مەیموون و هەڵوژە !!!!!!

Sunday, 09/10/2011, 12:00

3272 بینراوە




باس ئەکرێ ، حزبیکی ئینتیرناسیونالیستی کۆنگرەیەکی گەورەی بەست لە ووڵاتی هندستان بە بەشداری هەموو ئەو وڵاتانەی کە تیدا ئەندامن ، لەوانە نیونەری عیراقی تیدا بوو ، کۆنگرەکە (٩) رۆژی خایاند ، بێگومان هەموو رۆژێك چەند کاتژمێرێكی پشوودان هەبوو بۆ بەشداربووان ، بۆ ئەوەی بێزار نەبن هەر رۆژەو بۆ شوینیك ئەیان بردن ، یەکەم رۆژ بۆ باخچەی ئاژەڵان کە زۆر بەناوبانگە ، دوەم رۆژ بۆ مەتحەف ، بەڵام !!! نیونەری عیراق داوای ئەوەی کرد کە دووبارە بۆ باخچەی ئاژەڵان بڕون ، سێەم رۆژش هەمان داواکاری ، لیژنەی سەرپەرشتی سەیریان هات لەم داواکاریە ، پرسیاریان کرد لە سەروکی شاندی عیراق کە بۆچی هەر بۆ باخچەی ئاژەڵان ، ئەویش لە لای کوشکی مەیمونەکە ڕاوەستا و داوای پاسەوانەکەی کرد و لێ پرسی بەسەر سورمانەوە کە بۆچی ئەم مەیمونە هەر کاتێك ئەیەوی هەڵوژە بخوات پێش ئەوەی بیکاتە دەمی ئەیکاتە ناو کومی و دەری دەکات ئینجا ئەیخوات !!!! ، لە وڵامدا باسەوانەکە وتی ، ئەم مەیمونە ئەزمونی هەیە لەگەڵ هەڵوژە ، دەرسی وەرگرتوە ، کاتی خۆی هەڵوژەییکی خواردوە بە ناوکەکەی بەڵام ناوکەکەی کەورەبوە و لە کومی عاسی مابوو ، بۆیە تاقی ئەکات ئەوسا ئەیخوات ،.!!!!
دە ماوەیەك لەمەو پێش ، دوای چەند کۆبۆنەوەییكی حزبە دەسەڵادارانی کوردستان و حکومەت و سەروکایەتی هەریم ، شاندیکی حزبی باڵای پارتی و یەکیەتی سەردانی بەغایان کرد ، وەکو خۆیان ئاماژەیان دا کە ئەڕون بۆ یەکلاکردنی گێشەکانی کورد لە بەغدا ، بەڵام !! ، زۆر سەیرە ، هەر گەیشتنە بەغدا و دانشتنیان لەگەڵ لایەنەکان لە بەغدا و لیدوانەکانیان بۆ ڕاگەیاندن ، دەرکەوت هێچی پەیوەندی بە کوردەوە نیە ، وە شاندەکە گەڕانەوە کوردستان و لە لیدوانەکەیاندا ئەڵین ، سەردانەکە زۆر ئیجابی بوو و لەم زوانە چەند لیژنەییك دروست ئەبێت بۆ بەدوادا چوون !!!!
پیمان ناڵین ، دەرستان وەر نەگرد ؟ ئەمە چەندجار شاندەکانتان چوە بەغدا ، هەر هەمان لێدوانتان دا و هەر کات بردرایە سەر و بەڵینتان وەرگرت و هێچی بەهێچ نەبوو .
دە ئیوەش هێچ نەبی وەکو ئەو مەیمونە دەرس وەرگرن !!!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە