو حاڵ ورۆژمانە؟ رێگای شکست بۆ هاسان دێتە پێشێ؟ رێگای سەرکەوتن بۆ چی ئاوا قورس وگرانە؟ سەرەڕای هەموان لە هەموو بەشەکانی وڵات چەند پسپۆڕ وشارەزای مێژوومان هەیە کە دوو پەڕتوکی لەسەر چونیەتی پێکهاتنی شکستەکان نوسێبێ؟ لەسەردەمی ئێستاماندا دەیان مێدیاو رۆژنامەو رۆژنامەوان هەیە کە نەیەنتوانیوە دوو پڕۆگڕامی بێگرێ وگۆڵو راستەڕاست تۆمار بکەن و بە خەڵکەکەمان بڵێ: ئەوانن هۆی شکستەکانمان.
پێدا هەڵگوتن بە شەهیدو بنە ماڵەی شەهیدو خاکی سووتاوی کوردو گریان وڕۆڕۆی سەرکردەکان بۆ بەدەست هێنانی کورسی ودەنگی هاووڵاتە نابێتە نان وئاو بۆ دێمۆکڕاسی ئازادی وپێشکەوتن. پێداگرتن لەسەر خاڵە لاوازەکانی مێژوومان و هۆی سەرنەکەوتنەکان دەبنە هەوێنی دوارۆژ بۆ پێداچوونەوە. دەبنە جوابی پرسە نادیارەکان بۆ منداڵانی داهاتوو. شۆڕش وسەرهەڵدان هاسانە،، راگرتن ودووبارە بونەوە بۆ ئایەندەیەکی پڕ لە شانازی ئەرکێکی قورس وگرانە.کورد سەرگەردان وکەساسی دەستی خۆیەتی.لە دووژمن ناترسێین بەڵام لە دەسەڵاتی خۆماڵی دەسڵەمیینەوە.ئاواتێکی دیکەی من ئەوەیە کە نوسەر،، رووناکبیر،، رۆژنامەوان،، مامۆستا،، شاعیر،، کەسانی خاوەن هەستی وڵات پارێز بە چاوی رەخنە وبەچاوی راستیەکانی مێژوومان بڕواننە دوا رۆژی رزگاریمان. تا چیدی نەبینی دووزەنەچی سەرکردەی دۆڕاو وبێ سیاسەت . بۆ ئەوەی خوێنەری ئەو بابەتە قسەکانم خراپ وەرنەگرێ تێنینیەکی بچووکم هەیە لەسەر وشەی (خۆبەدەستەودان) . زۆر جار سەرۆکی حیزبێک راستەوڕاست خۆی رادەستی دوژمن کردوە، زۆرجار کەوتۆتە سەرداوی نەیارو گرفتار بووە، زۆر جاریش لە رێگای دووهەم یا سێیهەم ..... دووچاری فێڵ وتەڵەکەی دوژمن هاتووە.من لەسەر ئەو باوەڕەم کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی سەرهەڵدانەکانی نەتەوەی کورددا،،رێبەر ئاپۆ ،، بوو کە بە پیلانێکی مەزنم نێونەتەوەیی رادەستی تورکیە کرابە بێ ئەوەی بۆ خۆی بخوازێ ئەو پیلانەی بەسەردا سەپا.
سرنج: پێداچوونەوە ونوسینەوەی ئەو مێژوویە کارێکی گرانە، من ناتوانم بەوردی لێکی دەمەوە. هیوادارم دڵسۆزانی ژێهاتی کورد لە هەر کوێیەک کە دەژین ئەو ئەرکە قورسە بخەنە ئەستۆی خۆیان وخامەی لێ تیژ کەن تا نەوەکانی داهاتوومان بۆیان روون بێتەوە کە: بۆ چی پاش ئەو هەمووە ساڵە کوردوستان یەک لە دویای یەکی تووشی نەهامەتی دەبێ؟ هۆیەکان چین؟
جەعفەر کەریمی
٥/٥/٢٠١٤


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە