کاک وەلید زاخۆیی لەزیندانەوە : 10 ساڵە منداڵەکانمم نەبینیوە!!!

Tuesday, 14/09/2010, 12:00

2229 بینراوە


وەلید زاخۆیی یان ئەبو خوبەیب ئەو کەڵە پیاوەیە کە دە ساڵی ڕەبەقە لە زیندانی کوردایەتی خوێنمژو ڕەزاگراندا نەبی ئەیبویانە ئارامی گرتوە،وەلید زاخۆیی ئەو کادێرەی ڕاگەیاندنی ئیسلامیە کە هەر لەسەرەتای ڕاپەڕینەوە ئەو بابەت و هەواڵانەی دەوروژاند کە ئەمرۆ سەردەشت عوسمان وسۆرانی مامە حەمەی لەسەر شەهیدکراون،وەلید زاخۆیی ئەو پیاوەیە ئامادە نەبوو سەری بەرزی لەپێناوی مشتێک دیناردا دانەوێنێت و ویژدانی خۆی بفرۆشێت، ئەم کەڵە پیاوە ئامادە نەبوو لەژێر هەڕەشەو گوڕەشەی پاراستندا دەمی لەو ناحەقیانە دابخات کە بەرانبەر بەخەڵکی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی گەندەڵی کوردایەتیدا دەکرا، وەلید زاخۆیی ئەو پیاوەیە پێش 10 ساڵ ولە 6ی شوباتی 2000 لەناوجەرگەی هەولێرو لەلایەن پاراستنەوە ڕفێنرا، پاش ڕفاندنەکەشی وا دە ساڵە لەژێر ئازارو ئەشکەنجەی جەردەکانی کوردایەتیدا ئەوپەڕی نامرۆڤانە دەچەوسێنرێتەوە، ئێستەشی لەگەڵدا بێت نە تۆمەتێکی ئاراستەکراو نەدرا بە دادگا، سەرەڕای ئەمانەش لە هەموو مافەکانی بێبەش کراوە، بۆی نیە منداڵەکانی ببینێت تەنها خێزانەکەی ئەتوانێت سەردانی بکات، ئەویش دوای سێ ساڵ لەگرتنی وهەزاران واستەو ئەمسەرو ئەوسەر، لە زیندانیشدا وەزنی هاتۆتە خوار 40 کیلۆوە!!
خەڵکی ویژدان زیندوو
بۆ چرکەیەک هەموو شتێک وەلا نێ وبیرکەرەوە ئەگەر تۆ لەجێی وەلید زاخۆیی دەبوی چیت دەکرد؟ بارودۆخت چی بەسەر دەهات؟ ژیانت چۆن دەگوزەرا؟ پەنات بۆ چی دەبرد؟
ئەمرۆ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناسیۆناڵ) کەمپینێکی بۆ ئازادکردنی وەلید زاخۆیی هاوزمان وهاونیشتیمانی وهاودینمان ڕێکخستوە، دە تۆش بە ئیمزایەک بەشداری لەو کەمپینەدا بکەو هەواڵ بدە لەدەوری خۆشت چەند ئیمزایەک کۆبکەرەوە، لەم کەمپینەدا هاوکاری ئەمنستی بکەن با دوای 10 ساڵ وەلید زاخۆیی لەگەڵ منداڵەکانیدا بەیەک شاد ببنەوەو چیتر لە زینداندا نەمێنێتەوە.
بۆ بەشداری لە کەمپینەکەدا یەکێک لەم دوو لینکە بەکار بهێنە
http://www.amnesty.org/ar
 
 http://www.amnesty.org/en


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە