پێشمەرگە لە نێوان بێ مافى و ئینزارى دا ....!!!

Thursday, 01/12/2011, 12:00

1245 بینراوە





بێگومان كە باس دێتە سەر پێشمەرگە لەسەرجەم یادە خۆش و ناخۆشەكاندا لە زۆرترین كۆبونەوەكاندا لەلایەن بەرپرسانى باڵاوە بەشان وباڵى پێشمەرگە هەڵدرێت ,دەكرێتە فریادە ڕەسى زەمانە بۆ بەدیهێنانى خۆش بەختى و پارێزەرى ئازادى و بەرگرى لە چەسپاندنى یاساكان و پاراستنى مافى خەڵك و دیموكراسى و پاراستنى حكومەت و پەرلەمان و.....و ...هیتد لەگەڵ دروستبونى هەر تەنگژەیەك یان هەبوونى هەر فشارێك یان هەر دەستدرێژێك چ بۆ سەر حكومەت بێ یاخود بۆ سەر شارێك یان شارۆچكەو گوندێكى كوردستان بێت,بانگەوازى پێشمەرگە و هانا بۆ پێشمەرگە دێنن .واتە بەنامایەكى تر ئەم هێزانەى پێشمەرگە هەمیشە زۆرینەى ژیانیان لە ناو ئینزار و ترس و ڕووبەڕوو بونەوەى ئەگەرى شەڕى چەكدارى دا بوون,زۆر بەى كاتەكانیان چ بەشەوانە چ بە ڕۆژانە دوور لەماڵ و منداڵ و خێزان ژیانیان گوزەراندووە.ئەمە لەسەردەمى ئێستاى گەشەى زانست و پێشكەوتنەكاندا بەم شێوەیە ڕۆژگار بەڕێدەكەن ,ئەگەر بۆ مێژووش وەرچەرغێین ڕاستگۆیانە بڵێین و بابەتیانە تیشك كەمێك بخەینە سەرجەم ماندوبونەكانى پێشمەرگە ئەوا هەموو تاكێك قەرزدارى مێژووى تێكۆشانیانە لە ڕابردووى پڕ زوڵم و ستەم كە فاشیزمى بەعس بەگەڕى خستبوو.تاكى كورد ئومێد و هیواى زۆرى بەم هێزە هەبوو لە هەر ڕووبەڕووبونەوەیەكى دوژمندا.دەبوایە لە دواى ڕاپەڕین هێزى پێشمەرگە لەلایەن حكومەتى هەرێمەوە زۆر لەوەى زیاتر هەیە هاوكارى بكرانایە و موچەیان بۆ زیاد بكرایە لەگەڵ بەرزبونەوەى نرخى شمەك و كاڵا و پێداویستییەكان دابوایە ئەم هێزى پێشمەرگەیە لە دواى ساڵى 1992 كە پەرلەمان و حكومەتى كوردى دامەزرا بۆ بە هێزكردنى خۆشەویستیان لەبەرامبەر خەڵكى كوردستاندا بكرایە یەك هێزى نیزامى نیشتمانى لە ژێر یەك چەتردا ئەویش حكومەتى هەرێمى كوردستاندا ڕێكبخرایە و تەنها حكومەت بەرپرسیاربایە لەم هێزە .بەم هەنگاوە هەم مێژووى تێ كۆشانى ئەم هێزەى بەپاكى دەپارێزرا هەم نرخیش لەكەسایەتى تێ كۆشانیان بەباشى دەندرا.بەڵام بەداخەوە هەر لە دواى دامەزراندنى حكومەت هەتا ڕۆژانى ئەمرۆ ئەم ئاواتە نە هاتە دى بەڵكو بێ خواستى خۆیان تێكەڵ كێش بە شەڕى سیاسى و حیزبەكانى ناوخۆى كوردستان كران ,بە داخەوە بەشێك لەو تێ كۆشەرانە بە نەخواستراوەیى لە شەرى ناوخۆدا بوونە قوربانى بەدەستى براكانیان ,ساڵان هاتو ڕۆیى ,نارەزایەتى خەڵك لە دژى نابەرابەرى و گەندەڵى و دزین و لوشدانى سەروەتو سامانى میللى بەدەستى بەرپرسانى خۆپەرست و هەلپەرست بەنایاسایى و نادیارى ڕۆژانە لوشدەدرا .لەجیاتى چارەسەر و بەدوا داچوونى كێشەكان بە پێچەوانەوە كەم تەرخەمى و بێباكى و چاوپۆشى بووە ئەفكارى هەنگاوەكانى بەرپرسانى حكومى لە ئەنجامى ئەمەدا رۆژنە نارەزایەتییەكان زیاتر بوون هەتا ڕۆژانى 17ى شوباتى 2011 كە شەپۆلى ڕێپێوان و نارەزایەتییەكان زۆر لەوە زیاتر بوو كە چاوەروان دەكرا بەڵام بەهۆى لەلایەك دەسەڵات بە ڕاستگۆیانە بە دەنگ داواكارییەكانى خەڵكەوە نەهات و دەى ویست تەنها كات بە ڕێبكات ,لەلایەكى تریش لایەنى ئۆپۆزیسیۆن زۆر عاتفیانە بەرەو داهاتو دەچون تەنها بەرژەوەندى سیاسى و حیزبیان لەلامەبەستبوو كێشەكانیان سەرتاپا كردە سیاسى و حیزبى و لە موركى جەماوەرى و خەڵكى شەقام دامڵێندرا, بۆیە لە كۆتایى دا بە هەنگاونان بە چارەسەرى كێشە سیاسى و حیزبییەكان ئۆپۆزیسیۆنیش بەرگى جەماوەرى لە خۆى داماڵاند , دەسەڵات لەو قۆنلاغەدا دەسەڵات هێزى پۆلیس و سەرباز و پێشەمەرگەى بۆ پاشەكشە بە نارەزایەتییەكانى خەڵك بەكارهێنا بە زەبرى چەك و ئەم هێزە خۆپیشاندان لە شارى سلیمانى و شارەكانى تر كۆتایى پێهات .مەبەستمە ئەوەبڵێم پێشمەرگە لە جیاتى هێزى نیشتمانى خەڵكى كوردستان لە دژى هاتنە سەرجادە و هەبوونى هەر نا رەزایەتییەك بەكارهێندرا كە بەداخەوە لەو مێژووە بەو شێوەیە بەشداربوو .بۆیە پێویستە لە هەنگاوەكانى داهاتووى حكومەت پلانى زانستى هەبێ بۆ یەكخستن و كۆكردنەوەى ئەم هێزانە لە ژێر یەك چەتردا ئەویش هێزى نیشتمانى,بەهەموو شێوەیەك ئەم هێزانە دووربن لە تەدەخولى سیاسى و حیزبى بەتەواوى لە ژێر فەرمانى تەنها حكومەتدابن ,سەرجەم ئەو مافانەشیان بۆ دابین بكرێت كە بۆ سەربازێكى ئێستاى عێراقى دابین دەكرێ ,دەبینین موچەى بەشێكى چین و توێژەكان زیاد كرا بەداخەوە ئاوڕ لە هێزى پێشمەرگە نەدرایەوە .زۆرترین موچەى پێشمەرگە بێ پلە (375000) دینارە كە ناسراوە بە هێزەكانى (70) واتە فەرماندەى گشتى هێزى (ى ن ك) و هێزى (80) فەرماندەى لەشكرى كوردستان فەلەك (پ د ك) كە مترین (325000) دینارە .لە كاتێكدا موچەى سەرباز سەر بە وەزارەت كەمترین موچەیان (551000) دینارە و بەرزترینشیان (915000) دینارە ئەمەش ناونیشانى هەر سەر بازە .لەكاتێكیشدا هەر دووكیان هەم هێزى پێشەمەرگە و هێزى سەربازى لە یەك وڵاتدان و لە ژێر یەك حكومەتدا ڕێنمایى و فەرمان وەردەگرن .واتە لە هەرێمى كوردستاندا لە ناو ئەو دەسەڵات و یاسایانەدا جیاوازیان لە بەرامبەردا دەكرێ و مافیان پێشێل دەكرێ . بۆچى پێشمەرگە بۆ وەرگرتنى پێشینەى خانوبەرە نە بەكەفیل دەچێ و نەشاهیدیش لێ وەردەگیرێت؟ئەمانە بۆچى وایە ؟!دەبوایە گرنگى زۆر بە پێشمەر بدرایە ئەوانەى كە تەمەنیان زۆرە بە پارەیەكى باش كە شایەستەبێت بە خەبات و تێ كۆشان و ماندوبونیان بۆ سەرف بكرێت لە كاتى نەخۆشى و پێداویستى تەندروستى خۆیان و خێزانیان بە باشى هاوكاری بكرێن .ئەوانە كە هیچ سوودمەندنین پێویستە زەوی و خانویان بۆ دابین بكرێت بەڵام بە شێكى زۆرى لە و گەنج و لاوانەى كە سەر بە هێزەكانى پێشمەرگەن لە خانوى كرێدان بە پارەیەكى زۆر ,ئەو موچەى وەرى دەگرن بەشى پێداویستى سەرەتایەكانیان ناكات ئەمەش نیشانەى ئەوەیە كە پێشمەرگە كەمترین موچەى هەیە و ناتواندرێ ژیان بەباشى و بەبێ كێشەى ئابوورى بگوزەرێنێت.ناكرێت ئەم هێزانە بەم شێوەیە فرامۆشبكرێ چونكە حكومەتى كوردى پێویستى بە پتەوكردن و بەهێزكردنى سیستەمى حكومڕانى هەیە و هەنگاوەكانى داهاتووى دامەزراندنى دەولەتى كوردى ئەوە دەخوازێت كە پێویستە سەرجەم دامەزراوەكانى ئێستا بچنە چوارچێوەى سیستەمێكى تەندروستەوە هەموو ئەمانەش بە هەنگاوى كردارى و جێبەجێكردنى پلان و نەخشەى پێشكەوتوو سەردەمى هەیە كە لەگەڵ قۆناغى گۆرانكارییە جیهانییەكان هاوتابێت........

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە