دەسەڵاتى مافیاى بنەماڵە لە چەمچەماڵ چۆن شپرزەبوون؟؟

Tuesday, 02/03/2010, 12:00

1425 بینراوە


 
لەم هەڵبژاردنەدا دەسەڵات وایان لێتێكچووە و هیچ بەهایەكى ئەخلاقى و ویژدانیان نەهێشتووەتەوە وا تەنگاوبوونە بەدرۆى تەلەفزیۆنەكەیان بێت زیاترلە 2 ملیۆن كەس وازى هێناوە و گەراونەتەوە بۆ باوەشی گەندەڵكاران و مافیاكان,جەلالى نەزانى شۆرش فرۆش لە هەڵبژاردنى پێشو ماڵ بە ماڵ و شار بە شار دەگەرا بۆ مەسعودى رووبەخال دەیوت ئێمە رێكەوتى ستراتیجیمان هەتا هەتاییە و كاكە نامەسعود پارەى لەكەس و كلرى شەهیدان دەگرتەوە و بەنایاسی و زۆر تۆقاندن دەنگیان كۆ دەكردەوە ,تەنانەت جەلال دەیوت دەنگدان بە مەسعود دەنگدانە بە مامە ریشە و شەهید ئارام بەلام جەلالى نەزان و خەلەفاو ئێستا كۆبوونەوە بەخەلكى دەكات كەدەبێ دەنگ بە كاندیدەكانى یەكێتى بدەن وجەلالێك رێكەوتنەكەى تەنها 6 مانگ بڕنەكات و بۆ هەرهەڵبژاردنێك بەحەماسێكەوە خەڵك هەڵخەلەتێنێ,ئیتر برۆ شۆرش نازانى بۆ واز لەم میللەتە هەژارە ناهێنى ,رۆژنامەكانى دەسەڵات وەكو هاوكارى جارانیان لێهاتووە لە درۆ و دەلەسە و تەنها پار خواردن نەبێت هیچى تیانییە.
لەسایەى ئەم جەلالە نا تالەبانییە كە نازانێ سیاسەت بكات هیزى پێشمەرگەى كردووە بە میلیشیا و هەموو بەرێوەبەرى دائیرەكانى كردووە بە كۆیلە و زورنا ژەنى حیزبەكەى تەنانەت رێزى پێشمەرگە و ئاسایش و دائیرەكانى نەهێشتووەتەوە.
هەر ئەمرۆ ئاسایشى ئاغجەلەر لە نێوان ئاغجەلەر و گۆپتەپەدا سەیتەرەیان بۆ سایەق گلابەكان داناوە و بزانن كێ سەیارەكەى رادیۆی گۆرانى كردووەتەو و نابێت گویً لە رادیۆی گۆان بگرن و دەبێت دەنگ بە لیستى كەرەكە بدەن,چەندین جار پارەیان بۆ ریگاى گۆپتەپە خەرجكراوە لەلاین عیماد وبەرهەم و كۆسرەتەوە پارەكە دزراوە و جادەكەش وەك خۆى ماوە ,تەنانەت ئاسایشەكەى ئاغجەلەر دەچنە قوتابخانەكانى گوندەكان بەزۆر داوایان لێدەكەن دەنگ بە لیستەكەیان بدەن .
رۆژانە دەبێت ئاسایش و پۆلیس و هێزى پێشمەرگە بە جلى مەدەنییەوە خۆیان بگۆرن و سەیارەكەیان برازیینەوە و لەناو شارى چەمچەماڵ و كەركوك بسورێنەوە و دەگینا فەسلیان دەكەن و معاشیان دەبرن و دەلین ئەمجارە شەرى مان ونەمانمانە لەبەر ئەوەى پاشەلیان هیندە پیسە ,لە لایەكى ترەوە قایمقامەكەى مەحمود سەنگاوى و دختۆرە كوێرەكەى مدیر ناحیەى تەكیە زەخت لە فەرمانبەران و خەلكى دەكەن كە دەنگ بۆ كاندیدەكانى یەكێتى بدەن بەلام نازانن باهۆزى گۆران هەلیكردووە و هەموویان دەبات و سەركردە نەزانەشۆرش فرۆشى دوژمن و ویست و دیكتاتۆرى میلەتەكەى خۆى كۆتاییان هاتووە
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە