شەرمەزارى سیاسی هەر لە مورتەزەقەكانى بەناو زەحمەتكێشان جوانە

Tuesday, 18/05/2010, 12:00

701 بینراوە


دواى ئەو هەموو كێشەو دوبەرەكیەى كە بۆ نێوخۆ دروستكرا، سەرەنجام لاوازبوونى پێگە بەڵام وەستانەوەیەكى سەربەرزانە بۆ حزبیێكى بچوك وخاوەن قەڵەم و عەقڵێكى گەورە مایەوە، لێرەدا نامەوێت باسی ڕابردوو مەواقیف و پێگەى سیاسی حزبى زەحمەتكێشان بكەم كە كاك قادر وەك سەركردەیەكى سیاسی و پێشمەرگەیەك بوێرانە شانى داوەتە بەر، بەڵكو باس لەو كادرانەى كە خۆیان بە قوتابی ئەوڕێبازە دەزانى یان خۆیان بە دروستكەرى بەشێك لەمێژووى ئەو حزبە دانابوو بكەم، ئەو كادرانەى كە سەرەنجام خیانەتیان كردو هەموو ئەو پێگەیەیان فرۆشت كەبەهیچ شێوەیەك خۆیان خاوەنى نەبوون و ئەو حزبە بەخوێن و بەقەڵەم بۆیانى دروستكردبوو.كەسایەتى سەركردە واقع دەریدەخات و دەیسەپێنێت پێچەوانەكەى ئێوە بەنموونە،خۆ عەیب نیە ئەگەر كەسێك نەتوانێت بونیەتى كەسایەتى خۆى دابنێ بەڵام نەگبەتیەكە لەوەدایە خۆت لەڕاستى كەسایەتى خۆت گێل بكەى،ئێوە دەتانەوێت بەزۆر خۆتان بسەپێنن هەروەك لە حزبدا كرتان و چەندین ڕێگەى ناشەرعیتان گرتە بەرو خۆشبەختانە بۆتان نەچۆ سەر، ئێوە كۆنگرەى پێنجتان بیرماوە كە هەڤاڵەكانى مەكتەبی سیاسی لەسەدا سی دەنگى كادریان نەهێنا كەچى لەلاى دەسەڵات موزایەدەى لەسەدا هەشتایان دەكرد، بۆدەسەڵات ئەو ڕاستیەى نەدەزانى؟ خۆ ئەوەندەى ئەو دەسەڵاتە كارەكانى لە جاسوسیدا چركردۆتەوە ئەوەندە لە خزمەتكردندا نیە، بۆ پشتیوانیان كردن و هەموو مافێكى زەحمەتكێشانیان دا بەئێوە ئایا لەبەر بەهێزى كەسایەتیتان بوو؟ كە ئەمە ئاماژەیەكى ڕونە بۆ خۆفرۆشی و بونە داردەستیتان، كام لەوانەى ئێستا كەَ خۆتان بەسەركردە دەزانن خاوەنى سەروەریەكن؟ لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزو حورمەتم بۆ بەشێكتان بەڵام سەروەریەكانتان لە خراپى ڕەوشتى مناڵى و تەنانەت هەرزەكاریشدا دەبیننەوە،خۆشتان ئەوڕاستیە دەزانن و پێش یاخى بوونتان مقۆمقۆتان لەسەرى بوو، باش دەزانن ئەگەر پشتیوانى تەواوى پارتى نەبێت بۆ ئێوە ئەوا دەمێك بوو ئاشبەتاڵتان لێدەكرد، داخەكەم دواى ئەو هەموو قوربانیەی میلەتەكەمان كەچى ئێستا ئەمسالى وەكو ئێوە تەراتێن لە ساحەكەدا دەكەن ئەمەشیان هەر خوا پارتى بگرێ.
بەهەر حاڵ ئەگەر سەیرى مێژووى زەحمەتكێشان بكەین دەبینین كە ئەو حزبە چەند جارێك توشی لێكترازان هاتووە بەڵام لەگەڵ هەموویاندا ڕەچاوى بەها ئەخلاقى و سیاسی یەكان كراوە، یاهەر نەبێ كێشەكەیان دەستنیشان كردووەو كردویانەتە بیانوێك بۆخۆیان، ئەوەى جێگاى نارەحەتیە ئەوەیە كە ئێوە نەك هەر خاوەنى قەزیەیەكى فیكرى یاخود بیانویەك نەبوون بەڵكو بێمەبدەئو راستگۆش نەبوون، خراپى گوزەرانى بەشێك لەكادرو هاوڕێیانى حزبتان قۆستەوەو وەكو دزێكى مۆدێرنە لەڕێگەى دەسەڵاتەوە دەستان بەسەر بودجەى حزبەكەداگرت و دەسەڵاتیش چەند مەترێك پەتى دەستەمۆیتانى درێژكرد، پێم خۆشە ئەگەر بزانن ئێوە ئەونین بەو عەقڵە بودەڵەیەى خۆتان ئەو بەرنامە ڕێژیە بكەن، لەگەڵ ئەوشدا راستیەك هەیە دەمەوێت دانى پێدابنیم، ئێوە دوو مواسەفاتى زۆر جیاوازتان تێدایە، یەكەمیان زۆر لێهاتوو بوون لە كلك لەقاندن و سەر راوەشاندن كە ئەمەش مواسەفاتێكى دەستەمۆییەو بەهەموو كەس ناكرێ، دووەمیان عەقڵ سلایدیتان كە دوگمەكەیتان تەسلیم بە خۆ بەخاوەن زانەكەتان كردوەو هەركاتێ بیەوێت تەنها دوگمەیەكەو ڕێگەتان پێداوە هەرچیەكى بوێت تێى بكات و ئێوەش وەكو ڕۆبۆت جێبەجێی بكەن، خۆ ئاساییشە ئەگەر ئەوكارانە بەشەرمەزارى نەزانن چونكە بەشێك لەدەسەڵات ئەوەى دەوێت بەڵام دڵینام هەندێك هاوڕێ هەن پێیان عەیبەیە ئێوە بە مەسئول و سەركردەى خۆیان بزانن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە