لەبەرچی ئەو سەلەفیەتیەمان ناوێت !

Wednesday, 20/03/2013, 12:00

1497 بینراوە





لە راستیدا ئەم فرقەیە كە بانگەشەی سەلەفییەت ئەكەن و (تەلەفی)یین، بەڵاترین گرۆهن لە مێژووی كۆن و هاوچەرخی ئیسلامی بۆ دین و ژین ، بەوەی رێبازەكەیان بینا كراوە لەسەر چەند پایەیەكی زەرەرمەند لە ژیان و دینی موسلمانان و بگرە مرۆڤایەتی، لەعه قیدەدا (موجەسیمە)ن و لە ژیان و گوزەرانیش لەگەڵ خەڵكیدا وێرانن و خاوەن فیكری بیدعی (هجر)ن و مایەن بۆ تێكدانی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان.
ئەوان باوەریان وایە :خودا وەكو من و تۆیە لە شكڵ و شێوەدا، خاوەن ددان و لێوان و پەنجە و نیوچەوانە ...دادەنیشی و هەردەستی و پێویستی بەكورسییە و هەروەلە دەكات و دەگرێت و زەردەخەنە دەیگرێت و ...جا چ قودسیەتێك بۆ خوایەكی لەم شێوەیە هەیە؟!
هەركێ‌ ئەیەوێت دڵنیابێت لەم جۆرە ئەفكارانەیان با بگەرێتەوە سەر ئەم كتێبانەیان(عقیدە أهل الایمان فی خلق ێ‌دم علی ێورە الرحمن)ی (حمود تویجری)ی كە (ابن باز) پێشەكی بۆ نووسیوە، یان كتابی (دلائل التوحید)ی (الهروی) و (ابگال التأویلات)ی الفرا‌و،وەهەر كتبێكی تری عەقیدەییان .
جا ئێمە لێرەدا مەبەستمان نیە باس لەو لایەنە بكەین، ئەوەی زیاتر مەبەستمانە فكری تەكفیری وهابی و سەلەفییە، نمونەی 3 كۆڵەكەیان وەرئەگرین بۆ ئاشناكردنی فكری تەكفیرییان، كە چۆن لەهەر مەكان و زەمانێك بوبن مایە بوینە بۆ ئاژاوە و كوشتن و برین و قات و قری، بۆئەوەش خوێنەران دڵنیابن ئێمە لەبەرامبەری مەدرەسەیەكی تەكفیرین لە بدایەتیدا تا نیهایەتی !
یەكێ‌ لە پێشینیەكانیان (البربهار)ییە كە بەنمونە وەریدەكرین، لە ناوەندییەكانیان (محمد ابن عبدالوهاب) رابەری بزووتنەوەی وەهابیەت، لە سەردەمیەكان (الالبانی) فەتوای ئەم سێیانە دەكەینە پاڵپشت بۆ پێكانی گەیاندنی فكرەی وتارەكەمان .
(البربهاری)لە كتێبەكەیدا(شرح السنە) لاپەرەی 122 دەڵێ‌ (فمن أقرَّ بما فی هژا الكتاب وێ‌من به واتخژه اماماً ولم یشك فی حرف منه ولم یجحد حرفا واحدا فهو ێاحب سنە وجماعە كامل قد كملت فیه السنە، ومن جحد حرفا مما فی هژا الكتاب أو شك ووقف فهو ێاحب هوی) واتە:هەركەسێ‌ دانی هێنا بەوەی لەم كتێبەدایە و نكوڵی پیتێكیشی نەكرد ئەوە خاوەنی سوننەتە و سوننەت تیایدا بەرقەرارە،وە هەركەسێ‌ نكوڵی یەك پیتی نێو ئەم كتێبەی كرد یان گومانی بۆ دروستكرد و لەسەری وەستا ئەوە خاوەن هەوا و ئارەزووە !.
بەرێزان :ئەم فەتوایە بۆ كتێبەكەی خۆی ئەدات نەك كتێبی خوای تبارك وتعالی،هەركەسێ‌ ئینكاری یەك حەرف نەك بەشێك و رستەیەكی ئەم كتابەی بكات خاوەن هەواو ئارەزووە و دوورە لە سوننەت،ئەرێ‌ ئەوە سەلەفییەتە ؟!
لەهەمان كتێب لە لاپەرە(109)دا دەڵێ‌(وانه من استحل شیئا خلاف ما فی هژا الكتاب فانه لیس یدین الله بدین وقد رده كله!!) ئەی سبحان الله كتابەكەی ئەو كەپریەتی لە تەجسیم و بیدعەت خرایە مەرتەبە و ریزی قورئان و كرایە بەدیلی، هەركێ‌ موخالەفەی كرد كافر بوو !! ئەرێ‌ ئەوە سەلەفییەتە ؟!
لە لاپەرە 139 رێسایەكی بیدعی بۆ شوێنكەوتوانی دادەنێت و دەڵێ‌ (ێكل مع یهودی ونێرانی ولا ێكل مع مبتدع) یانی:لەگەڵ جولەكە و دیان نان بخۆ ئەمما لەگەڵ بیدعەچیەكان مەیخۆ !
جولەكە و دیان بەلایەوە چاكترە لەو ئیماندارەی كە لە نوێژی بەیانی دوعای قنوت دەخوێنێت و لەكاتی دوعا دەست بەرزئەكاتەوە و تەسبیح بەكاردێنێت و یادی لەدایكبوونی حەزرەت (ێلی الله علیە والە وسلم)دەكاتەوە، لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە كارانە بیدعەن بەلایەنە و ئەنجامدەرانی ئەو كارانەش بیدعەچین،كەوابوو یەهودی و دیانیان پێ‌ ئەولاترە لە مامە حاجیەكی دڵ پەیوەست بە مزگەفت و جەماعەت كە پاش بانگ سەڵاوات لێ‌ ئەدەدات! ئەرێ‌ ئەوە سەلەفییەتە ؟!

سەبارەت (محمد ابن عبدالوهاب)ئەو پێیوابوو موسڵمانانی سەردەمی حاڵیان زۆر خراپترە لە موشریكەكانی سەردەمی حەزرەت(ێلی الله علیە والە وسلم)لەبەر ئەوەی موسڵمانای ئەمرۆ تەوحید دابەش ناكەن بۆ سێ‌ باڵ وەك ئەوەی لە ئەدەبیاتی تائیفەی وەهابی هەیە، بە زەعمە نارەواكەی خۆی پێی وایە توحیدی مشرك كامڵتربوە و توحید دابەش ئەكات بۆ سێ‌ بەش (كە لە عەقیدەی بێگەردی ئیسلامیدا هیچ مەحەلێكی نیە).
لە (قواعدە الاربع)لاپەرە (47)دا دەڵێ‌(ان مشركی زماننا أغلڤ شركا من اڵاولین ڵان اڵاولین یشركون فی الرخا‌و ویخلێون فی الشدە ومشركو زماننا شركهم دائم) لە بیروباروەی (ابن عبدالوهاب) ئەبولەهەب _ئەبوجەخل_ئومەیەی بن خەلەف و ...هتد چاكترن لە سەدا 97 ی ئومەتی حەزرەتی محمد ێلی الله علیە والە وسلم، چونكێ‌ لەسەر رێباز و نەهجی وەهابیەت نین، وە ئامادەنین وەك ئەو توحید دابەشبكەن بۆ سێ‌ بەش،ئەرێ‌ ئەوە سەلەفیەتە ؟!
لەكتێبی (تاریخ نجد لابن غنام) مجلدی 2 لاپەرەی 92 هاتووە كە (ابن عبدالوهاب)دەڵێ‌:(ان عپمان بن معمر حاكم بلد عیینە مشرك كافر، فلما تحقق المسلمون _یقێد الوهابیون_من ژلك تعاهدوا علی قتله بعد انتهائه من ێلاە الجمعە وقتلناه وهو فی مێلاه بالمسجد فی رجب 1163هـ)
واتە: عوسمانی كوری معمر فەرمانرەوای (عیینە)موشریك و كافرە،كاتێ‌ موسڵمانان (مەبەستی وەهابیەكانە) لەمە دڵنیابوون، پەیمانیان دا بەكوشتنی لەدوای تەواوبونی نوێژی هەینی،هەستاین بە كوشتنی لە مەێەلامەی خۆی لە مزگەفت لە رەجەبی ساڵی 1163كۆچی) ئەرێ‌ ئەوە سەلەفییەتە؟!
موسڵمانێك ئەكوژن لە نێو مزگەفتدا لەدوای سەلامدانەوەی لە نوێژی هەینی و ئەوجا بەكافر و مشركیشی لەپێنوس ئەدەن !!
خۆ زانراویشە لەلای توێژەرەوان و عەوداڵانی حەقیقەت كە ابن عبدالوهاب و وەهابیەت بونە مایەی كوشتن و ئیبادەكردنی زیاتر لە (300) سێسەد هەزار موسڵمانی ئیمانداری موەحید، لەپێناو چەسپاندنی دەولەتی ئال سعود،ئەرێ‌ ئەوە سەلەفییەتە ؟!
حێاری خستە سەر مەككە و خەڵكی لە برسیەتیان هانایان بۆ گۆشتی (سەگ) برد و ئەم حەرامەشیان لە نێوچەوانی وەهابیەكان توش هات، قەتلو عامی موسڵمانانی (تائیف و كەربەلا)ش هەر باسی لێ‌ ناكرێت،بگەرێنەوە سەر (ئاژاوەی بزووتنەوەی وەهابیەت)دانراوی بەندە.

سەبارەت بە (الالبانی)یش، لە فەتاوایدا لاپەرە 227 دەڵێ‌ (المسلمون الیوم مسلمون اسما ولیسوا مسلمین حقا) ئەی كەوابێ‌ خۆشت هەر لەوانی !
لە بیریشمان نەچیت (ئەلبانی)یەكێبوو لەو كەسە پێشینانە بوو كە فەتوای جیهادی دا لە (جەزائیر)و فەتواكەشی كاریگەی زۆری هەبوو لەسەر شوێنكەوتوانی بۆ هەڵگرتنی چەك و كوشتی برا موسڵمانەكانیان لە جەزائیر و تەكفیری دەسەڵاتی جەزائیریشی كرد!!

لە كتێبی (الفتاوی) لاپەرە 567 ئەم پرسیارە لە (ئەلبانی)كراوە (هل هی ێحیحە مقولە :أن چرر الاخوان المسلمون علی اڵامە أعڤم من چر الیهود والنێاری؟!)ئایا ئەم گوفتارە راستە كە دەڵێن :زەرەر و زیانی ئیخوان موسلمین لە یەهود و نەێارا زیاترە؟ ئەلبانی لەوەڵامدا دەڵێ‌ (نأخژ بعین الاعتبار قد یكون چررهم أكپر) واتە: ئەك گوفتارە بە چاوی ئیعتیبار وەردەگرین لەوانەیە و دەگونجێت زەرەرریان زیاتر بێت!!
ئەرێ‌ ئەمە سەلەفییەتە ؟! یەهود و نەێارا لە ئیخوان موسلمین باشتر بن،ئیخوان هەر چ نەبن خۆ موسڵمانن !

ئەلبانی لە (السلسلە الێحیحە) بەرگی 6 لاقەرە 676دا دەڵێ‌ (اعدا‌و السنە من المتمژهبە والاشاعرە والمتێوفە وغیرهم)!!
ئەلبانی شوێنكەوتەی چوار مەزهەبەكە و شوێنكەوتوانی ئیمام ابی الحسن الاشعری و موتەێەویفە شوێنەكەوتوانی ئیمام جونەید و شیلی و حه سه نی بێری و گەیلانی رفاعی ...بە دوژمنی سوننەیان ئەژمار ئەكاتن !!
خۆ زانراویشە دوژمنی سوننەت كافری گومرای دەرچووە لەدین، كەوابێ‌ ئەمە تەكفیری ئاپۆرای سەهلی سوننە و جەماعەتە، چونكێ‌ ئەوان پەرەوی مەزهەبی چوار ئیمامەكە ئەكەن لە فقه وە وە لەسەر مەدرەسەی ئەشعەرییەتن لە عەقیدەدا،ئایا ئەزانن موتەمەژهیب و ئەشاعیرە و موتەێەوفیف كێن كە ئەلبانی بە دوژمنانی سوننە دایان ئەنێت ؟!
ئەوان (مالك وأبو حنیفە والشافعی وأحمد بن حنبل وأبو الحسن الأشعری والإمام البیهقی وابن حبان والحاكم وابن حجر والنووی والسیوگی والعراقی وابن الجوزی والهیتمی والقرگبی وابن العربی وابن عبد البر والباجی والباقلانی وابن عساكر وابن كپیر والقاچی عیاچ والشاگبی والسبكی والنسفی والسخاوی وابن جماعە والخگیب البغدادی والعز بن عبد السلام وابن بگال وأبو حامد الغزالی والخگابی وابن رشد وابن دقیق العید وێلاف غیرهم من العلماو أتباع الأئمە الأربعە والمدرسە الأشعریە)
شوێنەكەواتوانی ئەمانە بە مەلایین هەر لە عەوامی موسڵمانان ،ئەمانە گشتیان بەدیدی ئەلبانی دوژمنی سوننەن،ئەرێ‌ ئەوە سەلەفییەتە؟!
ئەگەر ئەوانە ئەهلی سوننە نەبن كێ‌ ئەهلی سوننەیە،ئەلبانی ابن باز و ابن علان ؟!
پوختەی قسان ئەوان سیاسەتی(جۆرج دەبلیو بۆش)بەكاردێنن (كێ‌ لەگەڵمان نەبوو دوژمنمانە)ئەرێ‌ ئەوە سەلەفییەتە ؟!

ئەمانە چەند خاڵێكبوون لەسەر لەنگیەكانی ئەم تایفەیە ئەم چەند خاڵەش چەند بەهانیەك بۆ رەتكردنەوەی ئەو سەلەفییەتە،هەر بۆیە(ئەو سەلەفیەتیەمان ناوێت)
تێبینی/ رۆژنامە و وێب سایەتكان ئازادن لەبڵاوكردنەوەی.


رێزم بۆ خوێنەران

عبدالله عاڵایی
19/3/2013
هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە