جه‌لالی خه‌ڵه‌فاو پاره‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌ پینجوین به‌سه‌ر پیاوه‌کانی دابه‌ش ده‌کات..

Tuesday, 07/07/2009, 12:00

2188 بینراوە


لەسەردانەكەى ڕۆژى 5/7بۆپێنجوێن كە بەرپرسانى حكومى و ئیدارى وبەرپرسى حیزبى مەڵبەند و كۆمیتەى پێنجوێن و پارتى دیموكراتیان لەگەڵدابوو لەگەڵ ناوچەى پارتى دیموكرات ئە گەرچى وادیاربوو پێشتر بانگەشەى تەواوى بۆكرابێت لەپێنجوین و سەرجەم گوندەكانى دەوروبەرى ئاگاداركرابوونەوەوبانگهێشت كرابون, لەسەردانەكەیدا بانگەشەى بۆهەڵبژارن و ریكلامكردن و هاندانى خەڵك بۆلیستى كوردستانى كە وتى :"دووهێزى گەورەى كوردستانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان كە لیستى كوردستانى یان پێكهێناوە نیازى سەرەكیان پێشخستنى ژیانى خەڵكى كوردستان و گەشەپێدانى كوردەوارى و پێشخستنى و گەشەپێدان و گۆڕاندنى ڕاستە قینەى كوردستانە,دەنگ بدەن بەو لیستى كوردستانى یە بۆپەرلەمان ودەنگ بدەن بەسەرۆك مەسعود بارزانى بۆسەرۆكایەتى هەرێم "
بڕیاریدا كە 280هەزاردۆلار لەبوجەى (ى.ن.ك)دابین كرد بۆپێنجوێن و وتیشى :"جگە لەو 280هەزاردۆلار بوجەیە بڕیاردەدەم بەپیدانى 100هەزار$بۆقایمقامیەتى پێنجوێن 50هەزار$بۆشارەوانى پێنجوێن و 50هەزار$بۆناحیەى گەرمك و 50هەزار$بۆشارەوانى گەرمك وە 50هەزار$بۆ ناحیەى ناڵپار ێز "
بڕیاریشى دا كە 280كەمئەندامى سنورەكە هاوكاریان بكرێت و ئوتۆمبێلیان بۆدابین بكرێت ,وە سەنتەرى گەنجان و یەكێتى ژنانیش ئوتۆمبێل و پێداویستیان بۆدابین بكرێت "
خەڵكانێكى زۆر تەكانیان دەداو بگەنەلاى ئەوپیاوەو ئەو كەسانەى كە نوسراویان ناردبوو هەركامیان بەرپرسەكان مەبەستیان بوو بگاتە لاى جەلال بڕى 5000$یان وەرگرت وهەیان بووزیاتر وە ئەوانى تریش كە مەبەست نەبوو نوسراویان بگاتە لاى بەدەستى بەتاڵ گەڕانەوەهیچیان وەرنەگرت"
لەكۆتایى بڕیارەكانیدا تاڵەبانى وتى:"ئەو 400دوكاندارەى كە داوایان كردوە دوكانیان بۆتاپۆو تەملیك بكرێت ,باشارەوانى وتاپۆ كارئاسانیان بۆبكەن و بۆیان تاپۆو تەملیك بكەن"
شایەنى باسە هەرلەوسەردانەیدا بڕى پێنج دەفتەرى بۆمزگەوتێكى پێنجوێن سەرفكرد 0
ئەوەیشى ڕاگەیاند وتى:"دەكرێت پێنجوێن بكرێتە ڕەمزى خۆڕاگرتن و ئاوەدانكردنەوەو نوێكردنەوە"
تێبینى سەردانەكەى لەمانۆڕى سەربازى دەچوو ئەوەندە هێزى پێشمەرگەى لەگەڵ بو و بەهەزار ان ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگەكە تەپوتۆزیان دەكرد بەسەرخەلچكى بەش مەینەتداو پۆزیان لێدەدا كە تەنانەت لە سەراى لاى سید سادق تەقەیان لەلیستى گۆڕان كردبوو وە لەپێنجوێنیش دەورى بارەگاى گۆڕانیان بە هێزى سەربازى گرتبوو وەك ئەوەى چاوترسێنى خەڵك بكەنت كەدەنگیان پێبدرێت !
دەپرسم !ئایا ئەو پارەیە هى كێ بوو وا سەرۆك كۆمار بەویستى خۆى تەخشان و پەخشان دەكرێت ؟
دەپرسم نەك من كە ڕێبوارێك بووم بەڕێكەوت چوومە ئەوشارۆچكەیە بەسەردان و ڕێكەوت بگرەخە ڵكى ئەو شارەش گوێم لێبوو لەبەرخۆیانەوە ئەیان وت چۆن دەبێت سەرۆكى وڵاتێك و كەسێكى دیموكراتیخواز كەسەرۆكى وڵاتێك بێت بانگەشە بكات بۆحیزبێك و پارەى میللەتەكەى بەوجۆرە ببەخشێتەوە بۆڕاكێشانى لیستێك و بەئاشكرا بانگەشەى بۆبكات وەهانى خەلك بدات بۆئەوەى دەنەگ بەمەسعود بەرزانى بدەن لەكاتێكدا زۆربەى ئەندامانى خۆیشى بەدەستى پیاوەكانى مەسعود شەهید بون و منداڵانى زۆربەى ئەندامەكانى خۆى بەدەستى سەربازانى ئەوپیاوە هەتیوكەوتون ئەوەیشى جێگەى سەرنج بوولاى خەڵك و تەنانەت پێم وایە لاى تاڵەبانى خۆیشى ئەوەبوو كە لەكاتێكدا ئەیوت دەنگ بدەن بەلیستى 54بۆپەرلەمان خەڵك ساردو سڕبوون بەڵام لەوكاتەى كە دەیوت بۆسەركى هەرێم بۆكاك مەسعود جەماوەرەكە گەرموگوڕدیاربوون و هوتافیان دەدا وەك ئەوەى كە بەئاشكرادەردەكەوت بەشێكى زۆرى جەماوەر جەماوەرى پارتى بوون...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە