ﺳۆسيال ديموكرات و ديوه‌خانانه!

Saturday, 28/08/2010, 12:00

1432 بینراوە


جه مال يادﮔار


دروستبوونى(حيزب)ى سياسى به درﻴﮋايى ئه و ﻣﻴﮋووﻩى كه حيزبى سياسى به مه فهوومى ئيستاى ﻫﻪيه تى ئامانجى سه ره كى ﮔرتنه دﻩستى دﻩستهﻵتى سياسى و ئابوورى و به ريوه بردنى ﮋيانى ڕۆﮋانه ى ﻜﯚﻣﻩ ﻠﮔايه له ﻫﻪموو ووﻵتانى دونيا بۆ ئهﻢ ﻤﻪبهﺴته يه.
ئاشكرايه ﻫﻩموو حيزبيكى سياسى به رنامه يه كىﺧﯚى ﻫه يه و ده يه ويت ئه و ديدو ﺒﯚﮁوون و تيڕوانينه ى كه ﻫه يه تى به شيوه يه كى ﭙراكتيكى بيخاته بوارى جيبه جيكردنه وه ئه ويش به ﮔرتنى جله وى ده ستهﻷت.
ئه وه ى كه ئيستا له به رﭽاوانه, حيزبه سياسيه كانى ووﻷتانى ﭙيشكه وتوو, زياتر مه به ستم ئه و ووﻷتانه يه كه ﮔﻪﻣﻪى ديموكراتى به شيوه يه كى ڕيك و ﭙيك ﭙياده ده كريت , ئه وانيش ووﻷتانى ئه وروﭙاى ﺧﯚرئاواو ئه مريكاو كه نه داو يابان و ﻫﻩندﺉ ووﻷتى تر. به ﻷم زﯚربه ى ئه و ووﻷتانه ى تر كه ﻫﻩ ﻟبژاردنى تيا ئه نجام ئه دريت , له راستيدا فيلى ديموكراتى لى ﭙياده ده كريت, ئه مه ش ﭙه يوه ندى به ڕاده ى ڕﯚشنبيرى تاكه كانى ﻛﯚمه ﻟﮔاوه ﻫﻪيه , كه به داخه وه ڕاده ى ڕﯚشنبيرى تاكه كانى ﻛﯚمه ل له ووﻷتانى وه كو كوردستان تا ئه و ئاسته نيه كه له ماهيه تى ﮔﻩمه ى ديموكراتى ﺑﮔات.
له ووﻷتانى ﭙيشكه وتوو حيزبه سياسيه كانى ڕكابه ر له ﮔﻩ مه ى ديموكراتى ﻫﻩ موو ﻫﻩ ول و ته قه ﻷيان ﺑﯚ مه به ستى ﭙياده كردنى به رنامه يه كه تا باشترين خزمه ت به ووﻷت و ﻫاوﻷتى بكه ن, ﺑﯚ ئه وه ى به جوانترين شيوه ووﻷت به ڕيوه ﺒﻪرن, سه رقالى ئه وﻩن كه داهينانى نويتر دابهينن له ڕووى ﭙياده كردنى سياسه تى ووﻷت و به ڕيوه بردنى ژيانى ڕﯚژانه ى خه لك, ﭽونكه ئه ﮔﻩر واﻧﻪﻜﻪن ناتوانن ﺑﻪردﻩوام بن له ڕكاﺑﻪرايه تى وﻩرﮔرتنى دﻩستهﻷت.
وﻩكو ﻧمونه: حيزبه ﺳﯚسيال ديموكراته كانى ئهﻭروﭙا ﺑﻪ ﮔشتى ﺳﻪرقالى ئهﻭﻩن كه ﭽﯚن رﻳﮔاﭽارﻩى نوێ, شێوﻩى ﺑﻪرێوﻩبردنى ﻧﻭێ بدﯚزﻧﻪوه كه ﺑﮔونجێت لهﮔﻪڵ ئهﻭ ھﻩموو ﭙێشكهﻭﺗﻧﻪ خێراﯾﻪى مرﯚﭬاﯾﻪتى له بوارى ﭙﻪروﻩرده, منداڵ, ئافرﻩت, ﭙﯾﺭﻭﺑﻪساﻵﭼوو, ﮐﻪمكردﻧﻪوﻩى ڕادﻩى ﺑێكارى.........هتد.
به ڵام ﺑﻪداخه وه حيزبه ﺑﻪناو ﺳﯙسيال ديموكراﺗﻪكانى كوردستان كه ئهﻧدامن له ﺳﯙسيال ئينته رناﺳﻳﯙنال ﺳﻪرقالى دﯙزﻳﻧﻪوﻩى ﻧﻭێترين ڕﻳﮔاكانى دزى و ﮔﻪندﻩلين له جياتى ﭼاككردنى بارى ئابوورى و ﮔوزﻩرانى خه لك.
ﻭﻩﮐﻭنمونه: (ديوﻩخانانه)*- ﻫﻪرﭼﻪندى ﺳﻪرم ﻫێناو ﺳﻪرم برد و زﯙر ﺑﻪدواى ﭘێناﺳﻪى ديوﻩخانانه ﮔﻪڕام شتێكى ئهﻭﺗﯙم ﺑﻪردﻩست ﻧﻪﮐﻪوت كه بتوانم شتێكى دﻩرباره بنوسم كه ئێمهﻯ كورد له ڕووداﻧﻪمێنين كاﺗێك يه كێكى ﻏﻪيره كورد ﭘرسيارمان ﻟێبكات....ئه رێ ديوﻩخانانه ﭼىيه؟ هيوادارم له ڕﯙژنامهﻮ سايتهﮐانى ﺧﯙيان له ﺳﻪر ئهﻡ داﻫێنانه نوێيه بنوسن , دﻩكرێت ﮐﯙڕيشى ﺑﯙ ﺑﮔرن, ﺑﯙ ئهﻮﻩى ﭼيتر ﻫاوڵاتى وێڵ ﻧﻪبێت ﺑﻪدواى ﮔﻪڕان ﺑﯙ دﯙزينهﻮﻩى ﭙێناسهﯼ ديوﻩخانانه.
دزينى ﺑﻪشێكى زﯙرى مولك و سامانى خه ڵكى كوردستان و ﺗﻪخشان و ﭙﻪخشان كردنى ﺑﻪناوى ديوﻩخانانه, كه ﺗﻪنها ﭼﻪند خه ڵكێكى ﺑێكه ڵك ﺑﻪناو ﺳﻪرﯙك ﻋﻪشيرﻩت ﺒێﮔومان له ناوياندا ﭼﻪندين ﻛﯙنه ﺳﻪرﯙك جاش و ﭙياوخراﭖ نهﺑێت, ئهﺭێ كهﺳيتر سوودى ﻟێوهﺭدهﮔﺭێت؟ ئهﺭێ ﭙاساوى ﺑﻪخشينهﻮﻩى ئهﻮ ﻫﻪموو ﭙاره و سامانه ﭼيه جهﻧابى ﺳﯙسيال ديموكرات؟ ﺑﻪڵێ به سادﻩترين شێوه وه ڵامهﮐﻪى تهﻧﻬا ڕاﮔرتنى دڵى ﭙياوى بودﻩڵه و ﻫﯾﭺ لهﺑارا ﻧﻪبووه لهﮔﻪڵ ﮐڕينى وﯾﮊدانى ﺧﻪڵكى ساده و ساكارى ئهﻡ ميللهﺗﻪ ڕﻩش و ڕووته ﺑۆ درﯾﮊﻩدان به شهﺭﻋﯾﻪتى حوكم و بهﺭدﻩواميدان به دزى و ﮔﻪندﻩڵى.
ﭘرسيارێكى تر ئهﻭﻩيه كه ﭼۆن و له سهﺭ ﭺ ﺑﻧﻪماﻳﻪك ئهﻡ ﺠۆﺭﻩ حيزبانه ئهﻧدامن له ڕێكخراوێكى جيهانى وﻩكو ﺳۆسيال ئينتهﺭناسيۆنال؟ ﻫﻪقوايه ئهﻡ ڕێكخراوه ﭼﻪﻧد بنهﻣاﻳﻪك ڕﻩﭼاوبكات ﺑۆ وﻩرﮔرتنى ئهﻧدام تهﻧﻬا ﭘشت نهﺑﻪﺳﺗێت به ﭘﻪﻳڕﻩوﭘرۆﮔرامى ﻧوسراوﻩى حيزﺑێك, كه له بوارى ﭘراكتيكدا ﺳﻪدو ﻫﻪشتا ﭘله جياوازى ﻫﻪيه, ﻫﻪقوايه ﺑﭘرﺳێت ئهﺭێ كاكى برا ديوﻩخانانه ﭼيه؟ ئهﺭێ ئهﻭ ﻫﻪموو ﻣﻟﻳﯙﻧﻪﻫا دينار و دﯙﻻرﻩى كه دﻩﻳبهﺧشنهﻭﻩ بهﻧاوى ديوﻩخانانه له ﻛوێ دابين دهﻛرێت؟ جا ئهﮔﻪر ئهﻣﻪ كهﻭته خانهﯼ داﻫێنانێكى جوان ئه وا ﺑﻟێن بهﺭاستى حيزﺑێكى خاوﻩن داﻫێنانه له بوارى خزﻣﻪتكردنى ﻛﯙﻣﻪﻟﮔا....ﺧﯙ ئهﮔﻪريش نا ئه وا ئهﻡ ﺠﯙره حيزبانه ﺗڕﯙ بكرێن باشتره ﺑﯙ ناو و ناوباﻧﮔى ئهﻡ ڕێكخراوه جيهانيه.
ﺗێﺑﻳنى: ئه وه ﺗﻪﻧﻬا قسهﻳﻪكى كورت بوو لهﺳﻪر ﻳﻪكێك له داهێنانه سهﺭسوڕهێنهﺭهﻜانى حيزبه ﺳﯙسيال ديموكراتهﻜانى كوردستان, ماشهﻵ داهێنانى ئهﻭﻩنده سهﺭسوڕهێنهﺭيان ﻫﻪيه له بوارى ﮔه نده لى كه به سه دان نوسينى وا ﻫﻪقى ﺧﯙيان ﭘێنادرێت!

جه مال يادﮔار- نه رويج

٭ ديوﻩخانانه= داواى ﭘێناسهﻜﻪى له حيزبه دﻩستهﻵتدارهﻜانى كوردستان بكهﻥ!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە