سەرۆ گیان ,تۆبوی بەسەرۆك...

Wednesday, 09/06/2010, 12:00

1684 بینراوە



سەرۆگیان توخزایتە نێو دڵی هەمومانەوە, تۆئاوێتە بەخوێنی هەموان بوی ئای (سەردەشت) گیان چەندەی كە گەورەبووی لای هەموان ئازاری تۆ ناخی هەمومانی هەژاند مەرگی لە ناكاوی تۆ ئەوەندەی كە لە غوربەتدا غەریبتری كردین ئەوەندەی كە بێ نازی نیشتمانی كردین..
:- توخواوەرەوە باهەمومان بەزندوی لەئامێزت بگرین. ئاخر من چیبكەم لە وێنەی بێ رۆحی سەرماڵپەرەكان . رۆحیشما ناسرەوێت و تینیوە بۆ ژوان بەستنی كۆڵانە پێچاو پێچەكانی شار لەگەڵتدا :-دەتوخوائەم جارەیش پێت دەڵێم وەرەوە ئاخر من بۆ تۆمە بۆئەوەی ناو و روخساری جەلادەكانمان پێ بڵێت. ئەگەر هەرپێت ناكرێت بگەرێتەوە بۆ لامان لەخەودا وەرە ناوی دێوە زمەكانی رۆحی خۆتمان پێبڵێ
:- ئێمە چاوەروانی ئوەبوین لەدادگا دوای چەند رۆژێ خوێن مژەكانی دڵی تۆ دادگای بكەن كەچی واێمە دەمانەوێت چلەی ماتەمینیت بۆ بگێٌأین نەدادوەرەكانی ئەم مەملەكەتەترسناكە ونەشایەد حاڵەكان دیارن نازانم بۆ؟ وێنەی سەر لینكەكانیش ٌأولەكاڵبونەوەدەكەن!! كێسەكەی تۆی رەحمەتی لە دادگاكانیشدا هەر پێ نجو دوو رۆژە ێ پێوە سەرقاڵ بوون ولە یاد كراوە !!.. لەورۆژەوەی تۆ یان لە خاچ داوە هەموو سەر زەمین لە رۆژی ئاشورادەچێت ، لە دەمەیوە تۆیان بێدەنگ كرد هەموو دوونیا هاوار دەكات ، تۆیش هەرنەهاتیتەوە خەڵكی لە چاوەروانی تۆدا نابینابوون تۆ بۆ ئاور لەكەسنادەیتەو وادیارە سەفەرەكەت یەك جاریە
:- منیش پربەگەروم هاواردەكەم و داوادەكەم . هەر رۆمان نوسێكی ئەم دونیایە ئەیەوێت لەسەرتراژی وڵاتەبێ یاساكان رۆمانەكەی بەرهەم بێنێت باناوی تۆ لە رۆمانەكەی بنێت , هەرشاعیرێك دەیەوێت شعری ناسكتر لە پەرەی گوڵ بنوسێت باتۆ بكات بەگەورەترین تۆپەگوڵی دیوانەكەی , هەرفلیم سازێك دەیەوێت زۆرترین بینەری فلیمەكەی هەبێت باتۆ بكات بەكورە چاونەترسەكەی نێو فلیمەكەی , هەرمرۆڤێكی ویژدان زیندوو دەیەوێت تاجە گوڵینەی وەفادنێت لەسەر گۆری سەرۆكی وون,بالەسەرگۆری تۆی سەرۆك دابنێت ...
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە