بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدکانی ١٧ شوبات ، ١٠ بالۆن لە سەنتەری شاری ستۆکهۆلم هەڵدەدرێت

Wednesday, 08/02/2012, 12:00

1806 بینراوە


دوای سەرهەڵدانی نارەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان و پێشێلکردنی مافەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی سیاسی لەکوردستاندا ، گروپی ١٧ شوبات لەشاری ستۆکهۆلم پێک هات و دەستمان بەچەندین کارو چالاکی هەمە جۆر کرد. سەرەتای خۆپیشاندانەکان ، ٦ خۆپیشاندانمان بۆ پالپشتی خۆپیشاندەران ئەنجام دا ، دواتر دەستمان بەکارو چالاکی دیبلۆماسی لەگەل ناوەندە سوێدیەکان پێکرد لەسازدانی سیمنار لەپەرلەمانی سوید و دیدار لەگەل بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی پارتەکان و دانیشتن لەگەل وەزارەتی دەرەوە و گەیاندنی پێشێلکاریەکانی دەسەلات بەبەردەوامی و ناردنەوەی کەنالی یەکی سوێدی بۆ سلێمانی . کۆی ئەمانەش بەئامانجی گەیاندنی ئازارەکانی خەلک و تاوانەکانی دەسەلاتی کوردی بوو
چەند ڕۆژێکی تر ساڵیک بەسەر خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی خەلکی کوردستان تێدەپەرێت ، ئەم خۆپیشاندانانەی کەئامانج لێی جوان کردنی سیستەمی سیاسی و هینانەدی داخوازیەکانی ٢٠ سالەی خەلک بوو ، وەک پیشەی بەردەوامی دەسەلات هەر لەسەرەتای نارەزایەتیەکانی خەلکەوە ،گەرچی بەشیوەی مەدەنیانەی دەستیان پێکردبوو بە دوو رێگا هەولی بێدەنگکردنی ئەو کچ و کورە بوێرانەیان پەیرەو کرد (بەکارهێنانی زەبروزەنگ ، سیاسەتی پەیمان دانی بێ جێبەجێ کردن) دەرەنجامی ئەمەش ١٠ شەهید و ٤٠٠ بریندار ی لێکەوتەوە ئەمە جگە لەبەکارهێنانی ئەشکەنجە و گرتنی بەکۆمەل و هەولدان بۆ تیرۆرکردن و ئازاردانی چالاکوانەکانی خۆپیشاندەران
بۆیە لەسالڕۆژی نارەزایەتیەکانی خەلکی کوردستان دەلێین
1. ئێمە پشتگیری لەهەموو داخوازیە رەواکانی خەلکی کوردستان دەکەین کەلەگەرمەی نارەزایەتیەکان بلاویان کردەوە ، پێمان وایە داخوازی رەوان و پێویستە بەشێوازی مەدەنیانە درێژە بەو نارەزایەتیانە بەهەولی هەموو لایەک بدرێت
2. دەسەلاتی کوردی دەبێت کۆتایی بەزمانی چەواشە و پەیمان دانی بەتاڵ بهینێ ، بەتایبەتی داخوازی رادەستکردنی ئەوانەی خەلکی خۆپیشاندەریان شەهید و بریندار کردوە ، ئەمە بچوکترین و رەواترین داوای یاسایە لەسەر ئەو بەرپرسانە
3. وەک ڕیزگرتن لەو ١٠ شەهیدەی نارەزایەتیەکانی سالی پاری خەلکی کوردستان ٠ کۆبۆنەوەیەکی جەماوەری لەسەنتەری شار لە سیرگلستۆری رۆژی ١٧ شوبات کات 18 -20 لەسەنتەری شاری ستۆکهۆلم ساز دەکەین و لەوکۆبۆنەوەیدا ١٠ بالۆنی وەک بیرهاتنەوەی شەهیدەکات و ڕیزگرتنیان هەلدەدەینە ئاسمانی شاری ستۆکهۆلم کەهیوادارین ئەوەی دەتوانێ ئامادە بێت ئەمە بچوکترین وەفاداریە بۆ شەهیدەکان. هاوکات دەبیت بلێین مۆلەتی هەلدانی بالۆنیشمان وەرگرتوە
4. لەگەل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پارتی ژینگەی سوید لەپەرلەمان بۆدیل سیبلۆس پەرلەمانتار ئامینە کاکە باوە لە پارتی چەپ لە پەرلەمانی سوێد هاریکارین بۆ سازدانی سیمنارێک لە بەرواری 2012-02-22 کات 13:00 _ 15:30سەر رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی سیاسی و رۆژنامەگەری لە دوای ١٧ شوبات بەدواوە لەچەند رۆژی داهاتوو پرۆگرامەکە بلاو دەکەینەوە

کۆبۆنەوە جەماوەریەکە کە ١٠ بالۆنیش هەلدەدرێت
شوێن
ستۆکهۆلم / سیرگلستۆری
کات ١٨ بۆ ٢٠

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە