موسڵمانان لەنێوان مياندڕەوی و توندڕەوی لەڕ وانگەی شەریعەتی ئيسلامدا

Tuesday, 13/01/2015, 12:00

2630 بینراوە


ئيسلام لە سەرتای دروستبونوسەرهە ڵدانيدا، لە سەردە می ژيانی محمد لە مەکدا، وە ك ڕێبازيکی مياندڕەوخۆی ئاشکرا کردوو پيشاندالەسەربنەمای (لكم دينكم ولي دين) الكافرون 6 چونکە محمد وتاخمەکە ی زۆرلا وازوهە ژاربوون بەرامبەربە قورەيش وهێزی ئە بوسفيان ودە سەڵات ودە وڵە مەندی ئە م بنە ماڵە يە ـ گشت تواناکانی سياسی وئابوری وعە سکە ری بگرە توانا کۆمە ڵايە تيە کانی ناوچە کە لەژێر ڕکێفی تە وژمی (ئالی) سفيان بوو. بەڵام لە دوايیدا کە ناچاردە کرێن محمد وتاخمە کە ی ڕوولە مە دينە بکە ن .دوای چە ندين جارکۆچ کردن بە ناچاری بۆ دۆڵە کانی مە کە وتائف وحە بە شە. بە گە يشتنی محمد بۆ شاری مە کە ڕيبازو ستراتيجی بە شێوە يە ک گۆڕا کە پێچە وانە ی گوتارو پە خش وئايە تە کانی سە ردە می (مە کە) بوون . بە مە ش ڕاستی خواست و ڕێبازو ئايدۆلۆجيای ئيسلام بە دەرکەوت لە دروستکردنی يە کە م مزگە وت وڕاگە يندنی دە ولەت ودە ستکردن بە حوکمڕانی ودەوڵە تداری. ڵە گە ڵ ڕاگە ياندنی شەڕوبە تاڵانبردنی ماڵ وموڵکی خە ڵکی مەکە وجولەكە وکريستانە کانی ناوچە کە. دوای شە ڕی ئوحد ڕوويکی تری ڕيبازی محمد دە رکە وت بە تە واوی جياوازتربوو، لەگەڵ سە رتای پە يدابوونی ئيسلام . پێچەوانەی سەردەمی مە کە کە لە قورئان هاتوە (وماأرسلناك الا رحمه‌ للعالمين) الأنبياو:107.ڕاڤەکردنی ئەم ئایەتە(ئەی محمد ئێمەتۆمان ڕەوانەنەکردە تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە ببی تەڕەحمەت وبەرەکەت بۆهەموجیهانەکان جیهانی ئادەمیزادو جیهانی گیان داران و ڕوەك وپەری هەتادوای)
موسڵمانان لە وەتی هە ن تاکو ئە مڕۆ پڕوپاگاندەی ئەوەدەکەن ،کە محمد و ئاينە کەی ڕزگاکەری مرۆ ڤايە تين .ئیسلام ئاینی ئاشت و ئازادیە بەپێی ئایەتەکانی سەرەوە با ئێمە بێین دوورلە ڕخنە گرتنی بێ بنە ما، بگە ڕينە وە بۆخودی سەرچاوەکانی ئيسلام لە قورئان وحە ديسی محمد. بەپێی مێژووی ئە وئاينەکەلە دەستنووس وکتێبە کان وزانایان وشارەزایانی ئە م ئاينە بەدەردەکەوێت.
امام أحمد بن حمبل دەڵێ (کل من شتم النبي أو إنتقس منە مسلمێ أوكان كافرێ فعليه القتل وأرى أن يقتل ولايستتاب). ماناکە ی (هە رکە سێك جنێو بە پێغەمبە ربدات ياسوکايە تی پێکردن ئاراستە ی بکات دە کوژرێت.وە تۆبە شی لێی قبول ناکرێ) . زانايانی ئيسلام سێ ڕۆژمۆڵە تيان ديارکروە بۆ پە شيمانبونە وە و تۆبە کردن بۆئە وکە سە ی لە ئاينی ئيسلام هەڵگەڕێتە وە .دە بێ لە ڕۆژی سێ يە م پێش ڕۆژ ئاوا بوون سە رببڕێت٠٠٠
پياوێك بە ناوی(كعب بن الأشرف)بووکە يە کێکە لە گەورە پياوە کانی جولە کە لە شاری مەدينە شاعيرو دەوڵە مە ند،دەست ڕۆيی خە ڵكە کە ی بوو. هەروە ها شارەزا لە بواری ئاين ودينداری جولە کە.دوای کوشتاری شەڕئوحد.(كعب بن الأشرف) سەردانی مەکەى كرد بۆپرسە وسەرەخۆشی مەکيەکان دوای کوشتاری زۆری شەڕەکە . پارچە هە ڵبە ستێكی لە سەر محمد و خێزانە کانی دانابوو، بە مە محمد وهاوەڵەکای زۆرتوڕە وناڕەحە تکرد. ڕۆژێك محمد لە مزگە وتی مە دينە داکە بارەگای حوکمرانی ئەوبوو،هاواريکردکێ دە توانی (كعب بن الأشرف)م بۆ بکوژێت. پياوێك کە ناوی (محمد بن مسلمه‌) بووهاتە وەڵام ووتی يا ڕە سول أللە من ئامادەم خواستەکەت ئەنجام بدەم .ئەم پياوە برای شيری (كعب بن الأشرف) بوو.(محمد بن مسلمه‌) بۆئە نجامدانی پيلانە کە ی (سێ ڕۆژ) بە فێل لە ماڵی خۆی دەرنەکەوت .هەرخەريکی قسەی ناشرين بوودەڕحە ق بە محمد . کەخە بەری ئەم دەنگۆیە بڵاوبوە وە،پەيوە ندی کرابە (محمدی بن مسلمه‌) لەلايە ن نێردراوێکی محمد ،کابرا تۆ بۆبەخراپی باسی پيغە مبەردە کە ی. ووتی ئە مە پيلانە بۆهە ڵخەڵا تندنی (كعب بن الأشرف).محمد دوای سێ ڕۆژ،کە بە بيانووی خزمايە تيان و پێويستيە کانی خۆی چووەلای کەعب.کە يە کتريان بينی (كعب بن الأشرف) ڕووی لە ميوانە کەی دەکات وپرسياری لێدە کات خێرە هاتووی؟؟؟ئە ويش دە ڵێت پێويستم بەهە ندێ خۆراك يا پارەهەيەهە ژارم ئێستا. کعب پێی ووت ئێوە موستەحە ق بە وەزياترن بۆبە دوای محمد کە وتووی. پێ ووت من ئامادەم قەرزت پێبدە م بە مە رجێك تۆ شمشێروزرێپۆشە کە ت بە رەهن لا ی من دابنێت. کەعە ب ئە وڕۆژە زۆر دڵخۆشبوو ، چونکە تازە زاوا بوو ..محمد بن مسلمه‌ ووتی باشە من ڕازيم بە مە رجە کانی تۆ، بە ڵام کۆمە ڵيك لە برادە رە کانم ئامادە ن بەهە مان مە رج قە رزيان پێبدەی . کعب قايل بووبە ڕێکە وتنە کەهە ردووکيان چوونە دەرەوە، بە بيانووی قسە کردن لە گەڵ هاوڕێکانی . کعب بڕوای زۆری هە بوو بە (محمدی بن مسلمه‌) چونکە وەك برايە ك سە يری دە کرد.ئينجا کە دوورکە وتنەوە لە ماڵی کعب، بەهە موويان پە لامارياندا وە محمد بن مسلمه‌ يە کەم کەس بووکەبەخە نجەر وورگی دڕاندو ئينجا سەری بڕی .
بە رەبە يانبوو محمد چاوەڕوانی خەبە ری کوشتنی دوژمنە کەی خۆی دەکرد. محمدی بن مسلمه‌ سە ری (كعب بن الأشرف) فڕە دايە بەردە می محمد.
بە مکردەوە يە محمد زۆردڵخۆش بوو، ووتی(ما لکعب فإنه كان يۆژي الله ورسوله).هە مووئيمامە کانی مەزهە بە کانی ئيسلام کۆکن لە سەرکوشتنی هەرکەسێك جنێويا خود سوکايە تيکردن بە شە خسی محمد بکات، تاڕادەی بە پيرۆزکردنی پيڵاووجل وبەرگيشی. کەس بۆی نيە بڵێ پيسە يا ناشرينە یان بەپێغەمبەری ئاخیری زەمان نیە یەکێك لەم هۆيانە بەتەنیادەبێتەهۆی کوشتنی کەسەکە ٠
جارێکيان کێشەيە ك دە کە وێتە نێوان جولەکەيەك وموسڵمانێك ،ڕێك ناکەون پياوەجولەکەکەدەڵێ بۆنەڕۆين بۆلای پێغەمبەرتان. کابرای موسڵمان ووتی نەخێر، واباشە بچين بۆلای عومەری کوڕی خەتاب.
چوون بەرەومەڵی عومەرکوڕیخەتاب ،کابرای موسلمان لەدەرگای دا.عومەرهاتەدەرەوە ووتی بۆهاتوون. ووتيان ناکۆکين کێشەکەمان بۆ چارەسەربکە. عومەرووتی باشە ڕووی لەکابرای موسڵمانکرد ووتی پرسيارێکی بچوکم هەيە .ئایا ئێوە چوون بۆلای پيغەمبەر.ووتيان نەخێر،عومەرگەڕايەوە ماڵەکەی شمشێرەکەی هێناوهاتەدەرەوە.يەکسەرسەری کابرای موسڵمانی بڕی.
دەنگۆی کوشتنی کابرای موسلمانی کوژراوبلاوبوەوە٠هەواڵەکەگەيشت بەمحمد،لەهەمان کاتداعومەرهاتەمزگەوت. موسڵمانان زۆرناڕەحەت بوون بەم کردارەی کە عمەرکردبووی .جونکەکوشتنی هەرکەسێكی موسڵمان تەنهاکوشتنە بەپی شەڕعی ئيسلام.
دوای ئەوەی عومەرچيرۆکی هەردووکابراگێڕايەوە، محمد ماوە يەك ديارنەما ئينجا بە پەلەگەڕايەوەهاتە دە نگ (أبشروا فإن براوه‌ عمر قد جاوت من فوق سبع سموات) ئينجا ئايە تێکی قورئانی خوێندەوە (فلا وربك لا يۆمنون حتى يحكموك فيما شجر بينهم پم لا يجدوا في أنفسهم حرجا مما قچيت ويسلموا تسليما) سوره‌ النساو اڵايه‌ 65 .
لە مێژووی ئيسلام چە ندين چيرۆکی ئاوا تۆمار کراوە هە روە ك هاتوە لەکتێبی (البدايه‌ والنهايه‌) کە هی ميژوونووس(ابن ا‌پیر)ە جگە لە کتێبی (السيره‌ النبويه‌) کەهی (اسحاق ابن ابن هشام) ە. باس لەسزای ئەوکەسانەدەکات کە جنێوبە خودا بدا یاکوفر بکات .بە پێی شەريعەتی ئيسلام سزای کوشتنیانی بۆداناراوە. بەڵام ئەگەرپەشيمانی خۆيان ڕاگەياندووتۆبە يانکرد،ئەوا لێان خۆش دەبن٠ بەڵام زۆرسە يرە دەستوروشەريعەت وحوکمی ئەم ئاينە،بەرامبە ربە وکە سانەی جنێو ياسوکايە تی دەکە ن بەرامبە ربەخودا.هەرکە سێك جنێو يا سوکايە تی بەرامبەر بەخودا بکات بەتۆبە وئە ستە غفڕە لڵايە ك لە سزای مردن ڕزگاری دە بێت ٠ بەڵام ئە گەربا سی جلو بە رگی محمد بکەی بە ناشريينی سزای کوشتنە، تۆبەشی لێ قبوڵناکرێ ٠ بەڵام هە رسوکايەتیەك بە خودابکرێت زۆرئاسانە، بە تۆبەيە کی زارە کی دە توانيت خۆت لە سزای کوشتنی ئەم تاوانەگەورەیەرزگار بکەيت.
جێگای پرسياروسەرسوڕمانە؟؟؟؟؟؟لەبەرچی(محمد)زۆربەپيرۆزترسەيربکرێت لەخودا.شەریعەتی محمدهيچ بەزەيێك ياخودلێبودرنێکی تێدانەبێت،بەڕادەی دەستوروياساکانی مرۆڤی ڕۆژئاوایی ئەمڕۆ.
تێکڕای ووڵاتانی ئەوڕوپای ڕۆژئاواوکەسەرچاوەکانی دەستوریان ئاينی کريستيانە. ئە م بابە تە زۆر گرنگ وهە ستيارە پێويستی بە ڕوونکردنەوە وبە ئاشکراو ڕاستی تيشکی بخرێتە سە ر.
بە گەڕانە وە بۆسە رچاوەکانی باوەڕپێکراوی ئيسلام،کەلەڕاستيداگشت موسڵمانان کۆکن لە سەرکوشتنی هەرکە سێك جنێو بدا يا سوکايە تی بەجلو بە رگی محمد بکات. بەڵگە ی يەکە م (سنن أبي داود)و(سنن النسائي) دە گێڕێنە وە ، لە حە ديسی (ابن عباس) گوتويە تی (لە سەردە می ژيانی پێغە مبەر (س) پياوێکی کوێر دوو کوڕی دە بێت لە ژنێکی ئە مە (السبيه‌) بەمانای بە ديلگيراو ژنی کا برای کوێر هەميشە جنێو وسوکايە تی بەپێغەمبە ردەکرد .زۆرجارمێردە کە ی داوای لێ ئە کردکەواز بهێنێت بەڵام سوودی نەبوو . شە وێك لە شەوان خەريکی جنێودان بوبە پێغە مەر(س). مێردی ژنە کە، پياوە کوێرەکە (ميغوە لێکی) لە دەست بوو.هەروەك شمشێروايە زۆرتيژە ،کردی بەوورگی ژنە کەی تانەی کوشت وازی لێ نەهێنا.
دەنگۆی کوشتنی ژنە کە بڵاوکرايە وە،پێغەمبەر(س) فەرمووی(انشدالله رجلا لي عليه حق قتل هژه المرأه‌) .پياوەكوێرە کەلە مزگەوت دانيشت بوو،هەڵسايە سەرپێ خۆی بۆڕانەئەگيرا،ووتی ئەی پێغەمبەری خودامن کوشتم. پێغەمبەرووتی بۆ کوشتت ؟؟ کابرای کوێرەکە ووتی ژنەکەم هەميشە قسەی ناشرين بەتۆدەڵێت.هەرچەندە ئامۆژگاريم دەکردسوودی نەبوو،منيش کوشتم،هەرچە ندە دووکوڕی جوانم ليێ هەيە، وەکوو گەوهەروان. پێغەمبە ر(س) ووتی (ألا إشهدوا أن دمها هدر)محمد خوێنی ژنەکە ی بە کوشتن حەڵاڵ کرد بەهۆی جنێودانی.!!!!!! بابزانين (عیسای یەسوع)هەڵوێستی چۆنەبەرامبە رنەيارانی وناحەزانی ، کەلەخاچيان دابۆئەوە ی بيکوژن.
پێش مردن فەرمووی (يا أبتاه أغفر لهم لأنهم لا يعلمون ماژا يفعلون) إنجيل لوقا 34:23 (باوكه‌، لێیان خۆش به‌، چونكه‌ نازانن چی ده‌كه‌ن) بەڵی ئەمە(يە سوعی مە سيح) ە بەڕستە يە کی کورت چ پە يامێکی گرنگ و پيرۆزلە دوای خۆی جێهێشتوە، کە پڕە لەبەها پيرۆزەکانی ئەم ئاينەو خودی (مە سيح) وە ك ڕزگارکەرێك .بۆگشت مرۆڤايەتی پیشان دەدات لەلێبوردن لە گە ڵ ناحەزان ونە يارانيشی نزای خێرو پاڕاناوە يان بۆدەکات لەخودا. بوێە زۆرلە بکوژانی دوای مردنی باوەڕيان هينا.
زۆربەی وڵاتانی جیهان لەگەڵ ئەمریکاو ئەوڕوپا بەڕونو ئاشکرا پێناسەیەکی تەواویان نیە بۆتیرۆرزم .تاکوئێستا.چونکەخۆيان گێل کردوەلەدەرخستنی ڕاستيەی مەسەلەکان، کەئيسلام تاکەسەرچاوەی تيرۆرەلەجیهان.
زياترلەهەزاروچوارسەد سالە بەشايەتی بەڵگەکانی دەقی کتێبەکانيان،کەتاکوو ئيمڕۆش هەپەیڕەودەکرێت.بەڵام ووڵاتانی موسڵمان وکۆمەڵگای ئيسلامی لەشەرمی خۆيان وبۆجوانکاری وڕازاندنەوەی سیمای ئیسلام حاشا لەم کردەوانە دەکەن وەخۆ يان وئاينەکەيان لەم ڕەفتارە قێزەونانە و نامرۆڤانە بە دووردەزانن . بەهەما ن شێوەی کاربەدەستانی تێکڕای ووڵاتانی ئەوڕوپاو ئەمەريکا. لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندیی یە سياسی وئابوريەکانيان، پەنجە ناخەنە سەر خاڵی سەرەکی هۆکاری هێرشەکانی تیرۆرستەکانی ئیسلامی .ڕۆژی چوارشەممە ڕێکە وتی2015/1/7 لە پاريسی پايتە ختی فەڕەنسا کەڕویدا .کە سێ توندڕە وی ئيسلامی هێرشيانکردە سەرڕۆژنامەی (شارلی ئيبدۆ) ئەنجامەکە ی 17هاوڵاتی بوونە قوربانی کەلەدوايشدا بازاڕێکی جولەکە يان کردە ئامانج . ئايا ئەمريگاو ئەوڕوپا ؟؟؟؟ کەی عيبرەت ودەرس لەم ڕوداوەو دەيان هێرشی تريش وەردەگرن .جگەلەکارەساتی يانزەی سێپتە مبەر.بێ گومان دەبێ لەمەولاچاوەروانی کارەساتی زۆرلەوەخراپترودڕندانەتربکەین،ئەگەرزووچارەسەری ئەم گرفتەجیهانیەنەکرێت.
تێڕوانين وخوێندنەوەی گەورەبەرپرسانی جيهان بەم شێوە ی ئێستا بڕوات. دۆزينە وەی ئە م گرێ کوێرە ئاسان نابێت . تاکو بەڕاشکاوانە لە(بنی کدوەکە نە درێت) کەتەنهامحمد و ئیسلامە سەرچاوەی ئیلهام و بزوێنەری ئەم کارەساتانە.
چونکەمحمەد خۆی خاوەن وبەرهەم هێنەری فيکروئيبداعی چەمکی تيرۆرزمە. ئەدی،بۆچی؟؟؟؟جولەکەيەك،بوژيەك،ياکريستيانێك،مارکسێك،عيلمانێك، ديموکراتخوازێك نەبوو پەیدا ببێت رۆژێك لەرڕۆژان لەڕقی موسڵمانان خۆی بکا بە کونی مزگە وتێكا تا خۆی بتەقێنێتە وە لەدژیان ...!




گۆران جەلال حوسێن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە