یا من یان گۆڕان

Sunday, 26/12/2010, 12:00

1599 بینراوە


ئێوەش ئەزانن ئەمەى سەرەوە قسەى كێیە ؟ ئەمە لە ووتە نەستەقەكانى مەسعود بارزانیە , یا من یان گۆڕان قسەیەكى تازە نیە , بەڵام ئەمجارە ئەو سەرۆكە خائینەى بەردەوام ووتویەتى یان كورد یان بنەماڵەى بارزانى , دواجار بنەماڵەى بارزانى دەرچوە , ئەمجارەش هەمان قسەى كردوە ,بە كردار قسەكەى سەرى گرت , بەڵام بۆ هەتا هەتایە ڕیسوایى بۆ خۆى و بۆ بنەماڵەكەى هێنا , یامن یان گۆڕان هەر لە شەقاوەكانى سەر جادە دەوەشێتەوە , نەك لە كەسێك خۆى بە سەرۆكى میللەتێك بزانێ , گۆڕان بە پێى ئەو دەنگانەى كە هێناوێتى خاوەنى هەشت كورسیە كە سەرجەم نیو ملیون كەس دەنگى داوە بەم بزوتنەوەیە , نیو ملیون كەس هیزێكە ئەبێت حسابى لە سەر بكرێت , نەك بە رامبەر بە نەیارانى میللەتەكەت بڵێت یامن یان ئەو هێزەى خاوەنى نیو ملیون دەنگە , ئەوەى گۆڕان هێناویەتى دەنگى ڕاستەقینەى ئەم میللەتەیە , دەنگى تەزویرو ساختەكارى نیە , دەنگى پارە و زۆردارى نیە , دەنگى ڕاستەقینەیە , ناكرێت ئەم هێزە پشت گوێ بخرێت , ئەم قسەیەى مەسعود كردویەتى لە قسەى دیكتاتۆر و دەرەبەگ و ئاغاكان دەچێت , لە قسەى دیوەخان ئەچێ , كە گۆڕان داواى وەزارەتى كردوە , مالیكى پێى ووتوە بچن بۆلاى مەسعود , گۆڕانیش ووتویانە ئێمە هێزێكین پەیوەندیمان بەوانەوە نیە , ئەوە هەقى خۆمانە , مالیكى تەلەفونى بۆ مەسعود كردوە , مالیكى بە مەسعودى ووتوە ئەوان بزوتنەوەیەكن تەنازول بۆ هیچ ناكەن , نەك وەزارەتێك دە وەزارەتیان بدەمێ و تەنانەت شوێنەكەى خۆشمیان بدەمێ نایەنەوە بۆ لاى تۆ , سەرۆكیش توڕە بوە و ئینجا قسە نەستەقەكەى كردوە وبە مالیكى ووتوە یا من یا گۆڕان , ئاخر ئەگەر بەناوى پارتیەوە ئەو قسەیەى بكردایە كەس لێى نەدەگرت , ئەمان ووت قەیناكە ئەو سەرۆكى خێڵە و ئەوە پەروەردەیەتى لە قوتابخانەكەى بارزانیدا , بەڵام خۆ تۆ بە حساب سەرۆكى هەرێمێكیت , چۆن ئەبێت قسەى وا بكەیت , مالیكیش بۆ ئەوەى دڵى مەسعود ڕابگرێ هەتا دەنگ ئەدەن بە كابینەكەى وەزارەتى نەدا بە گۆڕان , ئیتر مالیكى ئیشى خۆى كرد , كارى بەوە نەما مەسعود چى ئەڵێ با بیڵێ , گرنگ ئەوەیە لە كوردستان هێزێكى ڕێكخراو هەیە , بێجگە لە هەزاران كەسى تر مەسعود بە سەرۆكى خۆى نازانێ , لەبەر ئەم شتانەى , مەسعود لەیەكەم ڕۆژى دروست بونى گۆڕانەوە ئەمە قسەى بوە , خەڵكینە لەم شێوەیەى قسەى مەسعود زۆر جارى تریش بیستومانەكە كردویەتى , هەندێك جار پەشیمان بۆتەوە , بەڵام كە بەرامبەر میللەتەكەى خۆى كردویەتى قەت پەشیمان نەبۆتەوە , ئەگەر بیرتان بێت پێش 31ى ئابیش هەمان قسەى بەرامبەر بە تاڵەبانى و یەكێتى كرد , ووتى یان من یان تاڵەبانى , ئەوەبوو تەنازولى بۆ سەدام كردو 31ى ئابى خولقاند , دەستى خستە دەستى شەیتانەكەوە و ئەوەى نەئەبوو بكرێت كرا , وا ئەم جارەش هەمان هەڕەشەى كردوە , هەر لاى عەرەبەكانى دوژمنى سەر سەختى كورد , بەڵام ئەم جارە بە دەبابە نا , بەڵكو بە دەمەزەرد كردنەوەى جاشایەتى , زۆر جاریش ئەڵێن مەلا مستەفا ئەم قسەى یەى كردوە , ئەویش هەر بەرامبەر بە كورد كردویەتى نەك داگیر كەران , ئەویش هەر ووتویەتى یا من یان جلۆ , مەبەستى تاڵەبانى بوە , مەسعود كارەكەى بۆ چوە سەر , بەڵام بۆ هەتا هەتایى ڕیسوا بوو , ئەمجارە نەك تەنها لاى كورد بەڵكو لە ناو سەرجەم عێراقیەكاندا ,ئەبوایە مەسعود تەكلیفى بكردایە , بە مالیكى بوتایە نەك یەك وەزارەت بەڵكو دوانیشیان بدەرێ چونكە سوودى میللەتى كوردى تیایە , ئەو كاتە كورد نوێنەرى زیاترى ئەبوو , نەك هەڕەشە بكەیت , یامن یان گۆڕان , خۆ عەرەبیش لە خواى ئەوێت , ئەو ئەگەر بە ڕاست سەرۆك بوایە و خۆى بە سەرۆكى ئەم میللەتە بزانیایە و بیرى لە بەرژەوەندى كورد بكردایەتەوە ئەبوایە فشارى بخستایەتە سەر مالیكى تا گۆڕانیش وەزارەت وەربگرێ , نەك فشارى لێ بكات نابێت وەزارەت بدرێت بە گۆڕان , لە كۆبونەوەكەى بەغداد هەموان بانگ كران تەنها گۆڕان بانگ نەكرا , لە كۆنگرەى پارتى هەموان بانگ كران تەنها گۆڕان بانگ نەكرا , لە بەغداد یش هەیە كورسیشى نەبوە وەزارەتیان داوەتێ , كەچى بە دەستى سەرۆكى ووڵاتەكەت , بەشێكى زۆرى میللەتەكەت بێ پۆست بكەیت , ئەمەش هیچى لە خیانەتەكانى تر كەمتر نیە , دە ئیتر بەو خوایە بە سەرۆكت نازانین , مەمنونت نابین , هەر بە سەرۆك جاشەكەى 31ى ئابت ئەزانین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە