دەركەوت سەرۆك موبادەرەكەى بە سووڕ هێناوە

Sunday, 26/12/2010, 12:00

1605 بینراوە


هەرزوو ووتم ئەم سەرۆكەى ئێمە ئەوەندە زیرەك نیە موبادەرەو شتى وا بنوسێ دەركەوت ڕاستە ,دكتۆر شاهۆ سەعید لە دیمانەیەكى كەناڵى KNN ووتى عەرەبەكان پێیان ووتوین ئەو موبادەرەیە هى ئێمە بوە و داومانە بە مەسعود تا بڵاوى بكاتەوە , ئاى پارتیەكان و جەلالیەكان چەندە شانازیان بە و موبادەرەوەیە كرد ,كەچى دەركەوت سەرۆك قۆپى كردوە و بە سووڕ وەرى گرتوە 0
ئەگینا سەرۆكى ئێمە و موبادەرە كوجا مەرحەبا ,ئەو بەس ئەزانێ خیانەتبكات و بدزێ , كەى توانیویانە ماڵ ڕێك بخەن ,ئەو ناتوانێ ناو ماڵەكەى خۆى ڕێك بخات , جا عێراقى پڕ كێشەى فیدراڵى بۆ ڕێك ئەخرێ , سەرۆك و پیاوەكانى كردیانە هەلڵا ,كەچى لە ئێستاوە ئەو موبادەرەیە بۆنى ئەنفالێكى ترى لێ دێت , ئەو موبادەرەیە سەرى نۆزدە خاڵەكەشى خوارد , ئەوەتا لەو كارنامەیەى مالیكى خوێندیەوە تەنها بە چەند ووشەیەك باسى ماددەى 140ى كردوە , ئیتر نە باسى پێشمەرگە و نە باسى نەوت و نەباسى ناوچە دابراوەكانى تر ئەكات , ئاخر موبادەرە ى چى , تەنها لە پێناوى ئەوەى بڵێن مەسعود باشە قوڕى بۆ میللەتێك گرتۆتەوە , ئێوە پەلە مەكەن , بزانن لە سایەى ئەم موبادەرە بە سوڕ وەرگیراوە ى سەرۆكەوە چ بەڵڵایەك بە سەر كوردا دێت , موبادەرەكە تەنها ئەوەى تیایە بۆ پارتى ویەكێتى كە هەندێك پۆستیان وەرگرتوە و هیچى تر كە لە حەوت ساڵى ڕابوردا پۆستەكان هیچیان بۆ كورد نەكردوە و ئێستاش هیچ ناكەن , ئەوە من مردوو ئێوە زیندوو بزانن ئەم موبادەرەیەش وەكو خیانەتەكەى 31ى ئاب نەهامەتى بۆ كورد ناهێنێ كوڕە كورد گرنگ نیە گرنگ ئەوەیە دوو سەرە مافیاكە پلە و پۆستیان وەرگرتوە , گرنگ ئەوەیە لە بەغدادى پایتەختى تاوان مامە سەرۆك كۆمارە و كاكەش چەندین وەزارەتى وەرگرتوە , ئەم كوردە پەلەیەتى , ئەگەر پەلە نەكەن وا كوڕە زاكەى مەسعود كە گەورە بووهاتە سەر عەرشى بارزانى كەركوكمان بۆ وەردەگرێتەوە , ئەوەى باپیرە گەورە و باپیرە بچوكەكەى بۆ نەكراوە و لە خیانەتەكاندا كەركوكیان فرۆشت وا نەوەكەى مەسرور ئەیكات , با نۆش لە سەر دەبێت , پەلە مەكەن , هەر وەرى دەگرینەوە , موبادەرەكە تەنها یەك شتى باشى تیا بوو ئەویش پەراوێز خستنى بزوتنەوەى گۆڕان بوو بۆ سەرانى كورد , بەس لەوەدا سودیان وەرگرت , ئیتر ئەوانى تر هیچى بۆ كورد پێ نیە , تازە مالیكى قاچى خۆى چەقاند , ئیتر ئیشى بە كەس نەماوە , كورد لە كابینەكەشى بێتە دەرەوە كە قەت شتى وا لەم دوو حیزب و سەرۆكە نابینى , چ شایى و لۆغانێك كرا , چ شیعرو شانامەیەك نوسرا , بە هەزارەها لافیتە نوسرا , تەنانەت ئاڵاى كوردستان و وێنەى بارزانى گەیشتە بەسرە , ئەمە چیە سەرۆك موبادەرەى كردوە , كەچى ئەو سیحرەش بەتاڵ بوە , سەرۆك موبادەرەكەى بە سووڕ وەرگرتبوو , ئەمەش بۆیە كراوە تا كورد عاجز نەبن و كێشە بۆ كابینەكەى مالیكى دروست نەكەن , ئەڵێن ئەگەر نەمرین شتى سەیرو سەمەرە ئەبینین , وا لە سایەى سەرۆكەوە ئەوەشمان بینى , جاران سەیارە , دەمانچە بە سووڕ وەردەگیرا , وا موبادەرەش بە سووڕ وەردەگیرێ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە