زینــدانیـانى ســـیاسى لــــــەداهــاتــــوو بـــودجـــەمــان چـــیتــر مــەخــۆن مــووچـــەمــان

Monday, 01/06/2009, 12:00

9337 بینراوە


ئەزموونى ئیمرۆى كوردستان بەپەرلەمان و حكومەتەكەیەوە لەبەرامبەر مافى ڕەواى زیندانیانى سیاسى هەرێمى كوردستان تاسەر ئێسقان بەرەو گەندەڵى وداڕمانى سیاسى ڕۆچووە ,ئەم حكومەتە بەداهاتى گشتى لە %17 كەى كە قووتى خەڵك و نفوسى كوردستانە وە بێجگە لە و هەموو باج وخەراجەش كە سەپاندویەتى بەسەر هاوڵاتیاندا, هێشتا چاوى بڕیوەتە مافى زیندانیە سیاسیەكان كە بەشەهیدى زیندووى ناو تێكۆشان وخەبات ناسراون ,ئەوا بۆ دوو ساڵ نزیك دەبێتەوە لە جێبەجێكردنى بڕیارێكى ئەنجومەنى وەزیران لە لایەنى حكومەتى عێراقى فیدراڵەوە كە یاساى ژمارە (4)ى ساڵى 2006 وەك ڕێزلێنان بۆ خەبات وتێكۆشانى زیندانیانى سیاسى سەرجەم عێراق بە هەرێمى كوردستانیشەوەقەرەبوو كراونەتەوە بەپێدانى مووچەیەكى مانگانە بەبڕى (500,000) پێنج سەد هەزار دینار بۆ هەر زیندانیەك ,بەڵام مخابن حكومەتى هەرێمى كوردستان لە رێكەوتى 2/1/2008 بڕى پارەى تەرخانكراوى تایبەت بە زیندانیانى سیاسى هەرێمى كوردستان كەبڕى (2500000000) بیست وپێنج ملیار دینارە بۆ هەر ساڵێك لەمیزانیەى گشتى بودجەى عێراق دابینكراوە و خراوەتە سەر بودجەى لە 17 %ى هەرێمى كوردستان تاكو ئێستا دەستى بەسەردا گرتووە وئامادەنیە یەك دینار بە زیندانیانى سیاسى بدات !
لەكاتێكدا كە ئەم ناهەقی وسووكایەتیە بە مافى ڕەواى زیندانیانى سیاسی دەكات كەچى بەبەر چاوى هەمووانەوە جاش ئەكرێتە پێشمەرگەى دێرین وجاسوس ئەكرێتە رێكخستنى نهێنى و ئەنفالچى شەهیدانەى بۆ ئەبرێتەوە ,ئەوانەى خیانەتیان بەگەل ونیشتمان كردبوو دەست بەسەر فایلەكانیاندا گیرا هەر ئەوانەش بوون بە هەزاران زیندانی وەك ئێمەیان ڕەوانەى گرتووخانەكانى بەعس ئەكرد ئێستا لە ناوەندى بڕیاردان لە حكومەتەكەى هەرێمدا! وەبۆ زیاتر زەوتكردنى پایەى دەسەڵاتیان دور لە هەموو بەهایەكى ئینسانى و دیموكراسى ونەتەوەیى ئوتۆمبیل و دەمانچەو دەفتەرە دۆلار ئەبەخشنەوەبەسەر دیوەخانى سەرۆك جاشەكان وئەنفالچیەكان وفایلدارەكان .
بۆیە دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیە سیاسیەكان داوا لەسەرجەم زیندانیانى بەشەرەف وخۆنەفرۆش و بەهەڵوێستى ناو زیندانەكانى رۆژانى سەختى خەباتمان كە لەم سەرو بەندى هەڵبژاردنەى ئێستادا بێنە مەیدان بۆ نارەزایەتى دەربڕینمان بەڕێگاى خۆپیشاندان ومانگرتن بۆ سەندنەوەى مافى ڕەواى خۆمان لە حكومەتى خەمساردى هەرێم .
یەك ڕیزیمان یەك هەڵوێستیمان لە (دەنگمان) لە ئێستادا تاكە ڕێگایە بۆ سەندنەوەى مافەكانمان .
ئاگادارى سەرجەم زیندانیە سیاسیەكان دەكەینەوە لە كات و شوێنى خۆپیشاندانەكەمان بەم زووانە .


سلێمانى 31/5/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە