ماڵئاوایی
Wednesday, 19/12/2012, 12:00
1449 بینراوە
گه‌ر ده‌ته‌وێ به‌م سه‌فه‌ره‌ت خۆت له من دووربخه‌یته‌وه
به‌ره‌وجیهانی خه‌م بڕۆیت بڕیاربه‌یت نه‌گه‌ڕێیته‌وه
ئه‌وا منیش له‌گه‌ڵ ، هه‌نگاوی تۆ دوور له‌م شاره
چاره‌یه‌ک ده‌دۆزمه‌وه بۆ دڵی شێت و په‌تیاره
گه‌ر ئه‌مه دوا بڕیارته و په‌شیمانیش نابیته‌وه
ده‌بێ په‌ڕه‌کانی مێژووی عه‌شقمان بخوێنیته‌وه
شه‌ن و که‌وی ڕابردومان بکه‌یته‌وه بۆ دواین جار
تا له جێژوانا ئامێزت بکه‌مه‌وه له دوادیدار
ئه‌وسا منیش ناچار ده‌بم ماڵئاواییت له‌گه‌ڵ بکه‌م
بۆ یه‌کجاری ئه‌م گرۆزه‌ی سینه‌م له لێدانی بخه‌م
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست