ناوی جەلال تاڵەبانی لە گەورەترین دەرگاکانی یەوە چووە گینیسەوە - Guinness World Records

Monday, 22/08/2011, 12:00

1553 بینراوە




زۆربەی خەڵك ئەزانێ پەرتوکی گینیس ئەو پەرتوکەیە کە جێ ی سەیرو سەمەرەکانی دنیایە و پێوەرێکی جیهانی یە ، کەتەنها لە ساڵی ٢٠٠٦ دا ٦٤ هەزار ریکۆردی تاك وکۆمەڵی لە خۆگرتوە. وەك درێژترین و کورتترین وبەرزترین وگەورەتین و .........هتد .

ئەو پرسیارەی کەجێ ی خۆیەتی ئەوەیە ئایا تاڵەبانی بۆچی چۆتە فەرهەنگی گینیسەوە !،دەبێ لەراکردنی سەد مەتریا بەشداری کردبێ وئێمە نەمان زانیبێ،ئەبێ بۆ ماوەی چەندین هەفتە بەبێ جل و بەرگ لە سیبیریا پیاسەی کردبێ وئێمە نەمان زانی بێ !،یان وەك بارزانی یەکەم قاچاخچی دنیا بووبێ کە سەدان نەفەری بۆ روسیا برد بە گرنتی نەما زانی بێ،یان ئەبێ خاوەنی یەك ریکۆردبێ یان زۆر تر؟ ،ئەوەی شایەنی باسە تاڵەبانی لەیەك لاوە ریکۆردی نەشکاندووە ولەیەك بارەوە نەچۆتە گینیسەووە.بەڵکو ئەم زاتە بە ئەژماری بەهرەکانی کە تەواو نابێ ژمارەی پێوانەیی شکاندووەو عەجایبێکی دنیای سەردەمەو لەوانەشە ئەم ساڵ ببێتە یەکێ لەحەوت سەرسورهێنەرەکەی جیهانیش.


جەلال تاڵەبانی پێوانەیی لەم بارانەوە شکاندوە،ئەگەر بە شێوەیەکی لەدوای یەکیش نەبوو داوای لێبوردن دەکەم چونکە لەبەر زۆری بەهرەکانی مرۆڤ سەری لێتێك دەچێ.

* سەرکردەی یەکەم پارتە کە لەکاتی پێش بەدەسهێنانی ئازادی لەگەڵ سەرجەم پارت ورێکخراوەکانی تر بەشەر هاتبێ، زۆرترین فیشەکی بە کوردەوە نابێ یەکێتی/قیادە موئەقەتە، یەکێتی / حزبی شیوعی ، یەکێتی / سۆسیالیست ، یەکێتی / پارتی ، یەکێتی /حزبی ئیسلامی ، یەکێتی / زەحمەت کێشان(عێراق چیەکان) ،یەکێتی / بزوتنەوەی ئیسلامی ، یەکێتی / حزبەکانی کوردستانی رۆژهەڵات ، یەکێتی / پارتی کرێکارانی کوردستان ، یەکێتی / .................؟

* یەکەم کەسە کە گەلەکەی لەژێر چنگی داگیر کەربێ و کەچی سەرۆك کۆماری بۆ گەلی تر بکات ؟

*یەکەم سەرکردەیە بە شەخسی جاسوسی بۆ ووڵاتانی تر ئەکات و عەدەد رەسەدیشە ؟.

*یەکەم سەرەك کۆمارە بە بەرەسمی سەردانی باڵیوزی وڵاتێکی تر ئەکات لا ناوو ووڵاتەکەی ،کەچی داوای پەنابەریش ناکات ؟‌ جەلال تالەبانی لە کۆتایی مانگی حەوت بە فەرمی سەری لە بالێۆزی ئەمەریکا لە بەغدا جیمیس جیفری دا ، بەوەش بوە یەکەم سەرۆك کۆمار لە دنیادا کە سەردانی باڵیۆزی ووڵاتێك بکات لە وڵاتەکەی خۆی ،کە ئەم کردارە تەنها لە کاتی ئینقیلاب و راوەدونان و پەناهەندەیی رووئەدات.

*گزگل ترین سەرۆك کۆمارە لە جیهان.

* یەکەم کەسە لە بەر خاتری کورسی رەنجی سەدساڵەی گەلەکەی ئەفرۆشێ؟ تاڵەبانی بۆ بەدەسهێنانی سەرۆك کۆماری کەرکوکی کردە کارتی فشار ، بەوەی یان کەرکوك یان ٤ ساڵ سەرۆك کۆمارێکی رەمزی ،

* یەکەم کەسە لە نەتەوەیەکی جودایەو داکۆکی لە نەتەوەیەکی تر دەکات ، خۆی بە ناوو کوردە ؟ کەچی لەوەتی بۆتە سەرۆك کۆمار لە عەرەب زیاتر داکۆکی لە عەرەب بونی عێراق دەکاتەوە‌!

*یەکەم سەرۆك کۆمارە کە نازانێ دەسەڵاتی چی یە ؟

*یەکەم سەرۆك کۆماری هەزەلی یە !!!! بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ کە گاڵتە چی یە نوکتە لە سەر شەرەفی خۆشی ئەکات!

*یەکەم کەسە دەستی نەیارەکانی ماچ دەکات و دوایش ئەڵێ تەسبیحەکەم کەوت بۆیە داچەمیمەوە ؟؟؟ تاڵەبانی دەستی جەنەراڵێکی تورك ماچ دەکات ، کە هاتبوو ئەرکی جاسوسی بە تاڵەبانی ئەسپارد.

*سەرکردەی بێهێزترین کوتلەیەو کەچی سەرۆك کۆماریشە ؟؟؟؟؟

*یەکەم سەرکردەی بێ شەرەفە ، ووڵاتەکەی بۆردومان دەکرێ لە لایەن دوژمنانی یەوە کەچی شعر بەسەر ئەتاتورك هەڵئەداو فرمێسکیش بۆ خومەینی هەڵ ئەرژێ ؟؟؟؟؟؟

*یەکەم سەرکردەیە بە هاونەتەوەکەی خۆی بڵێ تیرۆریست،

* تەنها سەرکردەیە گرەو لە سەر ئەسپی دۆراوو ئەکات ، لە گەرمەی خۆپیشانی جەماوەری میسر پیشتیوانی بۆ مۆبارەك دەربری و هەروەها بۆ قەزافی و بەشاریش پشتگیری ناردوە.

ئەمانە لایەنی زۆر کەم و زۆر ئاشکرای ژیانی تاڵەبانین کە ژمارەی پێوانەیی تیا شکاندووە، من دڵنیام دیان ژمارەی پێوانەیی تر هەن لە ژیانی نهێنی تاڵەبانیدا کە هەر یەك لەو نهێنیانە نۆبڵ و ئۆسکاری شایەنە و جێ ی شانازین بۆ نەوەکانی تاڵەبانی ، من دڵنیام نەوەکانی زۆر شەرەف مەندن کە باوکێکی وایان، هەیە وەك چۆن گەلی کورد شەرەف مەندە کە سەرکردەی وای هەیە ،من دڵنیاشم بەشی دووهەمی ژمارە پێوەنەیەکانی تاڵەبانی بەرێوەیە .

 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە