نامەیەكى نارەزایی لە كۆمەڵێك كادرى پارتى لە وەزارەتى داد....

Monday, 01/08/2011, 12:00

963 بینراوە




وەزارەتى داد لە وەتەى رەئووف رەشید بووەتە وەزیر , سات لە دواى سات ئەم وەزارەتە سروشتى دەزگاى مەدەنیەتى و موئەسەسایەتى لە دەست داوە.
بارودۆخەكە لەوە خرابتربوو كاتێ بەڕێوەبەرى دیوانى وەزارەت درایە (دادوەرعبدالرحمن سیوەیلی) , چونكە هەردووكیان لەسەر ئەساسی خزمایەتى و خەت وخەتانێ پۆستەكان دادەنێن,
ئەوەتا هەستاوون بە دانانى بەڕێوەبەرى كارگێرى فەرمانگەى دادنووسى یەكەمى هەولێر تەنها لەبەر ئەوەى كە خزمى حاكم عبدالرحمن و كارەسات لەوەیە كە ئەو فەرمانبەرەى دانراوە بڕوانامەى سێى ناوەندى هەیە و بڕوانامەكەشى جێى گومانە ناوى(پاوەند عدالت)ە چونكە كاتى خۆى لە كەركووك هێناویەتیەوە.
هەروەها هەستاوون بە دانانى دادنووسى یەكەمى هەولێر بەبێ گەرانەوە بۆ هیچ ئۆرگانێكى حزبمان , دادنووسى دانراو ناوى(مەریوان قرنى) و دەرچووى كۆلێژى یاسایە لە ساڵى 2003 وە راستەوخۆ لە لایەن حاجی ێباحى ئەنجوومەنى وەزیرانى ئەو كات دامەزراوە و دواتر بووەتە بەڕێوەبەرى كارگێرى لە وەزارەتى مافى مرۆڤ لاى دكتۆر احسان , كە هەموو وەزارەتى ناوهێنراو دەزانێ كە ئەو زاتانە چیان نەكرد پارەیان چۆن چۆنى بە زەقەى چاوى فەرمانبەران دەخوراد , چۆن چۆنى ئۆتۆمبێلى میریان فرۆشت لە نێوان خۆیان .
دادنووسى دانراو لە هەولێر خزمەتى دادوەرى تەنها 3 ساڵە و كراوەتە دادنووسى یەكەمى هەولێر كە ئەمە پێچەوانەى یاسایە هەرچەندە یاسا ڕێگاى داوە بە وەزیرى داد بە دانانى دادنووس و دامەزراندنى بەڵام لە بارودۆخى زۆر زۆر پێویست و لە كاتى نەبوونى كارمەندى پسپۆر. نەوەك لەوەى ئێستا كراوە لە بوونى چەندان كادرى شایستە هەستاوون بە دانانى ناوبراو .
یەكێكى دیكە لەو گەندەڵانەى كە لە وەزارەتى داد دەخۆن لە پاڵ وەزیر و بەڕێوەبەرى گشتى بەرپرسى پاسەوانەكانى وەزیرى دادە بەناوى(هەندرێن) كە هیچ سیفەتێكى فەرمى نیە لەوەزارەتى داد بەڵام راست و چەپ تەداخوولى كارەكانى وەزیرى داد دەكات .
ئێمە راى دەگەیەنین كە ڕێكخستنەكانمان لە وەزارەتى داد لەو پەڕى لاوازیە لەبەر ئەوەى كە كارى حزبى دراوەتە كەسانێك كە هیچ لە كارى ئۆرگانى نازانن تەنها لە گامى و كاسە لێسى نەبێت , هەروەها فەرمانبەر هەیە كاتى خۆى لەسەر گەندەڵى لەوەزارەتى كشتوكاڵ دەركراوە و دەوامى نەكردووە ئێستا كراوەتە پەرپرسى خزبى و پۆستى پێداروە.
بۆ یە بە بەرپرسى لقى دوو دەڵێن ئەگەر نەگەنە وەزارەتى داد ئەوا لافاوى گەندەلى وەزیرى داد و بەڕێوەبەرى گشتى دەیبات .
لە لایەكى دیكە دادوەر عبدالرحمن سیوەیلی هەستاوە بە ئاراستە كردنى نووسراوێك بۆ وەزارەتى دارایی بەمەبەستى هەژماركردنى خزمەتى (حزبایەتى) كوڕەكەى قادر قادر بەناوى(پێشمەرگە) كە كاتى خۆى لاى باوكى لە دەزگاى ئەیلول فەرمانبەرى حزبى بووە ,
بۆیە ئەگەر لە نزیكترین كاتدا سەرووى خۆمان كارى جدى نەكەن بۆ لابردنى ئەم گەندەڵكارانە ئەوا هەڵوێستى دیكەمان دەبێت و ناچار دەبین چەندین نهێنى وەزارەتى داد ئاشكرابكەین كە كاتى خۆى و لە نزیكترین رابردوودا پێماناتن راسپاردبوو.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە