ھەڵخەڵتاندنی خەڵک و دەرکەوتنی راستیەکان

Friday, 05/10/2012, 12:00

1119 بینراوە






گومان لەوە دانیە ئێمە ھەڵخەڵتاوین بەدەم گوفتار و قسەی ھەندێ لایەن و بەربرسەوە تازە بەتازە بۆمان دەرئەکەوێت راستیەکان لەکوێ دان؟
ئەوێ رۆژێ بینیمان کە لایەنێک بێزاری کردین بە مەکینە ئیعلامیەکەیەوە دەیویست ھەموو خەلک وا تەیار بکات کە پارتی و یەکیتی مایەی نەگبەتین بۆ کوردستان و ئەگەر خێر و خۆشیتان ئەویت ئەبیت دوربکەوینە لە پارتی و یەکێتی بۆیە توانینان کەسبی دەنگی خەلک بکەن ٢٥ کورسی بێنن ....
گۆران ئەوێ رۆژێ مایەی دڵخۆشی بوو بۆ گەنجان و ھەڵسوراوانی گۆران زۆرینەیان گەنج بوون و لەئاستی بالاش گەنج بووە داینەمۆی شۆرشی مۆمەکە
بەلام حەیفە گەورەکە لێرە دەست پێدەکات گۆران بۆچی سیاسەتی دووفاقی پیادە دەکات لەلایەک پارتی و یەکێتی لە ئێمە کردۆتە دێوەزمە و لەلایەکی تریشەوە بەجۆرێک لەگەل پارتی و یەکێتی دادەنیشێت بەناوی گەرانەوەی دەستور و جێبەجێ کردنی شەش پاکێجەکەی ئۆپۆزسیۆن بەلام خۆی لەخۆی دا ئەوە شەق کردنی ریزەکانی ئۆپۆزسیۆن بوو چونکە ھیچ مانایەک بۆ پێشنیارەکەی یەکگرتوو ناھێلێتەوە بۆ کۆبونەوەی پێنج سەرکردەکەی کوردستان !
ئێمە قسە لەسەر بریارەکانی گۆران ناکەین بەلام قسە لەسەر رۆشن نەبونی کارەکانی گۆران دەکەین
ئەوێ رۆژێ چ لە گۆران فێربووین چەمکەکانی (گەندەڵیە زۆرەکانی پارتی و یەکێتی , حوکمی ویراسی بنەمالە , ئەنجومەنی ئاسایش بۆ رفاندن و تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسان و خەلکی بە ھەلوێست , دزینی نەوت و رۆشن نەبونی بوجە , میلیشاگەری لە ھێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی ...ھتد) ئەو رۆژە گۆران گۆران بوو ھەموومان لەژێر رۆشنایی مۆمەکە شتی سەیر و سەمەرەمان بینی و بۆمان دەرکەوت ؟ بەلام پێمان ناخۆشە رۆشنایی مۆمەکە لەژێر تارمایی پارتی و یەکێتی بخنکێت
تکایە فریایی گۆران بکەون ؟
با گەنجان و خەڵکە بوێرەکەی ناو گۆران نەبنە دار دەستەی چەند کۆنە یەکێتیەکی ناو گۆران ! گۆران مولکی ھەموو خەلکی کوردستانە و ئومێد بەخشی گەنجانە نامانەوێت بەخۆرای لەناو یەکێتی بتوێتەوە و بگەرێینەوە خالی سفر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە