شەڕلە جیهانى ئیسلامى دەستى پێكرد ... لە كەوانى شیعەو تیرەكەى سوننەوە ئاسۆى(دەولەتى كوردستان) بەرەو كوێ!!

Wednesday, 16/10/2013, 12:00

2267 بینراوە






مرۆڤایەتى زۆر شەرى كاولكارى وخوێناوى بەخۆە دیووە لەسەردەمى ئیمپراتۆریەتەكانى پێش زاین و دواى زاین بەڵام هیچیان وەكو جەنگى جیهانى یەكەم و دووەم كوشتارو كاولكارى بەخۆە نەدیوە و هاوپەیمانى نێودەولەتى هەبووە بۆ ئەم جەنگەسەرتاسەریانە و لەسەر گۆى زەوى، لەئاسمان و ووشكانى و زەریاوە هێزەكانى سەربازى پەلامارى یەكتریاندەدا دەیان ملیۆن خەڵك بوونە سوتماكى شەر،ئاسەوارى شەرو بریسكەكانى جێكەوتیان لەسەر كایەی سیاسى و مرۆى جێهێشتووە ، ئەگەر بلۆكى ئیشتراكى و بلۆكى سەرمایەدارى لەماوەى نیوسەدەدا جیهانیان داگیر كردبێت بۆ دوو بەرى دژى یەكترى و هەریەكیان پشتگیرى ئایدلۆژیك و بەرژەوەندى خۆى دەكرد و لە سەرەتاى نۆهەدەكانى سەدەى رابردوو تەنها بیست ساڵ بەر لەئێستا بە هەڵوەشان و دارمانى بلۆكى رۆژهەلاتى ئیشتراكى كۆتاى هات و بەلام چەند ساڵێكە لەسەردەمى (پۆتیندا) خەریكە خۆى دەردەخاتەوە لەسەر ئاستى هەیمەنەو هاوكێشە جیهانیەكانداو دەیەوێت جەمسەرو میحوەرى خۆى بەهێزبكاتەوە،ئەگەر تاوەكو ئێستا شەڕو ناكۆكیەكان لەسالانى دواى جەنگى جیهانى دووەم بەنیابى و جێكەوتەو جەنگى ساردبووبێت وەكو شەرى ئەفغانستان لە هەشتاو نۆهەدەكانى رابردوو و شەرى هەشت ساڵەى عێراق و ئێران و چەندین شەرى تر كەئەم دوو جەمسەرە هۆكار بوون بۆ شەرەكان لەگەل بوونى هۆكارى بابەتى و ئیقلیمى (سەدان هەزار كەس كوژران) ،خۆرهەلاتى ناوین جێگاى خالى بوونەوەى بەركەوتەى هێزەكانى دەرەكى و هەرێمایەتى بوون باشترین جێگاو شوێن و كەرەستەى ئەم ململانێەن ،دەزگائەكادیمى و ناوەندەزانستیەكانى جیهان بەروونى ئاماژەدەدەن كەبریسكەكانى شەرى جیهانى دەستى پیكردووە و كەرەستەكانى شەرەكەش لەمادى و مەعنەوى لۆجستى ئامادەن و دەستیان لەسەر پەلاپیتكەى چەكە ،سەرەتاى شەرەكەش بەبەركەوتەى بەرژەوەندى و پێكدادانى ژیارى شارستانى و بازارو گەمارۆدان و راگەیاندن ..هتد دەستى پێكردووە ، ئەوەتە رەوتى ئیسلامى وەكو شیعە لەسەرەتاوە فریاد رەس بوو بۆئێران بەلام دواى بووە هێزێكى مەزهەبى میحوەر بۆشیعەگەرى و چەوسێنەر و چووە داوى پیلانى زلهێزان و لەرەوتى بنەرەتى لایداو ئێستا شەرى سوننە دەكات لەكەوانى شیعى بۆ بەرژەوەندى تائیفى و بەنیابى شەرى بلۆكى خۆرهەلاتە لەجیاتى رووسیاو چین بۆیە بەرەیكى نوێن، زۆربەى ئییسلامیە سوننەمەزهەبیەكان و دەولەتەكانیان بەلاى ئەمریكاو خۆرئاواوە شەرى نیابى دەكەن و بەرژەوەندیەكانى ئەوان دەپارێزن ، وەكو پاكستان و ولاتاكانى كەنداو توركیا كەبەشێكن لەهاوكێشەكە ، توركیا دەوێت ببێتە میحوەرى سوننەكان و بەپاشخانى بیرۆكەى عوسمانى و وولاتانى عەرەبى وسوننەش بكاتە شوێنى قەلەم رەوى و ئابوورى خۆى و جێگابەئێرانى شیعەگەرى لەق بكات كەئەمرۆ ئەمریكاش لەترسى بەرنامەئەتۆمیەكەى ئێران وەكو سەنتەرى سەرەكى لەناوچەكە داشى شەترەنجە دەیجولێنى و سوریاو لوبنان و شوێن ویاریگاى ململانێكەیە لەپرۆژەى خۆرهەلاتى نوێدا وهاوكێشەكان دەگورێن و شەر لەجیاتى جێكەوتەكان بیكەن دەبێت یارى كەرە راستەقینەكان بەخۆیان بیكەن و جیهان لەئەنجامى بەریكەوتنى شارستانى جیاكان و قبوڵ نەكردنى راى جیاى و گۆرینى دیموكراسى بۆ كۆلۆنیاكردنى گەلان پرۆستۆى گەلان و دەولەتانى لێپەیدادەبێت ، ئایا خۆرئاوا لەگەل ئەم ئازادیەئیسلامیەدان كەئێستا كڵپەى گرتووە و وەچەرخانیەتى ئایا ئەم رەوتە ئیسلامیەیانە چ پەیامێكیان بۆدەولەتى جوولە هەیە و بێگومان دەستوەردان و هاوكێشەكان تەواو خەریكە ئاراستەكانیان دەردەكەوێت بۆیە شەرێكى جیهانیە لەسەر خاكى رۆژ هەلاتى ناوین و نائارامى سیاسى و كۆمەلایەتى و سەربازى بەخۆدەبینێت دەزگائەكادیمەكان و ناوەندەزانستەكان ئاماژەبەشەرێكى گەوردەدن .بۆیەناوچەكە لەشەرى مەزهەبى و ئاینى دەرچووە دەبێتە شەرێكى ئیقلیمى گەورەترو دواى جیهانى و نێونەتەوەى و ئاماژەكان وادەردەكەون .
گرینگترین هۆكارە دیارەكانیش ئەمانەن :
1-بەهێزبوونەوەو سەرهەڵدانەوەى میحوەرى بلۆكى ئیشتراكى رووسى كەبەوارشۆ ناسرابوو و نەیارێكى مەبدئى سیاسى و سەربازى و فەلسەفەى سەرمایەدارى و ئیستا ململانى توندى دەكات لەسەر ئاستى جبهان
2-دروست بوونى یەكیەتى ئەوروپى وەكو هێزێكى ئابوورى و سیاسى كەلەگەلێك پرسى دەرەكى لەگەل ئەمریكادا هاورانین .
3-پەیدابوونى هێزى ئیقلیمى ومیحوەرى خۆجێى لەسەر ئاستى هێزومەزهەب وەكو ئیران و تركیا لەخۆرهەلاتى ناوین و هیزى كۆریاو هێزو ئابوورى چین و سەربازى
4-چارەسەرنەكردنى كێشە فەلەستین و قەوارەى جوولەكە كە وەكو وایەرێكى ڕووتى كارەبا لەهەر ئەگەرێك كەدەبێتەشەرى عەرەب و ئیسلام و زایۆنى خۆرئاوا
5-كێشەى وولاتانى وگەلانى چەوساوەو خاك داگیركران ناوچەكێشەدارەكان وەكو كوردستان وفەلەستین و قبرس و باسكى ئیسپانى و بیابانى خۆرئاواى عەرەب بەربەرەكان ودافورو تایمورو شیشان و ئیرلەندەو جەمسەرى باكورى گۆى زەوى كە وولاتان لەپێشرەویدان بۆداگیركردنى وەكو (رووسیا و سویدو ئەمریكاو...)
6-كیشەى بەرنامەى ئەتۆمى ئیران و كۆریاى باكوور، كێشە مۆلەقەكەى هیندو پاكستان
7-دروست كردن و بۆمبى ئەتۆمى لەلایەن زلهیزانەوەو بەرداوامبوون لەسەرى كەخاوەنى سەدان بۆمبى ئەتۆمین و كەتواناى تێكدانى گۆى زەویان هەیەبەتەواوى هەندجۆری بۆمبەكان ، جگەلەمەش ئیستا سیستەمى موشەكى و دروست كردنى چەك و فرۆشتنیان لەسالانى رابردوو زیاتربووە. 8-چەندین جار سەرۆكەكانى ئەمریكى وەكو (جۆرج بۆش و ریگن..)زاراوى شەرى جیهانى و شەرى ئیسلامیان بەكارهێناوە یاخود سیستەمى نوێ ئەمەش ئەنانیەت و هەمیەنەى تاكجەمسەرى دەنوێنێت وجارى شەرە بەدژى دەوولاتانى تر وچەندینجار ووتیان ئەلێن ئەوەى لەگەڵمان نەبێت دژمانە .
9- كوردستان بەگشتى بەشێكى گیرینگى ئەم هاوكێشەیەیە و هەردو میحوەرى جەمسەرى و ئیقلیمى دژى كوردنینین ئێستا بەگشتى بۆیە كورد خۆرى ئازادى لێ نزیك بووەتەوە ئەگەر سیاسیەكانى كوردستان بەفیرۆى نەدەن هەل و مەرجەكانى دەولەتى كوردستان و راگەیاندنى دەولەتى كوردستان لەسعاتى سفر نزیكە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە