پەیوەندیی نێوان داعش و بەرپرسە کوردەکان (بەشی یەکەم)

Thursday, 13/11/2014, 12:00

1843 بینراوە


 لە کوردستاندا هێڵی سوور بۆ خیانەت نییە، دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان، حیزبە دەسەڵاتدارەکان، هیچ سنورێکیان نەهێشتۆتەوە، تێیدا ئاوڕ لە بەرژەوەندیی نیشتیمان  و نەتەوە بدەنەوە، سنورێکیان نییە، ئاسایشی وڵات و هەرێم بپاریزن، نەبوونی ئەو هێڵە سوورە، شکاندنی ترسە لە خیانەت کردن، بۆیە بەردەوام حیزب و بەرپرسەکان داهێنان لە خیانەتدا دەکەن، ئیرەیی بە خیانەتی یەکتر دەبەن، لەگەڵ یەکتردا کێبڕکێ دەکەن،  تا بزانن  ئەمیان لەویتر پشکی زۆرتری لە خیانەت بەر دەکەوێت و دەسەڵات و سەرمایەی پێ زیاد دەکات.
کاتێک مالکی بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی، مەسعود بارزانی بە ئاشکرا هەڕەشەی کرد، وتی ئێمە لە دەستمان دێت تۆڵە بکەینەوە و دەرسیدمالکی دا بدەین، پاش چەند هەفتەیەک داعش لە سوریاوە سنوری بەزاند و موسڵی داگیرکرد، بە دوایدا مەسعود بارزانی باسی لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردی کرد، کەچی شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ داعش چۆڵ کرد، قەتڵ و عامی کوردە یەزیدییەکان کرا. وەک دەبینین ئەمڕۆ مەسعود بارزانی بەسەر بەرزییەوە شەرم لەوە ناکات، کە چی کردووە و چی ئەنجامداوە، هەربۆیە ئەمڕۆ حیزبەکەی، بازرگانی نەوت و قاچاخچێتی چەکیان لەگەڵ داعشدا دەکەن، نەوت و بەنزین و گاز و کارەبایان دەددەنێ، لەگەڵ برا موسوڵمانەکانی کۆمەڵ و یەکگرتووشدا، گەنجانی هەڵخەڵەتاو و ساویکە بۆ ناو ریزەکانی داعش دەنێرن، لەولاشەوە گەنجانی دڵسۆزی بە ناو پێشمەرگەی بێموچە دەنێرنە ریزی پێشەوەی جەنگ و مەرگ بە کوشتیان دەدەن، بێ ئەوەی ئەو هەژارانە بزانن لە ژێرەوە چۆن بەرپرسەکانیان لەگەڵ داعشدا دەستوموچیان گەرمدەکەنەوە و بە شەو بازرگانی و بەرۆژیش ئەمان بە کوشت دەدەن.
ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە ماوەی چەند رۆژێکە بۆ کوردستانپۆست دێت، ئەوە ئاشکرا دەکەن کە زۆربەی بەرپرسەکانی پارتیی و یەکێتیی پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە، نەوت و گاز و کەسەرەستەی تەقەمنیان پێ دەفرۆشن، نەوتی خامیان لێدەکڕن، گاز و نەوتی خاوێنیان پێدەدەن، خەڵکی کوردستانیش بێ نەوت و گاز دەهێڵنەوە.
پێش دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەتی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، زۆربەی بەرپرس و بازرگانەکانی جەنگ بە بەربڵاوی پەیوەندیی بازرگانییان بە داعشەوە کردووە، بەڵام دوای دوای دەرچوونی ئەو بڕیارە. هەندێکیان پاشەکشەیان کردووە، بۆیە داوا دەکەین هەرکەسێک زانیاریی دیکەی لەو بارەیەوە لەلایە بۆمان بنێرێت.
لە ئیستادا خەریكە ئەو كوردانەی، كە ماوەیەكە لە ریزی چەتەكانی داعش لە دژی كورد و پیرۆزییەکانی كوردستان دەجەنگن، هەندێکیان بە هۆی وەرگرتنی رەشوە، یان هەر هۆیەكی تر، هەندێک لە لایەنی حیزبی چەتە کوژراوەکانی داعش  لە هەرێمی كوردستان بە شۆڕشگێڕ و شەهید ناویان تۆمار دەكەن، هەر وەك جاش و مستەشارو بەعسییەكانی پێشوو.
(دكتۆر ئەحمەد) کە ماموستایەکی زانکۆی کورد بوو، لە كاتی هاتنی داعش بۆ حەویجە، پەیوەندیی بەو تیرۆریستانەوە کردووە، لەوێ بووە بە دادوەری شەرعی ئەو گروپە، پاشان بە هۆی دزیكردن لە داعش، لە لایەن داعشەوە لە سیدارە دەدرێت . ئیستا چەند بەرپرسێکی یەکێتی یەكێتی چۆنەتە ماڵیان و پێیان وتوون، ئێمە دەیکەین بە شەهید، ئەمەش لەبەر ئەوەی چونکە برایەکی د. ئەحمەد کە ناوی د. سەرمەدە لە مەڵبەندی كەركوكە و ماوەیەك بەرپرسی كۆمیتەی زانكۆ بووە، سەرچاوەکە دەڵێت، هەرچەندە یەکێتیی ئەم پێشنیارەی بۆ بنەماڵەکەی کردوو، بەڵام لەبەر هەر هۆیەک بێت هێشتا خێزانەکەی بەمە رازی نەبووە.
شایانی باسە ئەم د. ئەحمەدە لە ساڵی 2003 پەیوەندیی لەگەڵ گروپی تیرۆریستی (ئەلقاعدە) کردووە، دوایی لەلایەن ئەمەریکاوە دەستگیر كراوە، یەکێتیی نیشتیمانی بۆی تێکەوتوون و توانیانە لای ئەمەریکییەکان شەفاعەتی بۆ بکەن و ئازادی بکەن، هەر لە سەرەتای دروستبوونی داعش دیسان پەیوەندیی بەمانیشەوە کردووە، دوایی لە سنوری حەویجە بووە بە دادوەری شەرعی (قازی شەرعی)  تا دواجار لەسەر دزییکردن لە سیدارەی دەدەن.
ئەوەی ئیستا هەیە یەكەم سەرهەڵدانی ئەو دیاردەیەیە، كە دەسەڵاتی کوردی تیرۆرستان دەکەنە شەهیدی سەنگەر. وەک سەرچاوەکە دەڵێت:  دڵنیام لە ئیستادا چەندین کەس لە کوردە داعشەکان لیستیان بۆ کراوە تا وەک شەهید موچەیان بۆ ببڕنەوە، ئەمەش سەرەتایە بۆ ئەوەی بە لێشاو ناوی ئەوانە بخەنە خانەی شەهیدانەوە، هەروەک چۆن جاش و مستەشار و بەعسییەکانی رابردوو خانەنشینی و مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە