لەنامەیەكدا بۆ سكرتێرى یەكێتى وهەردوو جێگرەكانى 106 كادیرى راگەیاندنى یەكێتى لە هەولێر كۆنفرانسى راگەیاندن شەرمەزاردەكەن

Tuesday, 13/10/2009, 12:00

1810 بینراوە


وەك زانیومانە بڕیارە رۆژى سێ شەمە 13/10مەكتەبى راگەیاندنى یەكێتى كۆنفرانسى راگەیاندن لە قەلاچۆلان ببەستێ . ئێمە وەك (106)كادیرى تۆراودەركراودەرپەرێنراوى راگەیاندنى یەكێتى لە هەولێر دژایەتى خۆمان بۆ ئەم كۆنفرانسە دەردەبرین وبایكۆتى كۆنفرانس دەكەین چونكە:
ئێمە خۆمان لە لێپرسراوى مەكتەبى راگەیاندن وهەموو ئەوانەى كە بەشدارى كۆنفرانس دەكەن بە دلسۆزتروخەبات گێرتر دەزانین ولەوان زیاتر لە راگەیاندن كار مان كردوەوشارەزایترین لە وانیتر. كەچى ئێمە نە ئاگادار كراوینەتەوەونە ئاگاداریشین ! وە ئەگەر كۆنفرانس بۆچارەسەركردنى كێشەكانى ناو مەكتەبى راگەیاندن وبەرەوە پیچش بردنیەتى دەبوایە ئێمەش بانگ بكرێین چونكە ئێمە بەشێكین لە كێشەكانى راگەیاندن ویەكێتى.ئەگەر ئێمەشیان بانگ نەكردوە خۆ دەبوایە نوێنەرى ئەو 106كادیرە ئامادەى هەبوایە تا هۆكارى لادان وكێشەكانى بخستایە روو ئینجا كۆنفرانس بریارى كۆتاى بدایە .هەرچەندە هەموو ئەوانەى كە بەشدارن لەو كۆنفراسە لە سەر بنەماى تەكەتولات بانگ كراون بەڵام ئێمە یا نوێنەرى خۆمان بێمنەت بووین لەو ستافەو تەنیا قسەى خۆمان دەكردوسەرنج وتێبینیەكانى خۆمان لەسەر ئەدایى راگەیاندنى یەكێتى وخودى ئازاد جندیانى بە راستى وبێپەردە دەردەبرى ودوایش بە یەكجارى مالئاوایمان لەو راگەیاندنە پەرپۆتەویەكێتیە نەخوچش وتێكچوەش دەكرد. بەڵام پرسیار ئەوەیە كۆنفراس بۆ ئێمەى بانگ نەكردوە ؟ئەگەر مەبەست چارەسەرە دەبوایە ئێمە بانگ بكرین . خۆ ئەگەر مەبەستیش تەنیا ریكلامە ئەوە قسەمان نیە چونكە ماوەیەكى زۆرە راگەیاندنى یەكیتى ریكلامى درۆودەلەسە دەكات وراپۆت وتەقریرى ناراست دەدات بە سكرتێرى گشتى وجێگرەكانى.
بۆیە ئێمە لێرەدا لەو مینبەرە ئازادوراستگۆیەدا لەرێگاى ئەو سكالا نامەیەوە داوا لە خودى جەلال تالەبانى هەردوو جێگرەكانى وتەواوى ئەندامانى مەكتەبى سیاسى دەكەین با لێژنەیەك دیاریبكەن بۆ لێكۆلینەوە لە كێشەكەمان بۆ ئەوەى بزانن ئێمە راستین یا ئازاد جندیانى وجاسوسەكانى.وە هەروەها ئێمە وەك بەشێك لە دەستەى دامەزرێنەرى ئەو مەكتەبە وكەسى بە هەلوێست وماندووى ناو مەكتەب وكەسى دیارى ناو راگەیاندنى یەكێتى ئەگەر لەو كۆنفرانسەدا باس لە كیچشەى ئێمە نەكرى َ ولیژنەیەك بۆ چارەسەركردنى كێشەكەى ئێمە دیارى نەكرێ ئێمە لە ئێستاوە ئەو كۆنفرانسە بایكۆت دەكەین وبریاروراسپاردەكانى كۆنفرانس دەخەینە ناو تەنەكەى خۆل وخاشاك وجارێكى تر رووى ئازاد جندیانى وپیاوەكانى رەش دەكەین وئەو راگەیاندنە بە راگەیاندنى خۆمان ویەكێتیە دلسۆزەكان نازانین وراگەیاندن راگەیاندنى دزى وبەدرەوشتى وپیاوپیاوانێە .
سەبارەت بە كێشەكەشمان چەندین جار خودى جەلال تالەبانى وكۆسرەت رەسول وبەرهەم سالح ئاگاداركراونەتەوە وتا ئێستا نەیان توانیوە كێشەكەمان چارەسەربكەن !!!
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە