• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

پشتیوان گه‌رمیانی: وەزیرە كۆیلەكەى شەهیدان،،،حكومەتە مردووەكەى هەرێم..بازرگانى بە خوێنى شەهیدەكانمانەوە ڕابگرن..

  پێش ئەوەی دەست بە نووسینى ئەم بابەتە بكەم دەمەویت ئەوە بەبیرى خوینەرانى بەریز بهینمەوە كە من زیاتر لە سالًیكە بڕیارم دابوو چیتر مێشكی خۆم بەنووسینی هیچ بابەتێكەوە مەشغوڵ و ماندوو نەكەم ،فاكتەر گەلیكى زۆر هەبوو بۆ ئەم بڕیارە تەندروستەم ،لەگرنگترینیان :- (نەمانى هیج بەهایەك بۆ نووسین و بەهەند وەرنەگرتنى...

پشتیوان گه‌رمیانی: پرسیارێك بۆ (بارزانى و تاڵەبانى ونەوشیروان نێچیرڤان و بەرهەم و كمال كەركوكى وفازڵ میرانى و كۆسرەت ڕسوڵ)

پێش ئەوەى پرسیارەكە بكەم ،تكایە بۆلەحزەیەك (واى دابنێن) خۆتان داشۆریووە لە هەموو بەرپرسیارێتییەك و بوونەتەوە بە هاووڵاتییەكى ئاسایى و خۆتان بشوبهێنن بە باوكێك یان دایكێك كە خێزان و كوڕەكانتان و كچە عازەبەكانتان و مناڵە كۆرپەكانتان ، لەلایەن مستەشارێكەوە لەسەر كوردبوون ڕەوانەى دەشتە لماوییەكانى عەرعەرو...

پشتیوان گه‌رمیانی: حكومەتى هەرێم ناوبژیوانێكى فێڵبازو غەش بازو ناعادیلە لە یارى نێوان ئەنفالكراوەكان و ئەنفال چییەكاندا

ئاشكرایە دەسەڵاتى هەرێم لە باشور نابەر پرسانە مامەڵە لەگەڵ بابەتى ئەنفال دا دەكات ،بۆیە پێویستە كەس وكارى ئەنفالكراوەكان و شەهیدان خۆیان زیاتر بێنە قسەو بڕیار بدەن،من دەمێكە ڕام وایەلە باشترین حاڵەتداحكومەتى هەرێم دەوێت بەكەس وكارى ئەنفالكراوەكان بڵێت(ئێوە بچن داوالەسەر ئەنفال چییەكان تۆمار بكەن و...

پشتیوان گه‌رمیانی: پارتی (بورهان حەمەخان)و(قاسم ئاغا)ى کۆیەى ڕزگارکرد!!

داوا لە بەڕێز کاک بورهان حمەخان دەکەم بم بورێت کە لە مانشێتى ئەم بابەتەدا ناوى لەگەڵ خۆفرۆش وئەنفال چییەکى وەک (قاسمە کوێرى)کۆیە دا دەهێنم..زۆربەى خوێنەرانى بەڕێز دەزانن (بورهان حمەخان)تاقانەیەکى دووایى کارەساتى ئەنفالەو واتا بەتەنها خۆى لەکارەساتى ئەنفال دەربازى بووەو(دایک وباوک و شەش براو دووخوشکى...

پشتیوان گه‌رمیانی: بورهان حمەخان سجن مەكەن،ئەوانە سجن بكەن كەدایك وباوكى بورهانیان ئەنفال كرد

بەڕاستى حكومەتى هەرێم حكومەتێكى بێ ماناو هیچ و چوچە ئەوەى ئەم حكومەتە دەى كات بێ وێنەیە لە سەرئەم زەمینە،.لە جینۆ ساید كردنى جولەكەكان بەدەستى نازییەكان ئەفسەرێكى نازى ژمارەیەكى زۆر جولەكەى بێ تاوانى كوشتبوو ،ئەم ئەفسەرە دڕندەیەكى خراپ بوو ،لەم ساڵانەى دوایدا كوڕێكى ئەم ئەفسەرە هەست دەكات باوكى جەریمەیەكى...

پشتیوان گه‌رمیانی: مۆرەسورەكەی(ئەتاتورك)و سڕینەوەى ناوى شەهیدەكانمان

برازایەكم لە كەلارەوە پەیوەندی پێوەكردم:-((مامەبەنیازم لەگەڵ چەند برادەرێكی خۆمدا سەفەرێك رێكبخەین بۆ یەكێك لەم ووڵاتە دراوسیانە، لەبەرئەوەى ئەم ساڵ زۆربەمان دواهەمین ساڵی زانكۆمانە ئیتر من و هاوڕێكانم لەیەكتر دادەبڕێین و جارێكی كە هەموومان لەپۆلێكدا پێكەوە لەسەر تەختە شكاوە كانی زانكۆ كۆنابینەوە ،دوایى...

پشتیوان گه‌رمیانی: باهەموومان ببین بەگەریلا

ئەز كاتێك گوێم لە ناوى (گەریلا)دەبێت هەمان نەشئەى ئەو لەحزەیە بەڕۆحمدا دێت كە لە هەشتاكاندا ناوى (پێشمەرگە)بەرگوێم دەكەوت..پێشمەرگە بەناوو واتاو قودسیەتى پێش ڕاپەڕینى ساڵى 1991نەك پێشمەرگە بە ناو واتاى ئێستاى_ ئەوەى ئێستا چەكدارەو لە كوردستان ناویان لێناوە پێشمەرگە بەندە ئەبەد(زۆربەیان) بە پێشمەرگە نازانم،لەبەر...

پشتیوان گه‌رمیانی: سەرۆ گیان ,تۆبوی بەسەرۆك...

سەرۆگیان توخزایتە نێو دڵی هەمومانەوە, تۆئاوێتە بەخوێنی هەموان بوی ئای (سەردەشت) گیان چەندەی كە گەورەبووی لای هەموان ئازاری تۆ ناخی هەمومانی هەژاند مەرگی لە ناكاوی تۆ ئەوەندەی كە لە غوربەتدا غەریبتری كردین ئەوەندەی كە بێ نازی نیشتمانی كردین.. :- توخواوەرەوە باهەمومان بەزندوی لەئامێزت بگرین. ئاخر...

پشتیوان گه‌رمیانی: نەفرەت لەمن ،نەفرەت لە ئێوە، نەفرەت لە هەموومان!!!

ئەم جارەیان كەس تاوان بارناكەم . ئەم جارەیان هانا بۆ كەسنابەم كەسیش ناو زەد ناكەم . لە دەرگای یاسی هیچ وڵا تێكیش نادەم . ئەم جارەیان من دەگەرێمە وە بۆ وڵاتی گەرمەسێن شكاتی خۆمو كاكەزردەشتی لە خاچ دراو لە لا(دایكم) دەكەم . كێسەكەی كاكە زەردەشتی بۆ باسدەكەم . :- ئەگەر وتی بچۆ محامی بگرەو شایەت...

پشتیوان گه‌رمیانی: ئەو ئەنفال چیانەی, واتائێستەیش وەكو شێر دەنەڕێنن!!!

لەسایەی ئەو دەسڵاتە نەگریسەیە، وائێستەیش جاشەكان لەسەِرەسەِر ناكەون,لەسەردەمی خاوەنەكەی خۆیشیانداوەك و ئێستا تێر ئالیك نەكرابوون,, كارەساتەكە لەوەدایە ئەم دەسڵاتە ئفلیجە تێناگات لەوەی ئەم جاشەنە هەمان ئەوجاشەنەن كە یەك رۆژ ئالیكی نەدەیتێ دەست دەكاتەوە بەلنگ هەڵدان و گازگرتن،، كۆستەگەورەكەی پاش ماوەی...

پشتیوان گه‌رمیانی: مەنزڵگەی بەدبەختان، گەرمیانەكەی لای منە!!!

ئەو ئێوارەیەى دایكم ]دەستى كردەوە بەماڵ خاوێن كردنەوە، دیسان شەربەتی نادرو چوكڵێتی كڕیی . ئەو ڕاخەرەتازەیەى كە ماڵە ناسیاوێكمان لەرێی خوا بۆی هێنابوین و نەمانكرد بووە لەبەر ئەوەی هەر رۆژەی لەكەلاوەیەكدا دەژیان ژێرمان گڵ بوو،هەرشتێكت راخستایە غەرقی گڵ دەبوو،ئەورۆژە دایكم بێ گوێدانەپیسبونی فەرشە تازەكەمان...

پشتیوان گه‌رمیانی: ده‌ست له‌حیزباندنی کۆمه‌ڵگاهه‌ڵبگرن، باده‌سته‌کانتان نه‌بڕنه‌وه‌

هه‌ڵبژاردن یه‌کیکه‌له‌پڕنسیپه‌سه‌ره‌کیه‌کانی دیموکراسیه‌ت و خواستی هه‌رگه‌لێکی سته‌م دیده‌یه و فاکته‌رێکی گرنگه‌بۆچه‌سپاند نی ئازادییه‌گشتی وتاکییه‌کان، به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی کورد به‌هایه‌کی زۆرگه‌وره‌ى هه‌یه‌،چونکه‌ده‌مێکه‌گه‌لی کوردبه‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی تاك ڕوانه‌و دیکتاتۆرییانه‌وه‌گیرۆده‌بووه‌و هه‌میشه‌به‌بێ...

پشتیوان گه‌رمیانی: ئێوە لە سەنگەرى خۆتان و ئێمەش لەسەنگەرى خۆمان

مردنى لە ناكاوى (حەجاج) زۆر غەمناكى كردم،كەس و كارى ئەنفال كراوەكان ئەوەندەى ڕاستەو خۆو لە نزیكەوە ئازارو ئەشكەنجەو دڕندەیى (حەجاج)یان بینیووە ،هى على كیمیاویان نەبینیووە.بەپێچەوانەوە خنكاندنى على كیمیاوى لەناخەوە دڵخۆشى كردم ،پێم وایە هەموو كورد(جگەلە خۆفرۆش ومستەشارەكان)كەیف خۆش بوون..كەلە شاشەى(تى-ڤى)كانەوە...

پشتیوان گه‌رمیانی: مه‌لا به‌ختیار بۆ خۆڵ ده‌که‌یته‌چاومان

ادیاره‌ ئه‌وان چاویلکه‌ی ڕه‌شیان له‌چاو دایه‌ بۆیه‌وا ڕۆژی ڕوناك به‌شه‌وه‌زه‌نگ به‌خه‌ڵك ڕاده‌گه‌ێنن، یان به‌ڕاستی نابینان.بۆیه‌ هیچ شتێك وه‌ك خۆی نابینن ،ئه‌گه‌ر نابینایشن بۆ وا به‌زه‌قی ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌ئاست گه‌نده‌ڵی و فه‌ساد ونابه‌رپرسێتیکه‌نیاندابه‌جواب دێت و ڕه‌خنه‌ی ڕاست و به‌ڵگه‌نه‌ویستیان لێده‌گرن...

پشتیوان گه‌رمیانی: بێزه‌حمه‌ت مامه‌گیان. له‌جیاتی خالیدی خوله‌سوری ئه‌نفال چی. باوه‌ش بگره‌وه‌بۆ کوڕه‌ئه‌نفال ێك

پشتیوان گه‌رمیانی .به‌ربرسی مه‌له‌فی تاوان باران له‌(چاك) زۆرجارده‌گه‌مه‌ئه‌و بڕیاره‌ی به‌سه‌فه‌ریش نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌بۆ کوردستان.وه‌ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یشم لادروست بوه‌واده‌زانم. ئه‌و وڵاته‌زۆربه‌من .نامۆ یه‌وه‌منیش زۆرنامۆم به‌ئه‌و خاک و ئاوه‌ی .که‌تێیداپه‌روه‌رده‌بوم و که‌سو کاره‌که‌م سه‌فه‌ری عه‌رعه‌ریان...