رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


بۆ سکرتێری حیزبەکەیان جەماوەری یەکێتی لەناو باشترینی خراپەکان بەرهەم ساڵح هەڵدەبژێرن

Thursday, 17/10/2013, 12:00

1565 بینراوە





ئەگەر چی لەناو سەرانی یەکێتیدا بەپرسێکی دەست و داوێن پاك و نیشتمان پەروەرو دڵسۆز نەماوە کەوا جەماوەری یەکێتی پەنای بۆ بەرێت و لەکاتی هەڵبژاردن و کۆنگرەدا متمانەی خۆیانی بدەنێ وبیکەن بە ڕابەرو سکرتێری خۆیان ، بەڵام ناچاری وایان لێ دەکات کە دەبێت هەر بڕیارێك بدەن و سکرتێرێك بۆ خۆیان هەڵبژێرن . هەموو بۆ چونەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کەوا بەرهەم ساڵح باشترینی ئەو سەرکردە خراپانەیە کە شانسی بوون بە سکرتێری هەیە لەناو کۆنگرەی چوارەمدا ئەگەر چی بنەماڵەی بارزانی بە توندی دژایەتی ئەو بۆ چونە دەکەن.
بۆچی بەرهەم ساڵح شانسی پۆستی سکرتێری یەکێتی هەیە ؟
ڕەنگە خوێنەران بپرسن ئەم بۆچونەی من لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە
لەوەڵامدا دەڵێم بەرهەم ساڵح یەکێکە لەجێگرەکانی تاڵەبانی کە کەسێکی زمانزان و دیبلۆماتێکی کارایە وەهەروەها بە بەراورد لەگەڵ ڕقە بەرەکانی تردا کە هێرۆخان و کۆسرەت ڕەسوڵن لەڕووی تەمەن و تەندروستیەوە لەوان باشترە ، دواتر جەماوەری دەڤەری سەوز جارێکی تر متمانە نادەنە کەسایەتیەکی دەرەوەی شاری سلێمانی ببێتە سکرتێری حیزبەکەیان.
سکرتێری داهاتووی یەکێتی دەبێت کەسێك بێت ڕوو لەگۆڕان متمانەی نەوشیروان مستەفا بەدەست بهێنێت نەوەك بنەماڵەی بارزانی کە ئەمە تەنها بەرهەم ساڵح دەتوانێت ئەم کارە بکات بە پێچەوانەی کۆسرەت و بنەماڵەی تاڵەبانی یەوە.
هەربۆیە بەرهەم ساڵح دوای شکستی یەکێتی لەهەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا دەرکی بەو ڕاستیانە کرد کەوا هۆکاری گەورەی شکستی حیزبەکەی تەنها دیاردەی گەندەڵی ناو سەرانی یەکێتی نەبوو بەلکودژایەتی کردنی بزوتنەوەی گۆڕان و بوون بە پاشکۆی بنەماڵەی بارزانی بوو. بۆیە بە توندی دژی ڕوداوی ساختەکاری ئەلبسەکە بووەوە و وەڵامێکی توندی لە ڕاگەیاندنەکان بڵاو کردەوە دژی ساختەکارانی ناو حیزبەکەی .
بەرهەم ساڵح تاکە سەرکردەیەی یەکێتی یە بەجدی لەهۆکاری شکستی حیزبەکەی گەیشتووەو هەرئەویش دەتوانێت دەست بخاتە سەر برینەکانی یەکێتی لە کۆنگرەی داهاتوودا، دواتر بەرهەم ساڵح لە چاو کۆسرەت ڕەسوڵ دا کەمتر دیاردەی بازرگانی کردنی پێوە دیارە لەناو بەرپرسە باڵاکانی ناو یەکێتیدا.
بنەماڵەی بارزانی هەرگیز ناهێڵن یەکێتی جارێکی تر هەڵبسێتەوە بۆیە بەم دەردەیشەوە هێشتا وازی لێ ناهێنن ئەوەتا نێچیرەڤان بارزانی ترسانکترین کەسایەتی بنەماڵەی بارزانی هەوڵ دەدات وەکو حیزبەکەی خۆی یەکێتیش بە بنەماڵەیی بکات ئەوەتا بەڵێن بە کوڕەکانی تاڵەبانی دەدات کەوا لە کۆنگرەی چواری یەکێتیدا کار بۆ باڵی هێرۆخانی دایکیان بکات دەبێت کاری نێچیرەڤان بارزانی بێجگە لە بەخشینی ملیۆنەها پارەی دزراوی نەوتی ئەم میللەتە بۆ ئەندامانی کۆنگرەو کڕینی دەنگەکانیان بۆئەو کەسەی کە بنەماڵەی بارزانی پشتگیری دەکەن دەبێت چی بێت .
ئەم ووتانەی نێچیرەڤان ڕاستەوخۆ دەچێتە خزمەتی بەرهەم ساڵحەوە چونکە جەماوەری یەکێتی ئەوەندە ڕقیان لە بنەماڵەی بارزانیە ئەوان کێ یان خۆش بوێت و هاوکاری کێ بکەن بۆ بوون بە سکرتێری یەکێتی ئەوان دەنگ بە دژەکەی دەدەن واتە جەماوەری یەکێتی تەنها دەنگ بەو کەسایەتیە دەدەن کە جێگەی متمانەی بزوتنەوەی گۆڕان بێت نەوەك پارتی بنەماڵە بەرهەم ساڵحیش تاکو ئێستا لەو بوارەدا خاوەنی باشترین شانسە. ئەمە لەسەر ئاستی ناوخۆیی لەسەر ئاستی دەرەوەیشدا بەرهەم ساڵح جێگەی متمانەی ئەمەریکاو ڕۆژئاوایەو دۆستی نزیکی کاربەدەستانی عێراقیشە بە شیعەو سونیشەوە لەگەڵ ئێرانیش پەیوەندیەکانی لە ئاستێکی باشدایە.لەکۆتاییدا دەڵێم سکرتێری داهاتووی یەکێتی تەنها بە و کەسایەتیەی ناویەکێتی دەدرێت کە جێگەی متمانەی بزوتنەوەی گۆڕان هاوپەیمانی بێت نەوەك پاشکۆی بنەماڵەی بارزانی بێت دواتر هەموو بۆچونەکان بۆ ئەوە ئاماژە دەکەن کەوا ئەنجومەنی ناوەندو زۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتی و کادیرە باڵاکانی لەکۆنگرە دەنگ بە بەرهەم ساڵح دەدەن ئەو شانسی سکرتێری لەهەموان زیاترە .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە