تڕۆكردنی تۆش بەڕێوەیە

Saturday, 01/08/2009, 12:00

1709 بینراوە


پاشئەوەی ئێمەی دلسۆزان وریفۆرمخوازانی یەكێتی توانیمان بەلێدانی سەح تەقلە بەفیلەكە وبە لیستی كوردستانی ومەسعودیش لێبدەین، تاڵەبانی لەسەر گازی پشت هەستایەوە ودەستیكرد بەتڕۆكردنی هەندێ كەس.دەمێ ساڵە شێركۆ مەنگوڕی وكاوە محەمەد دەروێشی تەكێن وسەری رەزامەندی بۆ ئازاد علوج وتاڵەبانی دەلەقێنن وببونە مۆتەكەی كوردستانی نوێ وقەڵەمەكانیان فرۆشتبووە كورسی ومێز وسەیارەو پارە وهەر ئەمان وهەندێ لە هاوكارەكانیان بوون كوردستانی نوێیان بەئاقاری سفرە بوندا برد ولەهەموو سیفەت وبنەما وئیتیكێكی رۆژنامەوانیان داماڵی هەر وەك چۆن لە خەمڵاندنی جەماوەری گۆڕانخوازدا كڵاوێكی مەكسیكیان كردە سەری بەهەمان شێوە لەم تڕۆكردنەشدا ماشێنحسابەكەی تاڵەبانی نەجامێكی تری هەڵەی لەكۆكردنەوەو لێدەركردندا دابەدەستەوە. لەهەنگاوی یەكەمی ئەم حەملەی تڕۆكردنەشدا ئەو دوو كەسە پێوە بون و هەنگاوی داهاتوش بۆ ئازاد علوج وشوان سەلامەت(كابان) ولاوەند نەوزاد وشێخ نەبی وجەمال حوسەین دەنرێت؟ ئێمەی كارمەندانی كۆنی راگەیاندن وجەماوەری كوردستان دڵنیاین لەوەی ئەم زاتانە بون حەیای یەكێتی وراگەیانەكەیان برد وهەر ئەمانیش بون دەزگاكانی یەكێتیان لەدەزگای راگەیاندن وبارەگای حیزبەوە كردە مەلها. بەڵام وەك هەموو جارەكانی تر ئەمجارەش ناعەدالەتی لە تڕۆكردنەكاندا هەیە ودبوایە هەندێ كەسی تری وەك جەمال حوسەینی بگرتایاتەوە وجگە لە تڕۆكردن دەبێت لەسەر ئەم هۆكارانە بشدرێتە دادگا:

1. ئەو تەلەفزیۆنی گەلی كوردستانەی ساڵانێكی دور ودرێژ سەرچاوەیەكی گرنگی هەواڵو زانیاری ژمارەیەكی بەرچاوی جەماوەری كوردستان بوو، جەمال وای لێكرد ببێتە درۆزنترین كەناڵو وكەس بڕوا ومتمانەی بە هیچ هەواڵو زانیاریەكی نەمێنێت وتەنها خەریكی بڵاوكردنەوەی هەواڵی تەشریفاتیی تاڵەبانی ومەلا بەختیاری ئاغایەتی.
2. لەبانگەشەی هەڵبژاردندا پێیان وابوو دەتوانن لەشاشە سەقەتەكەیانەوە خۆڵبكەنە چاوی خەڵك وبەموعالەجەی كۆمپیوتەرو ئیفێكت وفلتەری ماكنتۆش شار وشارۆچكە وشك وخۆڵاوی وبێخزمەتگوزاریەكانی كوردستان بكەنە بەهەشتی سەوز ورەنگین.
3. لەماوەی رابردودا ئەم كەناڵە بەبەرنامە دەیویست كێچ بكاتە گا وپرۆژەی ناتەواو سەقەتمان لێبكاتە ستراتیژی وشاری بێ ئاو وكارەباش بە دوبەی، ئەم كەناڵە هەموو كارێكی بۆتە پینەوپەرۆكاری ورتوشكردنی دەسەڵات ودرۆكردن لەگەڵ جەماوەرو خۆهەڵواسین بە لێپرسراواندا وپشتكردنە جەماوەر. هەر بۆیە دەبێت ناوی كەناڵەكە لە گەلی كوردستانەوە بكرێتە كەناڵی لێپرسراوانی كوردستان، چونكە ئەوەندەی ئەوان دەبینرێن نیو ئەوەندە جەماوەر خۆی لەو كەناڵەدا نابینێتەوە.
4. لەبەر ئەوەی جەمال حوسەین لەكۆندا كۆمپیوتەری بەبیدعە زانیوە تائێستاش هیچی لێنازانێت وبەشاهێدی سەرجەم كارمەندان لە ژورەكەی خۆیدا كۆمپیوتەر تەنها بۆ سەیركردنی ماڵپەڕە سێكسیەكان وكۆنكەن بەكاردەهێنێت، زۆرێك لە كارمەندان بەچاوی خۆیان جەمالیان بینیوە كە سەیری وێنەی روتدەكات وبەردەوام ڕوی لەكۆمپیوتەر وپشتی لەو تەلەفزیۆنەیە كە بەحساب بۆ ئاگابون لەكەناڵەكەی دایناوە.
سەرەڕای هەموو ئەمانەش دەبێت بە جەمال بوترێت من این لك BMW X5 2009 خانوو 2 سایەق و4 حیمایە و 3 پرسگەو 3 سكرتێرە؟ جەمال خۆی وهەمو كەس و كارمەندانیش باش دەزانن هیچ سیفەتێكی بەرێوەبەری تێدا نیە، بەڵام بۆیە لە سەیارەی شەق وشڕ وكرێچێتی ولاتیەوە كرایە بەڕێوبەر، چونكە ئافرەت پەیداكردن ئیشی خۆیەتی وچاكی لێدەزانێت، گەر كەسێكیش پێیوایە وانیە ئەوا پێمان بڵێت ئەم كابرایە لەكوێوە هێنراو چۆن كرایە بەڕێوبەر وكێ پشتگیری كرد وچۆن دامەزراو چ شارەزاییەكی لە راگەیاندنی بینراودا هەیە؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە