جەمال عەبدول لە لیستى هاوپەیمانى دەکشێتەوە

Monday, 07/12/2009, 12:00

1640 بینراوە


سەرچاوەیەکى تایبەت بە لڤین پرێسی راگەیاند جەمال عەبدول کەسایەتى ناسراوى شارى سلێمانى و کاندیدی لیستى هاوپەیمانى کوردستان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، پاشگەزدەبێتەوەو خۆى بۆ ئەو لیستە ناپاڵێوێت.
جەمال عەبدول لە لایەن یەکێتى نیشتیمانى کوردستانەوە بۆ ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران لەسەر لیستى هاوپەیمانى کوردستان کاندیدکراو لەماوەى رابردووشدا ناوەکەى وەکو کانددیدى یەکێتى لە دەزگاکانى راگەیاندا بڵاوکرایەوە، بەڵام ئێستا پاشگەزبووەتەوە.
جەمال عەبدول لە ساڵانى نەوەدەکاندا جگە لەوەى سەرکردەیەکى دیاری یەکێتی بووە، چەندین پۆستى حکومیشی وەرگرتووە، لەوانە پۆستى پارێزگارى سلێمانى و وەزیری رۆشنبیرى و وەزیرى پەروەردە.
ناوبراو چەند ساڵێکە لەکارى حزبی و حکومی دوورکەوتووەتەوەو پێش چەند هەفتەیەک یەکێتى وەکو کاندیدى خۆى دەستنیشانى کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە