لە هەولێر بە چەك شۆرش دەست پێدەكات

Tuesday, 22/02/2011, 12:00

1268 بینراوە




هەر كەسێك بچێتە هەولێر هەست بە بێزارى خەڵك دەكات، بێزارییەكەش یەك دوو كەسێك نییە، بەڵكو لە سەر ئاستێكى بەربڵاوە، بەڵام پارتى بۆ لە ناوبردنى هەر دیاردەیەك تیۆرى دەستپێشخەرى پەیڕەو دەكات، كات وا هەبووە چوار كەس كۆبوونەتەوە لە جێگایەكدا نەیهێشتووە ببن بە پێنج هەمویانى گرتووە، ئەگەر تەماشاى ئەو كەسانە بكەیت كە لە كەناڵەكانى پارتییەوە دیفاع لە پارتى دەكەن هەمووى بە كرێ گیراون بۆ نموونە مەهاباد قەرەداغى جگە لەوەى خانویەكى باشى پێ دراوە ئەوەى من ئاگام لێ بێت ماوەیەك تەنها پاسەوانەكەى شانزە وەرەقەى وەردەگرت كە ئەو كاتەش ئەو پارەیە زۆر بوو، بەهەر حاڵ رێگرى پارتى لە چاكسازى و فراوانبوونى جیاوازى جینایەتى وسەركوت كردنى خەڵكى وا دەكات جەماوەرى هەولێر بە شێوەیەك بە رووى پارتیدا بتەقێتەوە ئەو كاتە بنەماڵەى مەسعود خۆزگە بە حاڵى یەكێتى بخۆن لە سلێمانى، دەركەوتووە تا ستەمكارى زیاتر بێت تەقینەوەكە خراپتر دەبێت، بەڵام دەبێت ئاماژەش بەوە بكەین كورد سەدامى راو نا برێ وردە سەدام هاتن، هیوادارین خەڵك هۆشیار بێت و ئەمجارە وەردە سەدامى دیكە نەهێنێت بەڵكو خەڵكى ڕابردوو پاك و رۆشنبیرو دڵسۆز.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە