بۆ مێژوو دەیڵێم فەرەیدون عەبدولقادر هاوشانى نێچیرڤان بارزانى هۆكارى شەهیدكردنى ڕێباز بوو .

Tuesday, 03/05/2011, 12:00

1232 بینراوە


برایەكى بەڕێز بەناوى مامۆستا ئاسۆ نووسینێكى نووسیوە لەسەر شەهید ڕێباز و ئاماژەى بەوەداوە كەبەفەرمانى نێچیرڤان بارزانى ڕێباز شەهید كراوە ، ئەمە زۆر زۆر ڕاست و تەواوە بەڵام بائێمە بپرسین كێ بووە هۆكارى ئەوەى كەئەمانە بەو دەردە بچن ؟ كێ بەهەڵەى بردن و دوایش ڕاى كرد ؟ بەڕێزان لەدوایى ڕاپەڕینەوە یەكێتى هەستى بەبێ هێزى و بێ جەماوەرى خۆى كرد لەسنوورى بادینان و دهۆك و ئاكرێ و زاخۆ بەشێوەیەك كادیرى لەهەولێرەوە دەنارد بۆ ئەو ناوچانە ، بەندە یەكێك بوو لەو كادیرانەى كەنێردرامە ئەوێ بۆ كارى ڕێكخستن هەر منیش نەبووم بەتەنیا زۆربەى زۆرى ئەوانەى كەیەكێتى لەهەولێرەوە ناردنى بۆ بادینان ئێستا ماون ، شەهید ڕێباز و مەلا سلێمانیش ئەو كات لەوێ بوون ، ئەو كاتەى شەڕى ناوخۆ لەقەڵادزێ و ڕانیە دەستى پێ كردو هات بۆ هەولێر و هات بۆ ناوچەى بادینان ، هەر زوو ئەو هێزەى یەكێتى بەفەرماندەیى شەهید ڕێباز لەوێ بوو خۆیان قایم كرد و هەموو بەرزایى و شاخەكانیان گرت و بەدەست یەكێتیەوە بوو ، هەر ئەوكات لیژنەى ئاسایى كردنەوەى دۆخەكە هات لەیەكێتى فەرەیدون عەبدالقادرى ترسنۆك بوو ئەمرى كرد بەشەهید ڕێباز كەئەو هێزانە هەموویان بێنە خوارەوە لەو بەرزایانە ، شەهید ڕێباز ووتى ئەمانە نیازیان باش نیە لێمان بەفێڵن ، فەرەیدون ووتى نا كاكە وانیە ئێوە وەرنە خوارەوە و بەرزایەكان چۆڵكەن ، شەهید غازى هەركى لەوێ بوو ووتى كاكە من ئەوانە دەناسم ئەوانە قەت ڕاست و پاك نەبوون باش نیە سەنگەرەكان چۆڵكەین ؟ فەرەیدوون زۆر بە هیچ و پووچی و ناشیرینیەوە ووتى .. تۆ قسە مەكە ، ئێوە هەر جاش بوون قەت حەزناكەن ئاشتى و ئارامى هەبێ ؟ شەهید غازى هەركى زۆر نیگەرانى ئەم قسەیە بوو یەكسەر هێزەكانى خۆى كشاندەوە و ڕۆیى ، هەر دوایى هاتنە خوارەوەى شەهید ڕێباز و هێزەكەى فەرەیدون ڕۆیى و بەجێیى هێشتن ، پارتیش دەست بەجێ هێزێكى زۆرى بردە هەموو شوێنەكان و هەموو ئەو بەرزایى و شاخانەى پڕ هێز و چەك كرد كەبەدەست شەهید ڕێبازەوە بوو ئەوە بوو بەپیلانێكى دەزگاى پاراستن و بەفەرمانى نێچیرڤان بارزانى دەورەیان دان و شەهیدیان كردن .
من وەك كادیرێكى یەكێتى بۆ مێژوو بۆ هەتاهەتایە ئەو ڕاستیە دەڵێم كەهۆكارى شەهید بوونى ئەمانە و ڕێگەخۆشكردن بۆ پارتى كەپەلاماریان بدات فەرەیدون عەبدولقادر بوو .
تێبینى //
ئامادەم لەدوا ڕۆژدا لەبەردەم دادگاى ئەم میللەتەدا ئەوە پشت ڕاست بكەمەوە و بیڵێم و پەنجە بخەمە ناو چاوى فەرەیدونەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە