ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی 17 ی شوبات" و ده‌نگه‌ناقۆڵاکان!

Monday, 21/02/2011, 12:00

1689 بینراوە




له‌وتارێکی پێشتردا که‌له‌دووی ئه‌م مانگه‌دا بڵاومکرده‌وه‌به‌ناوی "قه‌یرانه‌کان و بارودۆخه‌که‌، له‌ڕوانگه‌یه‌کی تره‌وه‌" ، هه‌ڵسه‌نگاندن و خه‌مڵاندنێکی چڕی قه‌یرانه‌کان و بارودۆخه‌که‌ی کوردستانی تیادابوو ، هه‌روه‌ها له‌زنجیره‌یه‌ک وتاری پێش هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که‌یه‌کێکیان به‌ناوی "ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێت ، ئه‌دۆڕێت" بوو ، هه‌روه‌ها وتارێکی هاوبه‌شیش له‌گه‌ڵ کاک ئه‌یوب بارزانیی دا ، بۆیه‌لێره‌دا ئه‌و باسانه‌دووباره‌ناکه‌مه‌وه‌و به‌کورتیی باسی چه‌ند خاڵێک ئه‌که‌م که‌هه‌نوکه‌یین.
- ئه‌بێت له‌مڕۆوه‌هه‌موو جه‌ماوه‌ر و ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ڕاگه‌یاندن که‌سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کانی ژێر ده‌واری ده‌سه‌ڵات نین ، ڕۆژی 17 ی شوبات که‌خوێنی جه‌ماوه‌ری تیادا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌وه‌ڕژا ، به‌ڕاپه‌ڕینی نوێی گه‌له‌که‌مان دابنرێت و هه‌ر به‌"ڕاپه‌ڕینی 17 ی شوبات" ناوببرێت ، ئه‌وه‌ش ئه‌رکێکی جه‌ماوه‌ریی و نیشتمانییه‌.
- جێی داخه‌که‌هه‌ندێک لایه‌ن به‌مه‌به‌ستی حیزبایه‌تی ته‌سکی خۆیان ، ناوی گۆڕانخوازییان بۆ خۆیان زه‌وتکردبوو ، به‌ڵام له‌کاتی وه‌رچه‌رخانه‌مه‌زنه‌که‌دا ، نه‌ک هه‌ر پشتیانکرده‌جه‌ماوه‌ر ، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌شیان له‌جه‌ماوه‌ر کرد.
- یه‌ک دوو ڕێکخراوی بواری شارستانیی ، به‌چاولێکردن له‌و گۆڕانخوازه‌درۆیینانه‌، له‌به‌یانه‌کانیاندا هه‌مان ئاوازی ده‌سه‌ڵاتیان له‌تاوانبارکردنی جه‌ماوه‌ردا به‌کارهێنا!
- ئه‌مڕۆش که‌ده‌یان لایه‌ن و ڕێکخراوی جه‌ماوه‌ریی "بێ مۆڵه‌ت" ، کاسه‌ی پڕبووی بێزارییان لێی ئه‌ڕژێت ، هاتوونه‌ته‌ناو جاده‌کانه‌وه و له‌پێناوی چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌زاران کێشه‌سیاسی ، ئابوری ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییانه‌دا خه‌باتئه‌که‌ن ، ‌بۆ جه‌ماوه‌ر ڕونبووه‌وه‌که‌جگه‌له‌یه‌ک دوو حیزب که‌مۆڵه‌تی یاساییان نیه‌و ساڵانێکه‌به‌رهه‌ڵستکارن ، سه‌رجه‌می ئه‌وانی تر به‌گه‌وره‌و بچوک ، گۆڕان ، ئیسلامییه‌کان و حیزب بچوکه‌کانیشه‌وه‌که‌بیست ساڵه‌له‌ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدا و له‌سه‌ر سامانی گه‌له‌که‌مان ئه‌ژین ، تێکڕا و هه‌ر وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌و خێڵ ، به‌هه‌مان زمان و ئاوازه‌وه‌، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یان کرد به‌"گێره‌شێوێن" ، "ئاژاوه‌گێڕ" ، "تێکده‌ر" و "ده‌ستی ده‌ره‌کیی". هه‌ندێکیشیان وه‌ک نه‌وشیروان ، ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوکاریی هێزه‌میلیشیاییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌ربڕی بۆ به‌رگرتن له‌شه‌پۆلی ناڕه‌ازییه‌جه‌ماوه‌رییه‌که‌.
- له‌م ڕۆژگاره‌ی ڕاپه‌ڕیندا ، هه‌ندێک که‌س له‌نه‌زانینه‌وه‌بێت ، یان به‌مه‌به‌ست ، به‌ناوی جۆراوجۆری وه‌ک خاوه‌ن به‌ڵگه‌نامه‌، شاعیر ، نوسه‌ر ، ڕۆشنبیر و شتی تره‌وه‌، پاش چوار ڕۆژ له‌کاره‌ساته‌خوێناوییه‌که‌ی ڕاپه‌ڕینی 17 ی شوبات ، که‌وتوونه‌ته‌ده‌نگ ، به‌ڵام ده‌نگێکی ناقۆڵا ، هه‌ندێکیا به‌هێما و هه‌ندێکی تریان که‌مێک به‌پێداگرتنه‌وه‌ ، ڕخنه‌له‌ده‌سه‌ڵات ئه‌گرن ، به‌ڵام به‌بیانووی هه‌مه‌جۆره‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا مه‌به‌سته‌گڵاوه‌کانیان ده‌رئه‌که‌وێت که‌هێرشکردنه‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوه‌ ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان به‌ئه‌و به‌ردهاویشتنه‌ی مناڵان ئه‌ڵێن "تێرۆر"! ئه‌مه‌ئه‌وپه‌ڕی ڕووزه‌ردییه‌بۆ ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه‌ی که‌ئه‌وه‌هه‌ڵسه‌نگاندنیانه‌بۆ دیارده‌کان. هه‌ندێکیان باسی دیموکراتی ئه‌که‌ن و ئه‌ڵێن ئه‌بێت خۆپێشاندان وا بێت! و وا نه‌بێت! ده‌یان قسه‌ی بێتامی تر له‌و جۆره‌، ته‌نانه‌ت تا ئێستاش هه‌ندێک لایه‌ن و که‌سانی له‌و جۆره‌! به‌ردتێگرتنه‌که‌ی باره‌گای چه‌کداره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی له‌سلێمانیی ، له‌لایه‌ن مێرمناڵه‌کانه‌وه‌، به‌"هێرش" ناوئه‌به‌ن! به‌شه‌هیده‌که‌ش ئه‌ڵێن "کوژراو"!
ئاخر هێرش شتێکه‌و کاردانه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران شتێکی تره! ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک بیست ساڵ گوێ له‌داواکارییه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی نه‌گرێت ، به‌سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌که‌ی بڵێت "خه‌وی شاعیران" ، به‌ڕۆژنامه‌نوسان بڵێت "با وه‌ک سه‌گ بوه‌ڕن" و هه‌زار وشه‌ی قێزاویی تر که‌هه‌ر له‌خۆیان دێت بیڵێن ، ئه‌ی ئیتر ئه‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بکه‌ن که‌جه‌ماوه‌ر گوڵیان تێبگرن؟
له‌و دواییانه‌دا هه‌موو گه‌لانی دنیا شاهیدن که‌عه‌ره‌بێک له‌دوریی چه‌ند مه‌ترێکه‌وه‌له‌ناو هۆڵی ڕگه‌یاندندا پێڵاوه‌کانی گرته‌، نه‌ک باره‌گای جۆرج بوش ، ته‌نانه‌ت گرتیه‌ده‌موچاوی ، به‌ڵام نه‌ته‌قه‌یان لێکرد و نه‌کوشتیان! دواتر ئازادیشکرا! ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانیش که‌زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان پیاوی "پیاوانی" ئه‌مێریکان ، ئه‌بووایه‌هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌وانه‌وه‌شتێک له‌و ڕووه‌وه‌فێرببوونایه‌. له‌م دواییانه‌شدا که‌کابرایه‌ک ده‌مودانی بێرلسکۆنی سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیتالیا و یه‌کێک له‌میلیاردێره‌کانی دنیای تێکهاڕی! نه‌کوشتیان و نه‌برینداریشیانکرد.
له‌کاتێکدا جه‌ماوه‌ر له‌سه‌رخۆ ئه‌بێت که‌دیموکراتی هه‌بێت ، نابێت ئه‌و هه‌ندێک که‌سه‌ خۆیان له‌ڕاستییه‌کان دوربخه‌نه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتێکی خێڵه‌کیی نادیموکراتی ، ناڕۆشنبیر و زۆردار ، زمانێکی تری نیه‌جگه‌له‌زه‌بروزه‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌کردن! به‌رامبه‌ره‌که‌شی هیچ ڕێیه‌کی وتووێژی بۆ نه‌ماوه‌، جگه‌له‌هه‌ڵگرتنی به‌رد. ئه‌رێ به‌ڕاست! ده‌یان ساڵه‌جه‌ماوه‌ری فه‌له‌ستین به‌رد ئه‌گرنه‌ئیسرائیلییه‌کان ، ئه‌و "زایۆنیستانه"‌وه‌ک "دیموکراتخواز"ه‌کانی بنه‌ماڵه‌کانی ئێمه‌یان کردووه‌؟
- خه‌ڵکی کوردستان دار و به‌رد نین ، گۆشت و خوێنن ، وه‌ک هه‌موو مرۆڤی ئه‌م دنیایه‌ خاوه‌ن هه‌ست و نه‌ستن ، ناتوانن تا سه‌ر له‌پێناوی پاراستنی "ده‌ستکه‌وته‌که‌مان"دا ، بێده‌نگ ببن! به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌و حیزبه‌کانی ژێر ده‌واریان ، وا ئه‌زانن ئه‌م خه‌ڵکه‌ی ئێمه‌داروبه‌ردن ، هه‌موو داواکاریی و خواسته‌کانی خه‌ڵک ، هۆشیارکردنه‌وه و ئامۆژگارییه‌‌کانیان ، له‌م گوێیانه‌وه‌دێت و له‌و گوێیانه‌وه‌ده‌رئه‌چێت!
- ده‌سه‌ڵات و ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌بیست ساڵه‌له‌بازنه‌یدان ، به‌وه‌خه‌ڵکه‌که‌ئه‌ترسێنن که‌داگیرکه‌ران "ئه‌زمونه‌که‌مان" لێ تێکئه‌ده‌ن!
ئه‌مه‌له‌خه‌یاڵ زیادتر ، هیچی تر نیه‌! داگیرکه‌رانی کوردستان له‌دۆخێکدان که‌له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی باشوری کوردستان باشتر نیه‌، هیوادارن که‌دۆخه‌که‌ی وڵاتانی خۆیان بۆ کۆنترۆڵ بکرێت و جه‌ماوه‌ری گه‌لانیان ڕایاننه‌ماڵن! له‌به‌رئه‌وه‌، له‌م قۆناغه‌ی ڕاپه‌ڕینی گه‌لاندا ، هه‌موویان ده‌ست به‌کڵاوی خۆیانه‌وه‌ئه‌گرن ، جگه‌له‌وه‌ش ، فاشتیسته‌کانی تورکیا ساڵانێکه‌به‌حسابی خۆیان به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی باکوڕ ئه‌ڵێن هیچ نیه‌! ته‌نیا 200 چه‌کدارن! ئێ باشه‌ئه‌گه‌ر تورک چاره‌که‌سه‌ته‌یه‌ک به‌ده‌ست 200 پێشمه‌رگه‌وه‌بناڵێنێت! ئه‌ی چی پێئه‌کرێت به‌رامبه‌ر به‌گه‌لێکی ڕاپه‌ڕیو؟ گه‌لێک به‌هێز و توانای لاوانه‌وه‌و دور له‌عه‌قڵیه‌تی کلاسیکیی؟
ئه‌ی عێراقێک که‌بووه‌به‌ده‌یان به‌شه‌وه‌و به‌ده‌یان هۆز و خێڵ و له‌یه‌کتر ئاڵاون ، ده‌یان ساڵه‌ئه‌ناڵێنێت به‌ده‌ست بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریی نیشتمانیی کوردستانه‌وه‌، ئایا له‌م قۆناغه‌دا له‌ سه‌دام زیادتری پێئه‌کرێت؟
مه‌لا فاشیسته‌کانی ئێران ، ئه‌وا دوو ساڵه‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان له‌له‌قه‌له‌قدایه‌، چییان بۆ ئه‌کرێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ڕاپه‌ڕینی هه‌ر گه‌لێک له‌ناوچه‌که‌ی ئێمه‌شدا ، پشتگیریی گه‌لانی ناوچه‌که‌به‌لای خۆیدا ڕائه‌کێشێت. بۆیه‌نابێت جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان به‌و‌هه‌ڕه‌شه‌بێ بنه‌مایانه‌بترسێنرێن و بترسن.
ئه‌وه‌ش که‌لێره‌دا هه‌ستیاره‌و زۆر به‌ناچاریی باسیئه‌که‌م ، ئه‌وه‌یه‌که‌گه‌لی ئێمه‌سه‌ت ساڵ زیادتره‌به‌شۆڕشگێڕیی و خه‌باتی چه‌کدارییه‌وه‌ ژیاوه‌، هه‌ر کاتێک که‌زۆری بۆ هاتبێت ، په‌نای بردووه‌ته‌به‌ر چه‌ک و خه‌باتی پارتیزانیی ، بۆیه‌ئه‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران و داگیرکه‌ران ئه‌و ڕاستییه‌تاڵه‌بزانن. ئه‌وانه‌ی پێش بیست سی ساڵ له‌شاخ چه‌کداری ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌بوون ، ئه‌مڕۆ که‌وتوونه‌ته‌ناو ناز و نیعمه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر دۆلار ئه‌خه‌ون ، ئه‌وه‌یان خه‌یاڵه‌، یان فشه‌یه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌بتوانن به‌ره‌نگاری لاوانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ببنه‌وه‌. کام لاوانێک؟ لاوانێک که‌له‌هه‌موو قۆناغێکی تری مێژووی گه‌له‌که‌ماندا زیره‌کتر ، هۆشیاتر و کراوه‌ترن.
- دوای ده‌رکه‌وتنی هێز و توانای لاوانی ڕاپه‌ڕین و ڕشتنی خوێنی جه‌ماوه‌ری بێ چه‌ک و بێوه‌ی ، هه‌ڵمه‌تێکی ناڕه‌زایی له‌دنیادا ڕووی له‌ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کیی کوردستان کرد ، ڕیسواکران ، تاوانبارکران و ئابڕوویان ئه‌وه‌نده‌ی تر چوو! که‌چی دوای ئه‌وه‌، ئه‌‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌و کۆنه‌جێگری بێ ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم ، سه‌ربه‌ یه‌کیه‌تی ، به‌یاننامه‌ی درۆوده‌له‌سه‌بڵاوئه‌که‌نه‌وه‌و ئه‌ڵێن ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ "ئۆپۆزیشون!"دا بۆ وتووێژ کۆئه‌بێته‌وه!
ئه‌بێت جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان له‌و فرتوفێڵانه‌وریابێت ، ئه‌وانه‌به‌جه‌ماعه‌تی نه‌وشیروان ، ئیسلامییه‌کان و ئه‌وانی تریشه‌وه‌که‌بیست ساڵه‌له‌سه‌ر خوانی ده‌سه‌ڵاتی دوو خێڵی ئه‌ملا و ئه‌ولا ئه‌ژین ، به‌هیچ جۆرێک له‌خانه‌ی ئۆپۆزیشوندا نه‌بوون و نین! ئه‌وانه‌به‌جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیویان وت "گێره‌شێوێن" ، "تێکده‌ر" ، "ئاژاوه‌گێڕ" و "ده‌ستی ده‌ره‌کیی" ، بۆیه‌هه‌ر که‌س و لایه‌نێک ، ئه‌وانه‌به‌ئۆپۆزیشون ناوببات ، ئه‌وا خۆی ئه‌خاته‌به‌ره‌ی دژی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوه‌وه‌.
ئه‌بێت له‌مه‌ودوا جه‌ماوه‌ر به‌ئاگابێت ، ته‌نیا به‌ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه‌بڵێت "ئۆپۆزیشون" که‌مۆڵه‌تیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌وه‌نه‌دراوه‌تێ و به‌ڕاستیی به‌رهه‌ڵستکارن ، له‌به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ردان و پێکه‌وه‌ناڕه‌زاییه‌کان له‌ناو شه‌قامه‌کاندا ده‌رئه‌بڕن.
ئیتر ئه‌بێت له‌مه‌ودوا جه‌ماوه‌ر به‌ئه‌و حیزب‌ و ڕێکخراوانه‌ی که‌جه‌ماوه‌ریان تاوانبارکرد ، بڵێن "ئۆپۆزیشونی ساخته‌" ، "ئۆپۆزیشونی ناو پارله‌مان" ، "ئۆپۆزیشونی عه‌وداڵی ده‌سه‌ڵات و وه‌زیریی"! چونکه‌سه‌لماندیان که‌له‌وه‌رچه‌رخانه‌کاندا ، دژی جه‌ماوه‌رن و ڕوو ئه‌که‌نه‌وه‌باوانیان ، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌بیست ساڵه‌به‌شێکن لێی. بۆیه‌ئیتر نابێت به‌هه‌موو لایه‌نێک بوترێت ئۆپۆزیشون ، چونکه‌ئه‌و کاته‌مافی ئۆپۆزیشونی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌خورێت که‌ساڵانێکه‌به‌رهه‌ڵستکارن ، مافی ئه‌و لایه‌ن ، ڕێکخراو ، هه‌موو سایت و ده‌زگایانه‌ی ڕاگه‌یاندن ئه‌خورێت که‌ساڵانێکه‌به‌حه‌ق به‌رهه‌ڵستکارن.
کاتێک که‌ده‌سه‌ڵاتداران له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان و ئیسلامییه‌کاندا دائه‌نیشن و "وتووێژ" ئه‌که‌ن ، ئه‌وا جه‌ماوه‌ر باش ئه‌و ڕاستییه‌ئه‌زانێت که‌ئه‌و وتووێژانه‌یان له‌پێناوی به‌رگرتنه‌له‌شه‌پۆلی بێزاریی و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر!
کاتێک که‌ده‌سه‌ڵات ئه‌و لایه‌نانه‌به‌ئۆپۆزیشون ناوئه‌بات ، ئه‌وا یان خۆی گێل ئه‌کات ، یان جه‌ماوه‌ر به‌گێل ئه‌زانێت! چونکه‌ به‌ره‌ی ڕاستیینه‌ی به‌رهه‌ڵستکار له‌کوردستاندا ، ئه‌و لایه‌ن و ڕێکخراوانه‌ن که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و پارله‌مان و ئه‌و حیزبانه‌ن که‌بیست ساڵه‌له‌سه‌ر سامانی دزراوی گه‌له‌که‌مان ئه‌ژین! به‌ره‌ی ڕاستیینه‌ی ئۆپۆزیشون ، لاوانن که‌له‌ناو جاده‌و کۆڵانه‌کاندان ، نه‌ک له‌باره‌گاکانی سه‌ری ڕه‌ش ، قه‌ڵاچوالان ، گرده‌که‌و مزگه‌وته‌کاندا.
- ئه‌بێت هه‌موو لایه‌ک ئه‌وه‌ڕه‌تبکه‌نه‌وه‌که‌بزوتنه‌وه‌جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی ئه‌مڕۆ به‌ناوی سلێمانییه‌وه‌ناوببرێت ، ڕاسته‌کڵپه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌سلێمانییه‌وه‌بوو ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات و یارانیان ، ئه‌یانه‌وێت ڕاپه‌ڕینه‌که‌بچوک بکه‌نه‌وه‌و به‌هه‌ڵچوونێکی کاتیی و ناوچه‌یی ناویببه‌ن! بۆیه‌ئه‌بێت له‌مه‌ودوا به‌وه‌ڕازیی نه‌بین و به‌"ڕاپه‌ڕینی 17 ی شوبات"ی کوردستان ناویببه‌ین.
‌- جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی ئه‌مڕۆی کوردستان ، له‌هه‌موو ڕۆژێک هۆشیارتره‌، بۆیه‌ئه‌و ته‌ڵه‌که‌بازییانه‌به‌سه‌ریدا تێناپه‌ڕێت. داواکارییه‌کان و ئاوات و ئامانجه‌کانی ڕون و ئاشکران!
- نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و بنه‌ماڵه‌!
- دیموکراتی ڕاستینه‌!
- جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌وڵه‌ت!
- مافی مرۆڤ و ئافره‌ت!
- دادگاییکردنی به‌رپرسانی گه‌وره‌ و دز و گه‌نده‌ڵ!
- دادگاییکردنی جاش ، کوردکوژ ، پێشمه‌رگه‌کوژ و ئه‌نفالچییه‌کان.
- به‌کورتییه‌که‌ی ، گۆڕینی سیستمی ده‌ربه‌گایه‌تی و خێڵ ، گۆڕانکاریی ڕیشه‌یی‌ سیاسی ، ئابوری ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، سه‌ربه‌رزیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی!
له‌به‌رئه‌وه‌، ده‌سه‌ڵات ناتوانێت جه‌ماوه‌ر به‌وه‌هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت که‌"ماکیاج"ێکی حکومه‌ته‌که‌ی بکات و دوو وه‌زیری نه‌وشیروان و ئیسلامیی بۆ زیادبکات ، ئه‌وه‌هه‌ر له‌ئێستاوه‌ڕیسوایه‌!
- جه‌ماوه‌ر ئه‌یه‌وێت که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌موچاوه‌بیست ساڵییه‌ی حیزبه‌کان و بنه‌ماڵه‌کانیان له‌حکومه‌تێکی نوێی کوردستاندا ببینن!
- جه‌ماوه‌ر ئه‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنێکی پاک له‌کوردستاندا بکرێت ، کاتێک که‌هه‌موو ده‌زگا حیزبییه‌کان و ڕاگه‌یاندنه‌زۆره‌کانیان داخرابێت ، بواری به‌شداربوون و پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌کۆت و مه‌رجی خه‌یاڵیی نه‌به‌سترابێته‌وه‌، هه‌موو به‌شدارێکی هه‌ڵبژاردن ، هه‌مان بواری پروپاگه‌نده‌ی بۆ بڕه‌خسێنرێت!
- جه‌ماوه‌ر ئه‌یه‌وێت باره‌گای هه‌موو حیزبه‌کان به‌حیزبه‌خێڵه‌کیی و بچوکه‌کانیشه‌وه‌ که‌به‌"ئیرتزاق" له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌ژین ، دابخرێن. ئه‌و حیزبانه‌به‌باره‌گا و میلیشیاکانیانه‌وه‌، ڕوخساری کۆمه‌ڵگایان ناشیرین کردووه‌! له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانییدا ، مۆڵگه‌ی چه‌کداریی جێی نابێته‌وه.
به‌درۆوده‌له‌سه‌ی پیاوانی بنه‌ماڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، ساڵانێکه‌کوردستان نمونه‌ی دیموکراتییه‌! ئه‌گه‌ر وایه‌بۆ کردووتانه‌ به‌وڵاتی سۆمال و هه‌موو کۆڵان و جاده‌یه‌کتان به‌مۆڵگه‌و باره‌گای پڕ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ته‌نیوه‌؟
- ئه‌گه‌ر حکومه‌ت و پارله‌مان هه‌بن ، بوونی چه‌کدار له‌مۆڵگه‌دا ، به‌ناوی باره‌گاوه‌، نایاسییه‌و نابێت هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ، بۆچی ئه‌بێت وه‌ک سه‌ربازخانه‌یه‌ک ، ئه‌وه‌نده‌چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی تیادا بێت که‌بتوانن له‌چه‌ند خوله‌کێکدا هه‌زاران فیشه‌ک به‌چه‌کی هه‌مه‌جۆره‌بته‌قێنن به‌ڕووی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی گه‌له‌که‌ماندا؟
- هه‌موو لایه‌ک ئه‌بێت دان به‌و واقیعه‌دا بنێن که‌ڕاپه‌ڕینی 17 ی شوبات ، ده‌ستیپێکردووه‌و له‌ناو هه‌موو ماڵێکی ده‌ره‌وه‌ی پیاوانی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیشونه‌ساخته‌که‌دایه ، بۆیه‌ئه‌بێت ده‌سه‌ڵات گوێ له‌جه‌ماوه‌ر بگرێت ، کاری هه‌نوکه‌یی لایه‌نه‌جه‌ماوه‌رییه‌کانیش له‌م قۆناغه‌دا ، ئه‌وه‌یه‌که ئه‌بێت پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌دابگرن که‌‌ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، تا هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌که‌له‌شه‌ش مانگ تێنه‌په‌ڕێت ، حکومه‌تێکی نوێ له‌که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستکاره‌ساخته‌که‌ی دروستبکرێت.
له‌و ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌دا که‌ئه‌و حکومه‌ته‌ئه‌که‌وێته‌کار ، ئه‌بێت هه‌ڵبژاردن بکرێت. له‌و شه‌ش مانگه‌دا ، نابێت پارله‌مان هیچ بڕیارێک ده‌ربکات ، به‌واته‌یه‌کی تر ، ئه‌بێت له‌کار بخرێت ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی که‌داموده‌زگا نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کانمان بمێنن ، ئه‌بێت به‌ڕه‌سمیی هه‌بێت.
- ئه‌بێت لایه‌نه‌کانی بزوتنه‌جه‌ماوه‌رییه‌که‌، واقیعیی بن و هه‌گبه‌ی ئایدیۆلۆجیایان هه‌ڵنه‌ڕێژن و سه‌ر له‌جه‌ماوه‌ر و بزوتنه‌وه‌که‌ش نه‌شێوێنن. کۆمه‌ڵگای کوردستانیش وه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی تر ، له‌چه‌ندان چین و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی دروستبووه‌، بۆیه‌نابێت بارودۆخه‌که‌بقۆسترێته‌وه‌بۆ ململانێی چینایه‌تی و ئایدیۆلۆجیاکان. نمونه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ئێران زیندووه‌که‌هێزه‌سیاسییه‌کان به‌ململانێ بێ ماناکانیان ، ڕێیان بۆ ئیسلامه‌خوێنڕێژه‌کان خۆشکرد. هه‌روه‌ها نمونه‌که‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی پێشوومان له‌ساڵی 1991 دا هێشتا هه‌ر له‌به‌رچاوی هه‌موومانه‌، ڕه‌فتاری مناڵانه‌و ده‌مارگیریی ئایدیۆلۆجیی هه‌ندێک لایه‌ن و که‌سی به‌ناو چه‌پ ، ڕێی بۆ ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و بنه‌ماڵه‌خۆشکرد.
- ئه‌بێت هه‌موو لایه‌ک ئه‌و ڕاستییه‌بزانن که‌ئه‌م قۆناغه‌ی ئێمه‌، قۆناغی ڕزگاریی نیشتمانییه‌، نه‌ک قۆناغی ساغکردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆجیاکان. ئه‌رکی هه‌موو لایه‌کمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ، گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و بنه‌ماڵه‌یه‌، به‌بوونی سیستمێکی پارله‌مانیی ته‌ندروست ، سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌ستور ، کوردستان جێی هه‌موو بیروباوه‌ڕ و ئایدیۆلۆجیایه‌کی مرۆڤانه‌ی تیادا ئه‌بێته‌وه‌و مافی که‌س ناخورێت. بۆیه‌ئه‌بێت دروشمه‌کان هه‌نوکه‌یی و واقیعیی بن ، نه‌ک خه‌یاڵاویی و "نۆستاڵجیا".
له‌به‌رئه‌وه‌، تکایه‌ئه‌ی خوشک و برایانی ڕاپه‌ڕیو ، با هۆشیارانه‌و لۆجیکانه‌بیربکه‌ینه‌وه‌و ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌نه‌که‌ین به‌تاقیگه‌"مختبر"ی ئایدیۆلۆجیاکان و زۆرانبازیی لایه‌نه‌کان و حیزبایه‌تی.
ئاوات و ئامانجه‌کانی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان و ئه‌م قۆناغه‌، له‌که‌س شاراوه‌نیه‌و ئه‌مڕۆش که‌مترین "موزایه‌ده‌" ، به‌ئاسانیی ده‌رئه‌که‌وێت و هه‌ر لایه‌ن و که‌سێک له‌ناو بزوتنه‌وه‌که‌دا ، کارێکی هه‌ڵه‌بکات ، ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ستیش نه‌بێت ، ئه‌وا جه‌ماوه‌ر حسابی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی بۆ ئه‌کات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە