دوورنیە هەڕەشەکانی عیزەت دوری سیناریۆیەکی دروستکراوبێت

Sunday, 06/01/2013, 12:00

1706 بینراوە









بۆچی پاش ڕوخاندنی ڕژێمی بەعسی فاشی هەڵوەشاوە،هەندێک لە سەرکردەکانی بەعس وون بوون، یەکێک لەوانە جێگرەکەی سەدامی دیکتاتۆرعیزەت دووری یە....!؟

بەڵام جارجار لە ڕێگای میدیاکانەوە، لێدوان دەدات و هەڕەشە لە حکومەتی نوێی عیراق دەکات، وەک لە نوێترین بڵاوکراوەی فیدیۆییدا لە یادی دامەزراندنی سوپای شومی عێراقدا، کە هیچ نەبووە بۆ زۆربەی کورد و خەڵكی عێراقیش جگەلە مایەی ماڵوێرانی وشەڕو جینۆساید و زۆر تاوانی تر. هەروەها بەناوی بەرگری لە کورد وعەرەبەوە هەڕەشە لە مالکی و سیاسەتەکانی دەکات و باس لە پلانی ئێرانی دەکات بۆ دابەشکردنی عێراقی عروبە.....!؟

پێموایە ئەمە سینیارێۆیەکی نوێی بێ مانا و ئەرزشە و چەند لایەنێکی دەرەکی و ناوەکی بەشدارن تیایدا....!؟



جگەلەوەی زۆرێک لە سەرانی کورد بە گشتی و بارزانی و تاڵەبانی بە تایبەت مەلەف و پەیوەندییەکی بەردەوام و درێژیان لەگەڵ حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە وسەدامی دیکتاتۆردا هەبووە و کەم تا زۆر لە زۆر قۆناغدا هاوکاری یەکتربوون لە دژی شۆڕشی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان بۆ ڕزگاربوون لە چەوساندنەوەی نەتەوایەتی و چینایەتی و بەدەستهێنانی ماف و ئازادییەکان بۆ خەڵکی کوردستان...!؟ لەهەمان کاتیشدا چەوساندنوەی نەتەوایەتی لەسەرکورد کاسپییەکی سیاسی باشیشە بۆیان....؟؟

بەناوی کێشەی کورد و هەڵەبجە و ئەنفال و زۆر تاوانی تر، کۆمەکی دنیا کۆکرایەوە و کەس نەیزانی چیان لێکرد، ئیستاش بە ناوی کوردەوە لە بەغداد و لە کوردستان کەس نازانێت چی لە بودجەی هەرێمی کوردستان و پارەی نەوتی فرۆشراوی دزراو چی لیدەکەن....؟؟

کوڕان و کەس و کارو بنەمالەکەشیان کراونەتە بەرپرسی بالا و ژیانێکی شاهانەیان بۆ خۆیان دروستکردووە لەسەرحسابی بێمافکردنی زۆربەی خەڵکی کوردستان...؟؟



هەروەها بۆ بە لاڕێدابردنی شۆڕشەکان و ناڕازەیەتیەکانی خەڵکی کوردستان هەمیشە هەمووهەوڵێکیانداوە و دەیدەن، تا هەرخۆیان لەسەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان سەرکردە بن و هیچ کەس و لایەنێکی تر نەتوانن هاوکێشەی سیاسی هێزە سیاسیەکانی کوردستان بگۆڕن...!؟؟

لە پیناو ئەوئامانجەشیاندا زۆرتاوان و تیرۆری سیاسی یان ئەنجامداوە و دەیدەن بە بەردەوامی و داددگاکانیش بوونەتە پاشکۆی سیاسەتەکانی ئەوان.....؟؟



لووتکەی هەوڵ و تاوانەکانی سەرانی یەکێتی ئەوکاتە ئەوەبوو کە لە ساڵی 1983 دا بە ناوی گفتووگۆ "مفاوێە" ەوە ساڵێک زیاتر هاتووچۆی بەغدادیان کرد، بەڵام کەس نەیزانی باسی چیان کردبوو وە لەسەرچ شتێک ڕەێککەوتبوون...؟







بەڵام لەڕاستیدا و لەسەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان لەوساڵەدا پلانی تواندنەوەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانیان داڕشت و زۆرسەرکردە و کەسایەتی دیاری ئەو بزووتنەوە شۆڕشگێڕانە و جەماوەرییەیان لە شار و لە شاخ بە کوشتن و سەرنگومکردندان و پاشان گەڕانەوە شاخ و بە خەڵکی کوردستانیان ووت گفتووگۆکانمان سەری نەگرتووە.وبێ ئەنجام بووبۆیە ناچارین شەربکەینەوە...!؟ لەونێوەدا زۆر شانە و رێکخراوەکانی کۆمەڵە لەشار بۆحیزبی بەعس و سەدامی فاشی ئاشکرابوو....!!؟؟



پارتی و بارزانیش بەهەمان شێوە پەیوەندی پتەویان لەگەڵ حیزبی بەعسدا هەبووە و لووتکەی تاوانەکانانی ئەوان لە 31 ی ئابی ساڵی 1996 دا بوو، بۆ دەرپەڕاندنی یەکیتێ لە شاری هەولێر، کاتێک دەبابە و سوپای بەعسیان هینایەوە هەولێرو کوشت و بڕێکی زۆری ئۆپۆزسیۆنی ئەو کاتەی عێراق و کوردستانیان کرد ....!؟



دوای ڕاپەڕینی بەهاری 1991 و گەڕانەوەی سوپای سەدام بۆ شارەکانی کوردستان، زۆربەی خەڵکی کوردستان لە کۆڕەوەکەدا ئاوارەبوون و بەرەو سنوورەکان هەڵهاتن، بەڵام لەو کاتە ناسکەدا کە کێشەی کورد سۆزو پشتیوانی زۆری ئەوروپا و ووڵاتانی تری بۆ خۆی ڕاکێشا، تاڵەبانی بەپەلە ڕایکرد بۆ بەغداد و لاملی سەدامی دیکتاتۆری ماچکرد و پاشان بەرەی کوردستانی ئەوکاتە کەوتنە گفتووگۆی بێ بەرهەم وبێ ئەنجام لەگەڵ ڕژێمی بەعسی فاشیدا...؟



لە ساڵی 2003 یشدا کاتێک بەهاوکاری ئەمریکا ڕژێمی بەعسی سەدام لە دەسەڵات لابرا، تاڵەبانی و بارزانی و سەرانی ئەوکاتەی کورد هاوکاری عەرەبی فاشی و کۆنەپەرستیان کرد بۆدروستکردنەوەی عێراقی کۆنەپەرستان وعروبە، کە ئێستا بوونەتە بەڵایەک و گرێکوێرەیەکی گەورە لەبەردەم خەڵکی ئازادیخوازی کوردستاندا..؟؟

لەولاشەوە تاڵەبانی و بارڕانی هەوڵیاندا هەندێک لە سەرانی بەعس لە مەرگ ڕزگاربکەن، وەک تەها محێدین مەعروف و گارق رمچان و زۆرجاش و خۆفرۆشی ترکە نەک ڕاپێچی دادگا نەکران، بەڵکو بەناوی لێبوردنی گشتیەوە ئازادکران و هەندێکیان کرانە بەرپرس و چەکداری یەکێتی و پارتی بە خۆیان و بنەماڵە کانیانەوە....!؟



ئێستاش هیج دوورنیە و ڕێی تێدەچێت کە کەسایەتی تاوانباری وەک عیزە ت دوری لەم سینارێۆ نوێیەدا بۆ مەرامی سیاسی خۆیان لەدژی مالکی بەکار بهێنن....!؟

هەردووبنەمالە بۆ مانەوەی خۆیان لەسەرکورسی دەسەڵات هیچکات سڵیان لە ڕەفتاری خراپ و تاوان نەکردۆتەوە، ڕابووردوشیان گەواهی ئەوڕاستیە دەدات....؟؟

بەڵام زۆرجار هاتوون و زۆرێک لەو تاوان و ڕەفتارە نادروستانەیان وەک کوردایەتی و شۆڕش بە خەڵکی کوردستان فرۆشتۆتەوە و گەوجاندوویانن....!!؟؟



ئەوان هەمیشە بۆ مانەوەی خۆیان سیناریۆی جۆربەجۆر دروست دەکەن، لەبەرئەوەی باش دەزانن، درەنگ بێت یان زوو گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەسەڵاتی ستەمکار و ناشەرعی و پڕساختەکاری ئەوانیش دەگرێتەوە و دەێت ئەو دەسەڵاتە بنەماڵەییەیان بگۆڕدرێت بە دەسەلاتێکی شارستانی تر و مۆدێرن، کە بڕوای بە ئازادی و یەکسانی مرۆفی کورد هەبێت و دەسەڵاتەکانیش لە کوردستان بە هەڵبژاردن و بێ ساختەکاری ئاڵوگۆڕبکرێت ....!!؟؟



بۆ گوێگرتن لە هەڕەشە و سینارێۆکەی عیزەت دوری گویبیستی ئەم لینکە بن

http://www.youtube.com/watch?v=Me9ZQcSPwsI


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە