بەفەرمانى بەرهەم ساڵح و هێرۆ و حاكم قادر كچە كارمەندێكى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە دەستگیر ئەكرێ .

Monday, 05/04/2010, 12:00

1359 بینراوە


دوایى ئەو شكستە گەورەیەیى یەكێتى و مەكتەبە سیاسیە نەخۆشەكەى لەهەڵبژاردنى 25/7 و 7/3 تووشى هاتن و ڕیسواو و شەرمەزارى هەموو لایەك بوون ، لەجیاتى هەموو بەخۆداچوونەوەیەك و داواى لێ بوردنێك لەمیللەت و كادیر و ئەندامانى خۆیان لەڕیزەكانى خوارەوە و وازهێنان و ئیستقالە كردنى دەیان ئەندامى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتیەكەى و دادگایی كردنى دەیان بەرپرسى دز و گەندەڵ كەتەنها ڕاپۆرتەكانى دەزگاى چاودێرى دارایى سلێمانى بەسە بۆ بەدادگایى كردنى هەندێكیان ، كەوتنە دەستگیركردنى خەڵكى داماو و نان بڕینى خەڵكى تێكۆشەر كەخۆشبەختانە هەمووى بەزەرەرى خۆیان و یەكێتى تەواو بوو .
یەكێك لەو دەزگا دز و گەندەڵانەى یەكێتى كەملیۆنەها دۆلارى بەناوەوە براوە و لەپەناى ناوى خزمەتكردن بەكەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگە و ئەنفال دەیان بەرپرسى كردوە بەملیاردێر و سەرى یەكێتی خواردوە نەخۆشخانەكانى شۆڕش و دەزگاى تەندروستى پێشمەرگەیە ، كەدزى و گەندەڵیەكانیان لەڕابردوودا گەیشتۆتە ئاستێك عەقڵ ئەوەستێ لەئاستیان ئێستاش كەس نازانێت سەربەكوێ یە ئەم دەزگایە ؟ ئەگەر سەربەفەرماندەیى گشتى و ئیدارەى گشتیە ؟ ئەى بۆ بوجە و دەرمان و ئامێر و كەلوپەلیشى لەسەر وەزارەتى تەندروستى یە ؟ كەئەڵێن لەبوجەى ئەمساڵ لەوێ جێگەشیان بۆ كردۆتەوە؟ هەر لەمەوە ئەكرێ بپرسین ئەى ئەبێ دەزگاكانى ترى یەكێتى چیان كردبێ و چیان بردبێ لەڕابردوودا ؟ ئەوەى مایەیى خۆشحاڵى بوو لەم هەڵبژاردنانە دیمان بەرهەمى ئەو هەموو گەندەڵى و ناعەدالەتیە چى بەدەنگەكانى یەكێتى كرد و نیشانى هەموو لایەكى دا دەنگەكانى و كورسیەكانى ئەم حزبە چەندەجوانە؟ ...
بەڕێزان ... خوێنەرانى كوردستانپۆست ..
ماوەى ساڵێك لەمەوبەر هەر لێرە و لەكوردستانپۆست ڕوونكردنەوەیەكمان دا لەسەر دەستگیركردنى دوو پاسەوانى دكتۆر محەمەد خۆشناو، كە تۆمەتباركرابوون بەوەى ویستوویانە گەڵابەكانى ئیدارەى گشتى و كۆمپانیاى نۆكان كەلەنەخۆشخانەكانى شۆڕش بوون بفرۆشن دواتر لەلایەن ئاسایشەوە بەفەرمانى دلێرى سەید مەجید دەستگیر كران ، دوایى لەسیناریۆیەكدا دكتۆر محەمەدخۆشناو بەهاوكارى و ئاگادارى مامۆستاسەیفەدین و وەستاحەسەن خۆیشى دوو داواى یاسایى ترى لەسەر تۆماركردن بەوەى كەویستوویانە منداڵەكەى بڕفێن و چەند بەرپرسێكى یەكێتیش تیرۆر بكەن و مامەڵەى تلیاكیشی خستە پاڵیان .. .
((كەئەمە بۆ ئەوە بوو نەوەكا ناوى خۆشناو بهێن و ئەویش بێتە ناو مەسەلەكەوە كەدوایى دەریش كەوت ئەم پاسەوانانە باسى هەموو ئەو دزى و گەندەڵیانەى خۆشناویان كردبوو بەڵام ئەم لێدوان و دان پیانەنەیان لێ وەرنەگرتبوون لەئاسایش.)) . بەهەر حاڵ ئێمە لەكاتى خۆیدا زۆر هاوارمان كرد بەڵام بەداخەوە بێ سوود بوو تاسەر ئەنجام ئەوەبوو هەردوو پاسەوانە داماوەكەى حەمەخۆشناو لەدادگایى كردنێكى قەرەقۆشیانەى ناعادیلانەى ئاسایشى گشتیدا حوكم دران (ع) بە نۆ ساڵ و (م) بە هەشت ساڵ ...
بۆیە ئێستا بەهەمان شێوە لەساڵیادى دەستگیر كردنى ئەمانەدا بەفەرمانى ڕاستەوخۆى بەرهەم ساڵح و هێرۆ و دلێرى سەید مەجید و ئاگادار كردنەوەى حاكم قادر كچە كارمەندێكى ترى بەستەزمانى نەخۆشخانەى شۆڕشى قڕگە و دەزگاى تەندروستى پێشمەرگەیان بەناوى (ل) دەستگیر كردووە ، بەهەموو عەقڵى گەوجانەى خۆیان ئەم بەرپرسە ناشەریفانە كەخۆیان شەریكەدزى یەكتربوون و حەمەخۆشناویش بەدوورینەوەى پەردەى كچێنى بۆیان سەرشۆڕ و ڕیسواى كردوون و ئێستا ناوێرن نزیكى ئەو بكەون دێن كارمەندى داماو و شوفێر و پاسەوانى بێ تاوان دەستگیر ئەكەن ...
بەپێیى ئەو زانیاریانەى ئێمە دەستمان كەوتووە ئەو كچە كارمەندە تۆمەتباركراوە بەدیارنەمانى ((یەك سێت جیهازى انعاشى قلب كەبۆ9 نەخۆش ئەبەسترێ)) كەئامێرەكان چەندین كەلوپەلى گران بەها تریان لەگەڵ دایە وەك مۆنیتەر و ئامێرى كۆنترۆڵى خاریجى و داخیلى و ... هتد . كەمەزندە ئەكرێ ئەم ئامێرانە بەدوو لۆرى گەورەى ئەندام مەكتەبەسیاسیە دزەكان یان گەڵابەكانى كۆمپانیاى نۆكان گوازرابنەوە نەوەك بەجانتای دەستى كچە كارمەندێكى بەستەزمان!! .
دیارە وون بوون و دیارنەمانى ئەم ئامێرانە هى ئێستانین ، سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراو و نزیك لەدەزگاى تەندروستى پێشمەرگە پێیى ڕاگەیاندین كەلەسەرووبەندى گواستنەوەى نەخۆشخانەى شۆڕش لەناو شارەوە بۆ شارى پزیشكى قڕگەى ئێستا لەلایەن دكتۆر محەمەدخۆشناو و شێخ جەعفەرەوە دزراون و فرۆشراون ، بەڵام ئەم كچە داماوە كاتى خۆى ئیستلامى وەرگرتنەكەى كردوە لەنەخۆشخانەى شۆڕش و بەناوى ئەوەوە تۆماركراون .
ئێستا ئێوە بڕیاربدەن خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست ..
بردنى سێتەك ئامێرى گران بەهاى انعاش كەئەكاتە نۆ ئامێر و بایى زیاتر لە پەنجا دەفتەر دۆلارە و نەخۆشخانەى شۆڕش و قڕگەش فەوجێكى سەربازى پاسەوانى ئەكات بەكچە كارمەندێك ئەدزرێت ؟ ئەمەیە پاشاگەردانى و بێ سەروبەری حزبە بەناو سۆشیال دیموكراتەكە ؟ كەحوكمڕان و فەرمانڕەوایەكەى كەوتۆتە دەست كۆمەڵێك مافیا و جەلاد و بەهەموو عەقڵى گەوجانەى خۆیانەوە ئەیانەوێت بەڕاگەیاندنێكى چەواشەكارانە ئەو بۆشایە مەزنەى گەندەڵى و ڕابردووە قێزەون و ناشیرینەى هەیان بووە پڕى بكەنەوە ....
كێ ى تر ئاگادار و بەرپرسە ....
دیارە هەریەك لەدكتۆر تاهیر هەورامى وەزیرى تەندروستى و دكتۆر ڕێكەوت بەڕێوبەرى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى و سەرپەرشتیارى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە لەنزیكەوە ئاگادارى ئەم مەسەلەیە و دەستگیركردنى ئەو كارمەندەن ، بەڵام ئێمە وەك گروپى چیا باسى ئەو دوو زاتە نانەجیب زادەیە ناكەین ، بۆ ؟ چونكە بەداخەوە خەریكە نەریتێكى زۆر خراپ لەلایەن هەندێك كەسى دیار و نووسەرى بەتواناوە بێتە ئاراوە كەباسى بەرپرسێكى وەك دكتۆر تاهیر یان دكتۆر ڕێكەوت و نمونەى وەك ئەوان ئەكەى ؟ یەكسەر ئەڵێن وەڵا ئەمانە كوڕى چاكن تۆمەت و بوختانیان بۆ مەكەن یان ئەمانە ڕقى شەخسیان هەیە لەگەڵیان ؟ كەئەڵێین ئەى بۆ ئیستقالە نادەن لەو پۆستانەیان و ئەو دەسەڵاتە دز و گەندەڵە بەجێ بێڵن و نەفرەتیان بكەن ؟ دەمیان ئەبەسترێ و هیچ وەڵامێكیان نیە لەم بارەوە ؟ واتا ئەم بەرپرسانە نمونەى وەك تاهیر هەورامى و دكتۆر ڕێكەوت و ..هتد هیچیان گۆشت ناخۆن دز و گەندەڵ نین بەڵام لەگۆشتاوەكە درێغى ناكەن لەشاردنەوەى دزى و گەندەڵیە عەجایبەكان ؟ كەدوایى بەخشپەیى پاداشت و بەخشیشى حزبى وەرئەگرن ؟ واتا بەكورتى و بەكوردى ئەڵێن ئەمانە كوڕى چاكن ؟ بەڵام چى تیایە ئەگەر پەردەپۆش و ماستاوچى و دزى پۆشى دەسەڵات بن ؟ ..
بۆیە بۆئەو بابەتەش ئێمە هیچ ناڵێین لەكاتێكدا تەفاسیلى ئەم بابەتەمان لایە كەچۆن ئاگادار كراونەتەوە و چۆن دكتۆر محەمەد خۆشناو و دكتۆر ڕێكەوت لەسەر ئەم مەسەلەیە دانیشتنیان كردوە كەتاچۆن پێیان ئەكرێ ئەم بابەتە كەپس بكرێ و ئەم كچە دادگایى نەكرێ ؟ چونكە دادگایى بكرێ ناوى هەموویان و شتى سەیر و سەمەرەتر و عەجایب تر باس ئەكا ؟ .
بۆیە ئێمە ئەوە بۆ برادەرانى كوردستانپۆست بەجێ ئەهێڵین بائەوان خۆیان حەكەم بن ؟با ڕێكەوت و تاهیرهەورامى خۆیان ڕوونكردنەوە بدەن لەم بارەوە ؟ باكوردستانپۆست داواى ڕوونكردنەوە بكات لێیان بەتایبەت دكتۆر ڕێكەوت وەك بەڕێوبەرى گشتى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى و سەرپەرشتیارى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە باتەنها ئەوەندە وەڵامى كوردستانپۆست بداتەوە ئەچێتە عەقڵى كێ ئەم كچە كارمەندە ئەم نۆ ئامێرەى بردبێ كەبە دوو لۆریش ناگوازرێتەوە ؟ بێگومان ئەگەر زەڕەیەك ویژدانى هەبێ ئەڵێ نەخێر ؟ ئەى باشە بۆ ناوى بكەر و تەفاسیلى ئەم بابەتە ڕاناگەیەنێ بۆ هەموو لایەك ؟ بۆ دكتۆر تاهیرهەورامى و دكتۆر ڕێكەوت ئیستقالە نادەن لەسەر ئەمە ؟ .
ئێمە لێرەدا تەنها ئەوەندە ئەڵێیین نووسەر و ڕووناكبیرى گەورەى كورد و كودستانپۆست كاك ئارام ئەحمەد لەزۆر نووسین و ووتارى لەپاڵتاكدا ئەڵێ ئەم بەرپرسانەى پارتى و یەكێتى ئەگەر زەڕەیەك خاوەنى شەهامەت و ئەخلاق بوونایە وازیان ئەهێناو سەرى خۆیان هەڵئەگرت و ئەڕۆیشتن .. هتد ، ئێمەش ئەڵێین ئەوانە ئەگەر زەڕەیەك خاوەنى شەهامەت بوونایە دەستیان لەكار ئەكێشایەوە ..
ئێستا خوێنەران ...
ئێوەى بەڕێز بڕیار بدەن كام یاسا و ڕێسا و ئەخلاق ڕێگە ئەدات بێیت میلیشیایانە و بازاڕیانە كچە كارمەندێكى داماو لەناو هەزاران حووت و فیرعەون و جەلادى گەندەڵ دەستگیر بكەى ؟ كوا سەرۆكى هەرێم ؟ كوا لیژنەى تەندروستى پەرلەمانى كوردستان ؟ كوا ڕێكخراو و سەندیكاكانى كارمەندانى تەندروستى ؟ كوا ڕێكخراوە دەستەمۆكراوەكانى ژنان و ئافرەتانى پارتى و یەكێتى و ڕێكخراوە بەناو كۆمەڵگە مەدەنیەكان ؟ .
بەڕێزان لەهەمووى كارەسات تر ئەمەیە ...
ئێستا سەرجەم ئەو دكتۆر و كارمەندانەى تریش كەلەڕابردوودا ئامێر و كەلوپەلى گران بەهایان بەناوەوە ئیستلام كراوە لەنەخۆشخانەى شۆڕش لەخۆیان ئەترسن و ئەڵێن دەزگاى زانیارى و ئیدارەى گشتى و فەرماندەیى گشتى گووتوویانە هەموو ئەوانەى چوونەتە پاڵ گۆڕان و نەخۆشخانەى شۆڕش و دەزگاى تەندروستى پێشمەرگەیان جێ هێشتووە مەلەفى تایبەتیان بۆ بكەنەوە و هاوشێوەى ئەو كچە كارمەندە و پاسەوانەكانى دكتۆر محەمەد خۆشناو تۆمەت و بوختانیان بۆ هەڵبەستن و دۆسیەیان بۆ بكەنەوە و بیان دەن بەدادگاى حزبى .. .
بۆیە هەر لێرەوە ئێمە ئاگادارى هەموو ئەفسەر و دكتۆر و كارمەندانى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە و بەتایبەتیش هەردوو كاندیدى بەڕێزى گۆڕان بۆپەرلەمانى عێڕاق دكتۆر تەها و دكتۆر حەمەمین ئەكەین كەسەردەمێك پۆستى باڵایان هەبووە لەدەزگاى تەندروستى پێشمەرگە كەهەوڵێكى هاوشێوەى ئەمە لەئارادایە بۆ هێنانى ئەوانیش بۆ ناو مەسەلەكە بۆیە داواكارین لێیان هەرچى زووە لایەنى پەیوەندیدار و ڕێكخراوە نێودەوڵەتى و عێڕاقیەكانى لێ ئاگادار بكەنەوە ...
وەداواكارین لەهەموو دەزگاكانى ترى ڕاگەیاندن لەكوردستان ڕێپۆرتاژ و بەدواداچوونى وورد بۆ ئەو مەسەلەیە دەست پێ بكەن و گشتیان ڕیسواو شەرمەزار بكەن ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە