تیرۆری شەهید کاوە بەدەیان پەرلەمانتاری سویدی ناسێنرا

Friday, 13/12/2013, 12:00

1955 بینراوە


تیرۆری شەهید کاوە بەدەیان پەرلەمانتاری سویدی ناسێنرا و نامەیەکیش گەیاندرایە سەرۆکی پەرلەمان، بەرپرسی دەرەوەی ٨ پارتی سویدی ، وەزارەتی دەرەوە
*********************************
ئەمرۆ لەدوەمین کارو چالاکی مەیدانی دژ بەتیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس کاوە گە رمیانی، دەیان کوردستانی ئازادیخواز لە ولاتی سوید لەبەردەم ئۆهلینس سیتی کۆبۆنەوە دواتر بەرێپیوانی بێ دەنگ بەناو شەقامی دروتنیگ گاتان سەدان مەتر رۆیشتین کەبەسەدان هاولاتی ئاسایی و سیاسی سویدی دروشم و وێنەکانیان سەیر دەکرد ، کەئاماژە بەوە کرابوو (لەدەست تیرۆریزمی پارتی و یەکیتی ڕۆژنامەنوسان ی کورد رزگار بکەن و پشتیوانیان بن) دواتر لەبەردەم پەرلەمانی سوید کەکاتی پشوی نان خواردنی نیوەرۆیان بوو ، خۆپیشاندەران وەستان وبەو ێنە و لافیتەکانەوە کەئاماژە بە تیرۆرکردنی شەهید کاوە و تیرۆری سیاسی لەکوردستان بەرز کرابۆوە ، خۆشبەختانە دەیان پەرلەمانتاری سویدی لەوکاتەدا دەهاتنە دەرەوە ، کەلەناویاندا بەرپرسی پەیوەندیەکانی سۆسیال دیموکرات و بەرپرسی پارتی ژینگەی سوید و خۆپیشاندەران گفتوگۆیان لەگەل سازکردن . دواتر وەفدێکی خۆپیشاندەران نامەیەکی ئاراستەکراویان بۆ (سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسی دەرەوەی هەر ٨ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پارتە سویدیەکانی پەرلەمان بەجێ هێشت کەئاماژەیەک بوو بەتیرۆری سیاسی لەکوردستان بەگشتی و تیرۆری شەهید کاوە بەتایبەتی .دواتر خۆپیشاندەران بەوینە و لافیتەکانەوە بەرەو مالی سەرۆک وەزیرانی سوید و وەزارەتی دەرەوە رویشتین و توانیمان نامەی خۆپیشاندەران بەدەست بگەینینە بەرپرسی عێراق لەوەزارەتی دەرەوەی سوید (کارولینا سیلڤسترۆپ) ئەمە جگە لەوەی دەیان سیاسەتمەداری سویدی لەوەزارەتی دەرەوە دەگەرانەوە تێکستی لافیتە و بەیانامەکانیان لەبەردەم وەزارەتی دەرەوە دەخوێندینەوە دەبێت ئەوە بلیین رێرەوەی دۆسیەکە بریاردەر دەبێ لەکارو چالاکی ترمان لەولاتی سوید 
ئیمە بەوردی چاودیری رەوشەکە دەکەین و لەرۆژانی داهاتوو کارو چالاکی تر رادەگەینینن
گروپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم 






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە