سازی شکاو

Wednesday, 30/04/2014, 12:00

1556 بینراوە



ئەو کاتانەی کە
پەنجەکانم بە تاتای زولفی تۆ
سیم سازی دڵمی دەلاواندەوە و
نەوای خۆشەویستی لێ دەدا
بۆ ژوانی ئەوین
بەسەر چوو
ئێستا من ماوم و سازێکی دڵ شکاو
پەنجەیەکی لە بەر یەک پچڕاو
حەیرانێکی با بردەڵەو کزو مات و
داماو
رێژنە بارانێکی پڕ لەدەردو
سەراسەر لە زووخاو .

جەعفەر کەریمی/ ٢٥/ ١٠/ ٢٠١٣
ت/ فەنلاند



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە