دواى سوتانى بارەگاكان، یەكگرتوو دەیەوێت چیبكات؟

Saturday, 10/12/2011, 12:00

707 بینراوە


دواى ئەو زنجیرە روداوەى كە هەفتەى رابردوو لەزاخۆوە دەستى پێكرد و بەسوتانى ژمارەیەك بارەگاى یەكگرتوو دۆخەكەى توشى تەقینەوەیەكى گەورەى سیاسى كرد كەتێیدا هەرچى حیزبى دەسەڵات و یەكگرتووى ئیسلامى كەوتنە لێدوان بەرانبەر یەكتر بەڵام لە قسەكانى پارتى تەنهاخۆ دزینەوەو خۆڵ كردنەچاوى خەڵك دەخوێنرایەوە كە چەندین بەڵگەى لاوازو دروستكراویان باس دەكرد بۆ دەربازبون لەو قەیرانە سیاسیەى كە پارتى تێكەوتووە چونكە لە روداوەكان بەدیاردەكەوت كەزۆربەى ئاماژەكان و گرتە ڤیدیۆكانیش ئەوەیان دەردەخست كەپارتى لەپشتى روداوى سوتانى مەیى و مەساجەكان و سوتانى بارەگاكانى یەكگرتوووەوەن كە هەرئەو دەستدرێژیانەش بۆ سەر خودى یەكگرتوو باڵانسى جەماوەربوونى یەكگرتووى بەرزكردەوە وە خەڵكى كوردستان و رۆژنامەنوسان و رۆشنبیران و لایەنە سیاسیەكان زۆربەى هاوخەمى خۆیان بۆ یەكگرتوو دەربرى وەداواى ئەوەیان لەیەكگرتوو كرد بەژیرانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكات هەروەك ژمارەیەك رۆشنبیریش ئەوەیان دوپات كردەوە كە لەساڵى 2005 یەكگرتوو بەحساب بۆ دۆخى كوردستان یان هەرشتێكى دیكە نەیزانى ئەو كایەسیاسیە سەركەوتوانە لەبەرانبەرپارتى بباتەوە هەربۆیە ئێستا لەوكاتە زیاتر یەكگرتوو پێویستى بە روونى هەیە لەخیتابى سیاسیدا كەدەوترێ یەكگرتوو بەژیرانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدابكات بەماناى تەسلیم بوون و سازشكردن نایەت بۆیە پێویستە یەكگرتوو ئاگاى لەوە بێت هەر كاتێك یەكگرتوو خۆى تەسلیم بەلێژنەو لیژنەكارى دوور لەچاودێرى خەڵكانى بێلایەن بكات ئەوا ستەمى لەلایەنگروو جەماوەرەكەى كردووە هەروەها ستەمە لەو هاوخەمی و هاوسۆزیە جەماوەری و حیزبیەى لەكوردستان بۆى دروست بوو چونكە هەموومان دەزانین لیژنە چى بۆ 17ى شوباتكرد لەوە باشتر ناكات بۆ یەكگرتووبۆیە تەنها دەیەوێ جەماوەربخەڵەتێنێت ئێستا لە راگەیاندن و میدیاكان باس لەدانیشتن لەگەڵ پارتى دەكرێت دەپرسم یەكگرتوو چى دەبوو ئەگەر ماوەیەكى ترى پێبچوایە ئەوكات باسى دانیشتنى بكردایە چونكە ئەو سوكایەتیە كەپارتى بەیەكگرتووى كرد پێویستى بەدادگاى نێودەوڵتى هەبوو كەدواى ئەوەى دەیسەتێنێ دەیكات بەخاوەنى پێلانێك كەخۆى دارێژەریەتى بۆ تێكدانى كوردستان و كردن بەدوژمنى یەكترى تاكەكانى لە نێوان ئاین و پێكهاتە جیاوازەكانى كەئەوە خیانەتە بە هەرتاكێكە یەكگرتوو هەرئازادیخوازێكى ئەم هەرێمەئەگەر نمونەیەك لەسەرئاستى عورفى كۆمەڵایەتى بهێنمەوە لە كێشەیەكى وەكو لێدانى ئۆتۆمبێل كەهاوڵاتیەك تیادەچێت خاوەنى هاوڵاتیەمردووەكە نایەوێت بەتەنها حەفتەیەك بۆ ئاشتەوایى دابنیشێت لەگەڵ لایەنى بەرانبەر ئەى یەكگرتوو پەلەى چیبوو لەم دانیشتنانە كە باسەركردایەتى و مەكتەب سیاسى یەكگرتوو بزانن ئەمە تەنها مافى ئەوان نییە كە بریار لە دانیشتن یان رەتكردنەوەى بدەن چونكە ئەوە ئەو رێكخستنەیەكە ئەوانى گەیاندوەتە ئەو شوێنە كەئەمەش شەرعیەتدان نییە بەوەى چیان دەوێ بیكەن وەچەندین ساڵە بەهۆى ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنەرە تاكرەوە دیكتاتۆرە دەچەوسێنەوە وە هەر ئەو رێكخستنەیە كە توشى نەبونى و چەندەها گرتن و لێدان و سوكایەتى پێكردن بووەتەوە مەگەر چى ئەبوو ئەگەر لە راپرسیەكدا دەنگى ئەو رێخستنە وەربگیرایە, وەنەدەبوو بۆئەوكەسو لایەنانەیشى كە ئێستا رۆڵى ناوبژیوانى دەبینن یەكگرتوو بەخێرایى تەسلیمیان نەبوایە بۆیەمنیش وەك ئەندامێك و رۆژنامەنوسێكى ئەو حیزبە دەنگم دەخەمەپاڵ هەزاران دەنگى خەسێنراوى نارازیى ناو ئەو حیزبە لەئەداو رۆڵى سیاسیانەى یەكگرتوو كە زۆرجارو لەچەند پێشهات و دۆخى سیاسیدا یەكگرتوو بەرەوپێشچووە بەڵام بەهەڵوێستێكى ناسیاسیانەى سەركردەكانى یەكگرتوو حیزبیان توشى شۆككردووەو بردویاننەتە خەوێكى قوڵەوە ئەگەر بریاردەروو سەركردەكانى یەكگرتوو ئەوەندە ستەم
لە ورێكخستنە بوێرو مەردانەیان دەكەن ئەوا ئیتر پێمان قبوڵ ناكرێت وهەڵوێستمان دەبێت وەهەروەها یەكگرتوو توشى گرفتى ساردكردنەوەو وازهێنانى بەكۆمەڵى رێكخستن و گەنجانى دەكەنەوە وە ,كشانەوەى یەكگرتوو لە فراكسیۆنى لیستە كوردستانیەكان تاوتوێ كردنى مەكتەب سیاسى بۆچیە كاتێك حیزبێك دوكەڵ و گرى بارەگاكانى بەئاسماندا دەچێت و رۆژنامەنوس و راگەیاندنكارانى بە پۆل دەسگیر دەكرێن لیستى هاوپەیمانى تەنها یەك هەڵوێستیان نەبوو ئیتر لە كشانەوە زیاتر یەكگرتوو دەیەوێ چیبكات ئەگەر دەیەوێ بڵێ دەمانەوێت بالەبەغدا سیاسیەكان نەزانن كێشە لەهەرێم هەیەن ئەوا بێگومان ئەوەش ستەمێكى ترە لە یەكگرتوو وەك پرۆژەى حیزبێك وە ستەمیشە لە كۆى پرۆسەى دیموكراسی كەلە هەرێم بەدەستى دەسەڵاتى كوردى تیرۆر دەكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە