بۆ ((دایکم))

Saturday, 05/05/2012, 12:00

1240 بینراوە





کاتێک فرمێسکی چاوی ڕشت
خەم بیناقاقای بە من گرت
تەڕایی لە گەروم وشکی کرد
ڕەشایی بەسەر چاومدا هات
کاتێک لە ئازاری جەرگدا پێڵوی چاوەکانی داخست،
شوێن پێم کەوت تا بەر دەرگا
فرمێسکی بەر چاوی سڕی تا هەناسەم بە بەرداکا
تا لە ڕێگای ڕوخسارمەوە لەسوتانی ناخم بگا،
فرمێسک دیسان دیەیی لێڵ کرد .. بەر چاو و چاویلکەی لێگرت
تا چاو بڕکا وەک تارمایی لێمیڕوانی
نە برینی دڵمی بینی .. نە بە ئێشی دڵمی زانی.

باکۆ جەلال
٥/١/٢٠١٢ _ ئەمریکا
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە