بەداخەوە یاشێخ ،جەلال ماڵەكەتى پیس كرد

Friday, 10/07/2009, 12:00

3278 بینراوە


یەكێك لەو پیاوماقوڵانەى ناوچەى پشدەركەهەردەم پەناگەى بێنەوایان وناندەرى برسیان و خێرخوازى هەژاران شێخ سەدرەدینە زۆر بەداخەوە بەم كارانەى نیگەرانى خستەناودڵى دۆست وئاشناو هاورێ یەكانى جەنابى شێخ بۆ چەندجاردەچێت خەڵكێكى زۆرى لەهۆزەكان لەخۆى كۆدەكاتەوە بەمەبەستى ئەوەى بەرپرسانى یەكێتى بێن و بیان بینن شێخ بەم كارانەى متمانەى لاى ئەوخەڵكانەى كە خۆشیان دەویست كەم كردۆتەوە هەرچەندە جەندجارێك پێشیا ووتوە كەئەمە كارێكى باش نیەوپێویستە سنوورێك بۆ ئەوشكۆمەندیەى كەهەتە دابنێى و خۆت لەم كارانەبەدوور بگرى بەڵام جەنابى شێخ بەقسەى خۆى كەوتۆتە ئەمرى واقیعەوە و پێى شەرم بووە ئەوكارەنەكا ئەمرۆش بەهەمانشێوە جەلال تاڵەبانى ئێستا كەكاتى نیوەرۆیە دەبینین جەلال وپیاوەپەمەیى یەكە و هاوگەندەڵانى دەعوەتى ئەون و پاسەوانێكى زۆر لەوناوچەیە كۆبوونەتەوە هاورێیەكمان پێى راگەیاندین كەئێستا ئامادەیە لەوێ كە جەلال بەهۆى بێتاقەتى یەوە خەریك بووە بەربێتەوە لەراستیدا سەیرە لەهیچ مێژوویەك نەبووە سەرۆك كۆمارێك بانگەشە بۆ حزبێك بكاو داوا لەخەڵك بكا دەنگ بۆ لیستێك بدەن ئەم كابرایە سەرى لێ شێواوە نازانێت چى دەكاو چى دەڵێ بەڵام ئەوەى ئێمە نیگەران دەكات كارەكانى شێخ سەدرەدینە بەم كارانەى متمانەو خۆشەویستى لەدەست دەدا پێویستە شێخ هەروەك جاران رێرەوى ژیانى خۆى وەك خۆى بمێنێتەوەو سەرى بۆ هیچ كەسێك شۆر نەكاو ئەورێزو تەقدیرەى هەیە زیاتر بمێنێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە