شێخ سیروان برازاى مەسعود بارزانى دەست بەسەر پڕۆژەیەكى نیشتەجێ بووندا دەگرێت

Wednesday, 31/10/2012, 12:00

1527 بینراوە


پەیامنێری كوردستانپۆست_هەولێر
سەرچاوەیەكى ئاگادار تایبەت بە كوردستان پۆستى راگەیاند، پڕۆژەى نیشتەجێ بوونى خانووەكانى مامۆستایانى زانكۆى گەڕەكى 92ى شاری هەولێر لە لایەن شێخ سیروان برازاى مەسعود بارزانى دەستى بەسەردا گیراوە بە بێ مزایەدە.
هەمان سەرچاوە ئەوەى باس كرد كە لە میانەى بیرۆكەى دابینكردنى خانوو و شووقە بۆ مامۆستایانى زانكۆ لە شاری هەولێر، بخرێتە مزایەداتەوە و دواجار ئەو كۆمپانیایەى بە كەمترین پارە و ماوە ئەنجامى بدات پێى بدەن، بەڵام كە شێخ سیروان برازاى مەسعود بارزانى و كوڕى سابیر مستەفا بارزانى كاتى خۆى بوو بە بەعسى دەستى بەسەردا دەگرێت و بێ ئەوەى بخرێتە مزایەدەوە دەیداتە كۆمپانیاى كرمانج لە گروپى كۆمپانیاكانى كایار، بۆ هەر خانوێك یا شوقەیەك بڕى یەك دەفتەر دۆلار وەردەگرێت، كە پێكهاتوون لە هەزار شوقە واتە بڕى 10 ملیۆن دۆلار وەرگرتووە بێ ئەوەى هیچ بكات و دوور لە یاسا كردوویەتى، وەك سەرچاوەكە باسى كرد شێخ سیروان و سامانى براى بەو شێوە وەك رەشوە وەرگرتن لە كۆمپانیاكان و پێدانى پڕۆژە كە ئیشى ئەوان نییە ئێستا خاوەنى ملیاردەها دۆلارن و مەسعود بارزانیش زوو زوو دەڵێت یاسا سەروەرە!
تێبینى: ئەو شوقە و خانوانەى دەكرێنەوە بەرامبەر نازەمۆڵ سەر رێگاى كەركوكە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە