کاک { مه‌لا ئه‌نوه‌ر}یش بووبه‌ قوربانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی

Wednesday, 07/10/2009, 12:00

1972 بینراوە


زۆرن ئه‌وانه‌ی تێده‌کۆشن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن و خزمه‌تی خاک و ووڵات و نه‌ته‌وه‌که‌یان ئه‌که‌ن به‌بێ گوێ دان به‌ ماندوبون و ئێش و ئازار و مه‌ینه‌تیه‌کانی ڕێگای تێکۆشانیان، وه‌ به‌بێ سڵ کردنه‌وه له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و کۆشتن و زیندان و ئێش و ئازار تێده‌کۆشن هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ پێناوی گه‌ل و وڵات و خاکی خۆیان، نه‌ک ته‌نها هه‌وڵدان به‌ڵکو ئاماده‌شن خۆشیان ئه‌که‌نه‌ قوربانی له‌ پێناوی گه‌ل و خاک و وڵاتیان، ئه‌وانه‌ش نه‌ مێژوو له‌یادیان ئه‌کات وه‌ نه‌ دڵسۆزانی خاک و نیشتیمانیش ئه‌توانن له‌یادیان بکه‌ن به‌ڵکو سات به‌سات ئاخیان بۆ هه‌ڵ ئه‌کێشن وسڵاوی وه‌فاداریان بۆ ئه‌نێرن. هه‌ر بۆیه‌ش من ئه‌مرۆ له‌م ساته‌دا وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ دڵسۆزێکی نیشتیمانه‌که‌م که‌ بوو به‌ قوربانی و گیانی خۆی له‌ پێناویدا به‌خشی ، به‌پێنوسی وه‌فاداریم‌ بۆی ئه‌دوێم و یادی ئه‌که‌مه‌وه‌ که‌ له‌ساتێکی وه‌ک ئێستا دا له‌ شه‌وی 6 له‌سه‌ر 7 ی 2007 به‌ پیلانێکی مخابه‌راتی وبه‌ ده‌ستێکی خائنانه‌و خۆفرۆشانه‌ به‌دردانه‌تیرین شێوه‌ تیرۆریان کرد و له‌ نیشتیمانی خۆشه‌ویست و دۆست و دڵسۆزانی دایانبری و کۆتاییان باژیانی هێنا و بوو به‌ قوربانی بۆ نیشتیمانی.

ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵا موراد ناسراو به‌ {مه‌لا ئه‌نوه‌ر} یه‌کێک بوو له‌ و نیشتیمان په‌روه‌رانه‌ی که‌ هه‌موو ته‌مه‌نی ژیانی ته‌رخانکردبوو له‌ پێناوی خزمه‌تکردن و پاراستنی خاک و نیشتمانی و ‌بوبه‌ قوربانیش له‌م پێناوه‌دا.

هه‌ر چه‌ند باسی دڵسۆزی و تێکۆشان و خه‌باتی ئه‌م له‌ خۆبراوو نیشتیمان په‌روه‌ره‌ بکه‌م کۆتایی نایه‌ت و ناتوانم ته‌واو حه‌ق به‌ دڵسۆزیه‌کانی بده‌م . ته‌نها ئه‌مانه‌وێت لێره‌ دا ئه‌وه‌نده‌ ئیشاره بکه‌م که‌ ئه‌م تێکۆشه‌رو دڵسۆزو نیستیمان په‌روه‌ره‌ی که‌وا ئاماده‌بوو به‌ هه‌ژاری و نه‌داری وبه‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک خزمه‌تی نیشتیمانه‌که‌ی بکات ته‌نها رۆژگارێکیش له‌ خزمه‌تگوزاری نیشتیمانه‌که‌ی دانه‌براو له‌گه‌ڵ به‌رزی و نزمی و کۆسپه‌کانی ژایانی دا به‌رده‌وام بوو له‌ خزمه‌تگوزاری و پارێزگاری کردنی نیشتیمانه‌که‌ی، تا ئه‌و سات و شه‌وگاره‌ی له‌ نزیک ‌ که‌وتنه‌وه‌و تیرۆرکران و سه‌ره‌مه‌رگی ژیانیدا خاوه‌نی ته‌نها بستێک خاکی خۆی نه‌بوو له‌م کوردیستانه‌ی که‌وا رۆژو شه‌ونخونی بۆ ئه‌کێشاو خزمه‌تی ئه‌کرد به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه‌ ئه‌ی ووت "من زۆر له‌وه‌ ئه‌ترسم که‌ بخرێمه‌ ناو لیستی گه‌نده‌ڵه‌کانه‌وه‌و که‌سانێک به‌بێ زانیاری و به‌ ناحاڵی خۆیان وا هه‌ست بکه‌ن که‌ من به‌هۆی ئه‌م خزمه‌ته‌ی که‌ ئه‌یکه‌م بۆ نیشتیمانم بۆ میلله‌تم ئه‌ژم و ژیان ئه‌که‌م، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵ و کۆشه‌شم بووه‌ به‌ کۆتایی هێنانی گه‌نده‌ڵی له‌ناو ده‌زگا کاندا" دڵسۆزی ئه‌م نیشتیمان په‌روه‌ره‌ ئه‌وه‌نده‌ پاک و لێپرسراوانه‌ بوو که‌ ئاماده‌ بوو به‌ هه‌وڵ و کۆشه‌ش وماندوبونی خۆی و شه‌ونخونی له‌پێناوی نیشتیمان و خزمه‌ت کردنی جه‌ماوه‌ری ناوچه‌که‌ی و کوردستانه‌که‌ی تێبکۆشێت به‌بێ سڵ کردن له‌ هه‌ره‌شه‌ و به‌بێ بیر کردنه‌وه‌ له‌ ماندوبوون و به‌بێ به‌رامبه‌ر.

به‌ڵام هه‌موتان ئه‌زانن که‌ خائنان و خۆفرۆشان و دوژمنانی خاک و نیشتیمانی کوردستان، هیچ کات چاویان به‌ دڵسۆزی دڵسۆزانی نیشتیمان هه‌ڵنایه‌ت، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موو هه‌وڵێک ئه‌ده‌ن له‌پێناوی سا‌رد کردنه‌وه‌یان له‌ خزمه‌ت کردن و پاراستنی نیشتیمان ئه‌گه‌ر نه‌شیان توانی له‌ دڵسۆزی و پارێزگاری نیشتیمان ساردیان بکه‌نه‌وه‌ پیلانیان لێئه‌گێرن و هه‌وڵی له‌ناوبردنیان ئه‌ده‌ن ،نازانم چی بۆ وه‌ژدانی خۆیان ئه‌که‌نه‌ پاساو له‌پێناوی له‌ناوبردن و تیرۆرکردنی نیشتیمان په‌روه‌و دڵسۆزانی خاک و وڵاتدا.

ئه‌بێت ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌ستیان له‌ کاره‌سات و خوێن ڕژان و تیرۆر کردنی کاک مه‌لا ئه‌نوه‌ر دا هه‌بێت چییان کردبێت به‌ چاو به‌ستی ویژدانیان تا بتوانن ده‌ستیان بڕوات و ده‌ستی پیسی خۆیان تێکه‌ڵ به‌ لاشه‌وخوێنی پاکی ئه‌م دڵسۆزو پاک داوێن و نیشتیمان په‌روه‌ره‌ دا بکه‌ن، چگه‌ له‌وه‌ش ئه‌بێت ئه‌م خوێن ڕێژو بێویژدانانه‌ چۆن و به‌ چی شێوه‌یه‌ک ڕێگایان به‌خۆیان دابێت که‌ ئه‌م درندایه‌تیه‌ ئه‌نجام بده‌ن به‌ره‌مبه‌ر به‌ ئینسانێک به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ که‌سێکی وه‌ک کاک ملا ئه‌نوه‌ر که‌ هه‌موو ژیانی ته‌رخان کردبوو له‌ پێناوی خزمه‌تگوزاری و خزمه‌ت کردنی گه‌له‌که‌ی ونیشتیمانه‌که‌ی، پێم وابێت ‌تا دڕنده‌کانیش ڕێگا به‌خۆیان ناده‌ن که‌ دڕندایه‌تییه‌کی له‌م شێوه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گیاندارێکیش ئه‌نجام بده‌ن چجای ئینسانێک به‌رامبه‌ر به‌ ئینسانێک ئه‌نجامی بدات مه‌گه‌ر خۆیان ناوێک بۆ دڕندایه‌تی خۆیان بدۆزنه‌وه‌و پێناسه‌ی دڕندایه‌تی خۆیانی پێ بکه‌ن ،من‌ ناتوانم ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌ستیان له‌م تاوان و‌ کاره‌ساته‌ دا هه‌بووه‌ ته‌نها بیان شوبهێنم به‌ دڕنده‌کانیش چونکه‌ دڕنده‌کانیش به‌ ئه‌ندازه‌ی هه‌ستی خۆیان خاوه‌نی هه‌ندێک وه‌ژدانن به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌م کاره‌ ساته‌ دا هه‌بووه‌و ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجام داوه‌ زۆر له‌ دڕنده‌کان دڕنده‌تربوون و پێویسته‌ خۆیان پێناسه‌ی خۆیان بکه‌ن.

با له‌و رووه‌وه‌ بڵیین باشه‌ وا گوتمان که‌ دڵسۆزی و خزمه‌تگوزاریه‌کانی کاک مه‌لا ئه‌نوه‌ر نه‌یتوانی ڕێگه‌ بگڕێت که‌وا کاره‌ساتێک و تاوانێکی له‌وشێوه‌یه‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ن وقه‌ناعه‌ت به‌ دڕندایه‌تیان بهێنێت وده‌ست له‌ کوشتن و تیرۆر کردنی هه‌ڵگرن، چونکه‌ له‌ناوهه‌موو میلله‌ت وکۆمه‌ڵ و پارت ورێکخراوانێک، کاسانێک هه‌ن خۆیان ئه‌فرۆشن به‌دوژمنان وده‌ستی خۆیان تێکه‌ڵ به‌ دوژمنانی خاک و وڵاتیان ئه‌که‌ن وئه‌بن به‌ دارده‌ستی دوژمنان بۆ تێکدانی خزمه‌تگوزارییه‌کان و به‌ چه‌ند بیانویه‌کی تێکده‌رانه‌ ده‌ست ده‌خه‌نه‌ خوێنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ خزمه‌تی خاک و وڵات ونیشتیمانه‌که‌یان ئه‌که‌ن، هه‌موومان بینیومانه‌و ئه‌بینین و بیستومانه‌ و ئه‌بیستین له‌ مێژوی خه‌باتی گه‌لی ئێمه‌دا چه‌ندان دڵسۆزو قاره‌مان وتێکۆشه‌ری میلله‌ته‌که‌مان بونه‌ته‌ قوربانی به‌ ده‌ستی خۆفرۆش ونه‌فس نزم وهه‌لپه‌رستان، کاک مه‌لا ئه‌نوه‌ریش نه‌یه‌که‌م قوربانیه‌ به‌ده‌ستی ئه‌وانه‌و نه‌ کۆتا قوربانیش ئه‌بیت که‌ به‌ده‌ستی ئه‌وانه‌ کۆتایی به‌ژیان هێندرابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیر له‌ ژیانی کاک مه‌لا ئه‌نوه‌رو هه‌ڵوێست و دڵسۆزیه‌کانی بکه‌ینه‌وه‌و چاویک به‌ کاره‌ساته‌که‌ دا بگێرینه‌وه‌ ئه‌توانین بلێین هه‌موو هه‌ست و خاوه‌ن ویژدانێک ئه‌هێنیته‌ ڕاچڵه‌کان و هه‌ژین.

ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌وتاوانه‌یان ئه‌نجام داوه‌ راسته‌ که‌ هیچ هه‌ستێک ودڵسۆزییه‌ک وخه‌مخۆریه‌کی نیشتیمان و گه‌لیان تێدا نییه‌، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌وانه‌ش نه‌بن خاوه‌نی وه‌ژدانیش نه‌بن خۆ خاوه‌نی که‌س و کارو دایک و ئه‌ولادن، کاتێک ئه‌بینن کۆرپه‌کانی کاک مه‌لا ئه‌نوه‌ر له‌م نه‌هامه‌تیه‌یی کوردستاندا چی ویژدانێک ڕێگه‌ی پێدان کۆرپه‌لانێک له‌م سات و کاته‌ ناسکه‌ی کوردستان دا بێ باوک بکات و له‌ سۆزی باوکایه‌تی بێبه‌شیان بکات و ده‌ست بخاته‌ تاوانێکی له‌م شێوه‌یه‌و ده‌ستی خۆی تێکه‌ل به‌ خوێنی باوکی کۆرپه‌لانێکی بێناز دا بکات و سات بۆ سات و کات بۆ کات داواو هاواریان بۆ باوکی بکات و بلێت "کوا باوکمان، له‌کوێیه‌ باوکمان"، من ئه‌و رۆژگارانه‌ی که‌ ئه‌دوێم له‌گه‌ل بچوکترین کۆرپه‌ی کاک مه‌لا ئه‌نوه‌ردا که‌ته‌نها داواو وشه‌ی سه‌رزوبانی ئه‌م بێنازه‌ ئه‌م کۆرپه‌له‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ "که‌ی باوکم دێته‌وه‌و له‌کوێیه‌ باوکم بۆ هه‌موو هاورێکانی من له‌باوه‌شی باوکیاندان و باوکی من نایه‌ته‌وه‌ من له‌ باواش بکات" ، ئه‌وه‌ چگه‌ له‌وه‌ی که‌ئاخ و هاواری دایکی چه‌ندان جار زگ سوتاوی کاک مه‌لا ئه‌نوه‌ر تانها بۆ ساتێکیس ناتوانێت رێگری به‌ر فرمێسکی چاوه‌کانی بکات و ئاهێکی ئارامی بکێشێت ته‌نها بۆ ساتێکیش کاره‌سات و رۆژگاره‌که‌ی تیرۆرکرانی کاک مه‌لائه‌نوه‌ری کوره‌که‌ی له‌یاد بکات.

ئه‌بێت له‌م ساته‌ وه‌خته‌دا ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌و به‌ژدار بونه‌ له‌م تاوان و کاره‌ساته‌دا چۆن بتوانن بخه‌ون وساتێک ئه‌م کاره‌سات و درندایاتیه‌یان له‌یاد خۆیان ببه‌نه‌وه‌و له‌ خۆیانی دۆر خه‌نه‌وه‌، له‌م کاته‌دا ئه‌وه‌ی که‌ وا باسی بکه‌م له‌باره‌ی ئه‌م کاره‌سات وبێویژدانی ئه‌م بێویژدانانه و درندایه‌تی ئه‌م درندانه و تاوانی ئه‌و تاوان بارانا‌ کۆتایی نایه‌ت و کاک مه‌لا ئه‌نوه‌ریش ناگه‌ریته‌وه‌ تا سۆزی خۆی به‌نیشتیمان وگه‌ل وکۆرپه‌کانی بدات وبیان خاته‌وه‌ سۆزی باوکایه‌تی و ئاهێک ئارامی به‌ دڵی داکی بێنازو چه‌ندان جار زگ سوتای بداته‌وه‌، به‌ڵام هیوا ده‌خوازین ئاخ وناڵه‌ی دایک وکۆرپه‌و فرمێسکی هه‌ژاران و هه‌موو خاوه‌ن فرمێسکه‌کانی کاره‌ساتی کاک مه‌لا ئه‌نوه‌ر ببێته‌ مایه‌ی ده‌ست هه‌ڵگرتنی خوێن ڕێژان له‌ خوێن رشتنی دڵسۆزانی گه‌ل و نیستیمان وه‌هه‌ر وه‌ها هیوا ده‌خوازین ئه‌و کاره‌ساته‌ بێته‌ مایه‌ی بێدار کردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ خویان به‌خوێن رشتن وتێکدانی ژیان وشه‌رو ئاژاوه‌گێریه‌وه‌ گرتوه‌ به‌خۆیاندابچنه‌وه‌و ده‌ست له‌ تاوانکاریه‌کانیان هه‌ڵگرن.

هیوا ده‌خوازین ئاخ و ناڵه‌یفرمێسکی داکی و کۆرپه‌کانی کاک مه‌لا ئه‌نوه‌ر‌ له‌رۆژگاریکی نزیک دا به‌رۆکی تاوانباران بگرێت وبائاگایان بهێنێته‌وه‌و ده‌ست به‌رداری درندایاتیان بن وخۆیان خۆیان سزابده‌ن وخۆیان خۆیان دادگایی بکه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی رۆژگار و مێژوو به‌رۆکیان بگرێت و سزایان بدات و ڕاپێچی دادگای دادپه‌روه‌ران نیان بکات .

دوژمنانی گه‌ل و نیشتمان دلنیاتان ئه‌که ینه‌‌وه‌ که‌ دوارۆژتان ته‌نها په‌شیمانی ئه‌بێت و ئه‌بیت په‌شیمان ببنه‌وه‌ له‌ تاوانه‌کانتان جا بۆ ئه‌وه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌و ڕۆژگاره‌ی که‌ په‌شیمانی دادتان نادات په‌شیمان ببنه‌وه‌و به‌خۆتان دا برۆنه‌وه‌و ده‌ست هه‌ڵگرن له‌تاوان و تاوانکاری و خوێن رشتن و کاره‌ساتی له‌م شێوه‌یه‌، چونکه‌ هیچ سودی بۆ ئیوه‌ نیه‌و تانها خزمه‌تیکه‌ به‌دوژمنان، ئه‌گینا هیچ کاتێک وا له‌ ئێمه‌ ناکات ده‌ست به‌رداری خزمه‌تگوزاری و دڵسۆزی نیشتیمانمان بین به‌ڵک و زیاتر هانمان ئه‌دات بۆ زیاتر خزمه‌ت کردن و دڵسۆزیمان بۆ نیشتیمانمان.

کاره‌ساتی تیرۆر کرانی کاک مه‌لا ئه‌نوه‌ر و وێنه‌ی ئه‌م کاره‌سات و هه‌موو ئه‌ کاره‌سات و تاوانانه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌م گه‌ل و نیستیمانه‌ ئه‌کرێن زیاتر هانمان ئه‌ده‌ن بۆ خزمه‌تگوزاری ودڵسۆزی زیاتر به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ل و نیشتیمان و هه‌موو بنه‌ما ئاینی ونه‌ته‌وه‌یه‌تیمان به‌بێ گوێدان به‌ ماندو بوون وبیرکردنه‌وه‌ له‌ کۆسپه‌کانی رێگای خزمه‌تگوزاریمان، به‌ڵک و ئه‌وکاره‌ساتانه‌ زیاتر وامان لێئه‌که‌ن که‌ دڵسۆزانه‌تر هه‌وڵ بده‌ین تێبکۆشین و خاک و وڵاتمان زیاتر بپارێزین و خزمه‌ت به‌نه‌وه‌کانمان بکه‌ین و دوارۆژیان گه‌شاوه‌تر بکه‌ین و بیانپه‌رێزین له‌ ناپاکی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ وه‌ک ئێوه‌و هاوبیران وهه‌موو ئه‌وانه‌ی خویان به‌ناپاکی وه‌گرتوه‌و هه‌وڵی تێگدانی ژیان و گۆزه‌رانمان ئه‌ده‌ن و بونه‌ته‌ هه‌ره‌شه‌ بۆنیشتیمان و دوارۆژی ئێمه‌و نه‌وه‌کانمان.

پێتان ئه‌لێین ئیوه‌ی ناپاک پێویسته‌ به‌خۆتان دا بچنه‌وه‌و له‌چیاتی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن بۆ دوژمنانتان ئاورێک له‌ خۆتان ودوارۆژی خۆتان بده‌نه‌وه‌و خزمه‌ت به‌ خۆتان ودوارۆژی خۆتان بکه‌ن، رۆژگاری خراپه‌کاری کورته‌و مێژوو رێگاتان پێنادات تا سه‌ر ده‌ستی گڵاوکراوتان بوه‌شێنن وبیگه‌یه‌ننه‌ دڵسۆزان وخزمه‌تگوزارانی ئه‌م گه‌ل و نیستیمانه‌ی که‌ ساڵانێکه‌ به‌ده‌ستی ئێوه‌ی ناپاک ئه‌ناڵێنێت، ئێوه‌ی ناپاک که‌ له‌ پاکیه‌تی سه‌دان کاک مه‌لا ئه‌نوه‌ر بێزار بوون، رۆژگارێک ئه‌بێت بێتان بوترێت ئێوه‌ کاروانچی و ئێمه‌ش شای ڕێگا، ئێمه‌ ناپاک و به‌دڕه‌وشتین یان ئێوه‌ی بێوه‌فا.

..................... ........................... ..............................

کورته‌یه‌ک له‌ ژیانی کاک مه‌لا ئه‌نوه‌ر

له‌ ساڵی 1968 له‌ خانه‌واده‌یه‌کی ئاین په‌روه‌رو نشتیمان په‌روه‌ر له‌ گوندی {پاشقۆته‌ڵ} ی سه‌ر به‌ شاری {ڕانیه‌} به‌شه‌ کوردستانی عێراق {کوردستانی باشور} له‌ دایک ده‌بێت.

له‌ ساڵی 1974 ده‌چێته‌ به‌ر خوێندن و خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ گونده‌که‌ی خۆیان گوندی{ پاشقۆته‌ڵ} ته‌واو ده‌کات، پاشان بۆ خوێندنی ناوه‌ندی ئه‌چێته ‌{ڕانیه‌} و خوێندنی ناوه‌ندی له‌شاری {ڕانیه‌} ته‌واو ده‌کات.

له‌گه‌ڵ چاوهه‌ڵێنان و هه‌ست کردن به‌ژیاندا خۆی و خانه‌واده‌که‌ی به‌ هۆی کاری سیاسی ئه‌که‌ونه‌ ململانی له‌گه‌ڵ کۆسپه‌کانی ژیاندا ، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک کۆسپه‌کانی ژیانی رێگری به‌ر خوێندنی قوتابخانه‌ی ئه‌بن و ناتوانێت خوێندن ته‌واو بکات، ناچار ئه‌بێت ده‌ست له‌ خوێندن هه‌ڵ گرێت و ململانێ له‌گه‌ڵ کۆسپه‌کانی ژیاندا بکات، له‌گه‌ڵ ململانێ له‌گه‌ڵ کۆسپه‌کانی ژیاندا خۆشه‌ویستی زانست و زانیاری وای لێ ئه‌کات که‌ ده‌ست بکات به‌ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی کوردو په‌رتوکه‌ نشتیمانیه‌کان کاروپیشه‌ی رۆژانه‌و شه‌ونخونی ده‌بێت..

هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ باسی شۆرش و تێکۆشان وکۆشه‌ش ده‌کات بۆ نشتیمانه‌که‌ی ، هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی رێکخراوه‌ی پێشمه‌رگه‌کان و مه‌فره‌زه‌کان ده‌کات و هاوکاریان ده‌کات و هاوڕێ و دڵسۆزانی بۆ خه‌بات و به‌ره‌نگاری هانده‌دات..

له‌ ساڵی 1986 ژیانی هاوسه‌ریه‌تی پێک ده‌هێنێت و، له‌گه‌ڵ ململانێی ژیان وکۆسپه‌کانی ژیاندا، به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌تێکۆشان وخه‌بات کردن له‌ پێناوی خاک و نشتیمانیدا.

له‌ ساڵی 1987 به‌رسمی ده‌ست به‌ کاری ڕێخستن ئه‌کات و هه‌مه‌هه‌نگی مه‌فره‌زه‌سه‌ره‌تاییاکان ئه‌کات،له‌ دوای برینی جه‌ندان پله‌ی حزبی ورێخراوه‌یی تا ئه و ‌رۆژگاره‌ی تێیدا تیرۆرکرا ساتێک له‌ خه‌بات و تێکاشان کۆلینه‌داو رۆژگارێک له‌ خزمه‌تگوزاری و دڵسۆزی بۆ نیشتیمانی کۆلی نه‌داو هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا گیانی خۆی کرده‌ قوربانی که‌ له‌ شه‌وی 6 له‌سه‌ر 7ی 2007 له‌لایه‌ن ده‌ستێکی خۆفرۆش و خائین و نیشتیمان فرۆش به‌ پیلانێکی مخابه‌راتی له‌ ماله‌که‌ی خۆیدا له‌ شاری ڕانیه‌ به‌ درندانه‌ترین شێوه‌ تیرۆرکرا.

کاک مه‌لا ئه‌نوه‌ر دوای غه‌م وپه‌ژاره‌یه‌کی زۆر بۆ هاوڕێ وهاوخه‌بات وکه‌س وکارو خانه‌واده‌که‌ی، سی کوڕ به‌ناوه‌کانی {نه‌وڕه‌س ، نوینه‌ر، دانه‌ر }وه‌ سێ کچ به‌ناوه‌کانی{سنور، سیڤه‌ر،سۆلین} جێ هێشتوه‌.

دڵسۆزێکی نیشتیمانی کوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە