روونكردنەوەیەك لە ئیبراهیم بالیسانى یەوە

Saturday, 17/10/2009, 12:00

1540 بینراوە


ئیبراهیم بالیسانى هێشتا ماوتانە بگەنە تۆزى بەرپێى ئیبراهیم بالیسانى
ماوەیەكى زۆرە ئەوانەى جورئەتى ئەوەیان نیە لە بەرامبەرخۆم و حیزب وكۆبوونەوەكان بە ئاشكرا قسە لەسەر من بكەن ، بەناچارى لە دوورەوەولە پەناوپەسیوان دەكەونە هاژەهاژو قسەى هەلەق ومەلەق .ئەو قسە بێماناو دروستكراوانەش هیچ كاریگەریك لەسەر من نابێ ، چونكە ئەوەى من لە نزیكەوە بناسێ وئەوەى ئاشنایەتى بە خەبات وتێكۆشانى من هەبێ دەلێ : با ئەوانە بۆخۆیان هەر سیربخۆن و زووڕنا لێدەن وبڕشێنەوە.
بەداخەوە ئەم شەو16ى مانگ كەسێك بە ناوى (كارمەندێكى راگەیاندن) بابەتى بێسەرووبەروو بێمانا لە ناوەرۆكدا بۆ (كوردستان پۆستى) نووسیوەوئەوانیش زۆر بەداخەوە بلاویانكردۆتەوە .لەبەر ئەوە چەند سەرنجێكم لەو بارەیەوە هەیە
جارێ ئەوە كارمەندى راگەیاندن نیە ، بەلكو ئەوە كەسێكى فاشیل ودوو روو ەو زۆر هەوڵدەدات جاروبار ئێمە وەك (106) كادیرى راگەیاندنى هەولێر بۆ كۆبوونەوەكانى خۆمان بانگى بكەین و ناوى بخەینە نێو لیستەكەوە . بەڵام نەك هەر من بەڵكو سەرجەم هەڤاڵان بە بەشداربوونى ئەو نەخۆش ونەخوێندەوارە نارازین و نامانەوێ بێت ناوەرۆكى كۆبوونەوەكانمان وەك خۆى بگێنێ بەو كەسانەى كە لاى ئەو مەبەستن وبەو هۆیەوە خۆى شیرین بكات ودەسكەوتى ماددى بەدەست بهێنێ . هەر چەندە ئەو كەسە لاى دەسەڵاتیش مەرغوب نیە. وە ریزەكانى هەر (106) كادیرەكە پتەوەو پشت وپەناى یەكترین وگللەیمان لە یەكتر نیەو هەموو وەك یەك بیردەكەینەوەووەك یەكیش هەوڵدەدەین بۆ وەرگتنى مافەكانمان وریسواكردنى ئەوانەى كە نانى ئەو كارمەندانەیان بڕیوە .
من یەكێكم لەو كادیرانەى راگەیاندنى یەكێتى كە بەهۆى تەكەتولاتەوە نەماوم وماوەى زیاتر لە دووساڵە لە مالەوەم وئامادەش نیم لەو كەسانە بپارێمەوە ،چونكە من رەخنەم لێیان هەیەو دەزانم ئەوانە هەم گەندەڵن وهەم تێكدەرى ریزەكانى یەكێتین وبۆ بەرژەوەندى خۆیان دنیایەك رستەى درۆ لەسەر خەلكى دلسۆزو بە وەفاى وەك ئێمە دروست دەكەن.
من تا ئێستا كارم نیەو وەك ئاماژەم پێدا لە مالەوەم جا چۆن خانوو سەیارەم وەرگرتووە ؟ درۆى شاخدارو هەلبەستراوە لەوە گەورەتر وبێماناتر چیە؟
لە دوایدا دەلێم : وەرن وەك من بە ناوى خۆتان بنوسن وبە ئاشكرا بێنە گۆ نەك دوور بەدوورى بكەونە شیڕە شیڕ. لە دوایشدا رەخنەم لە هەڤالانى (كوردستان پۆست) هەیە چونكە ئەوان ئاگادارى زۆر شتن ممكیین نیە نەزانن من كێم وبیركردنەوەم چۆنەوئێستا چكارەم ؟ نازانم چۆن ئەو نووسینە بێمانایەیان بەسەردا عەبربوو؟ هیوادارم ئەوە دوا هەڵەى سایتى كوردستان پۆست بێ.
[email protected]
کوردستانپۆست: له‌ گه‌ل ریزی زۆری ئێمه‌ بۆ کاک بالیسانی ، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بڵاومانکردۆته‌وه‌ دیاره‌ ده‌چێته‌ نێو چوارچێوه‌ی فورسه‌تدان بۆ هه‌موولایه‌ک بۆ ده‌ربڕینی راوبۆچوونی تایبه‌ت به‌ هه‌رکه‌سێک، به‌لام دیاره‌ ئه‌گه‌ر به‌زاندنی هێلی سووری تێدابێت ، ئێمه‌ پێشی پیده‌گرین..ئه‌وه‌ی ئێمه‌ کردوومانه‌ دیاره‌ هه‌ڵه‌ نییه‌ و ئاماده‌ش نین ئامۆژگاریی له‌ که‌س وه‌بگرین جگه‌ له‌ گۆڕینه‌وه‌یبیرو را و پیشنیار .. کاکی بالیسانی بۆ خۆی زۆرجار وتارمان بۆ ده‌نیرێت به‌ ناوی دیکه‌وه‌ ، ئێمه‌ له‌به‌ر هه‌لومه‌رجی ئاسایشی خودی خۆیی رێزی لێده‌گرین و به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ بڵاویده‌که‌ینه‌وه‌.. له‌ کوردستانپۆستدا فورسه‌ت له‌ به‌رده‌م هه‌موان ئاوه‌ڵایه‌ بۆ زیاتر ریسواکردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، جا بۆیه‌ کاک بالیسانی له‌ گه‌ڵ رێزدا و باوه‌ڕبوونمان به‌ ئازادی بیره‌ڕا ، وتاره‌که‌ی جه‌نابتیشمان بڵاوکرده‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە