ئەو نووسینانەى لە (ئاودەستخانە)كان باشتر ئەنووسرێن وەرن بەجێى پەرستنى بتەكان ، ئەنجن، بە ئەنجنیان كەین.*

Thursday, 24/09/2009, 12:00

2061 بینراوە


ئەوەى بتێك بشكێنێ من نزاى بۆ ئەكەم خانوویەكى لە بەهەشت بەنسیب بێ ، ئەوە نووسینى راستەقینەیە كاریگەر لە سەر ئەوانتر دا ئەنێت و هەوڵى گۆڕینى هزریان ئەدات، دەرگاى بێ دەنگیەكان ئەشكێنێت و پڕ بە گەروى هاوار ئەكات بۆ رزگار بوون لە دەست كۆت و زنجیرى كۆیلایەتى.
-1-
ئەوە (رێبازى دادایزم بوو لە پایزى ساڵى 1916 لە گۆشەى دوكانێكى بیرەفرۆش لە شارى (زوریخ سویس) دا لە لایەن لاوێكەوە بە نێوى " تریستان تزارا " و چەند هاوڕێیەكیەوە دامەزرا)* كامە شتى سەرنج راكێش و یاخیانە بوو ئەنجامیان ئەدا ، لە ئاودەستخانەكان كۆڕ و پیشانگایان ئەكردەوە.
ئەوە لاوە (حزب) پەرستەكانى ئێمە بوون، كە تاكو دوێنێش دورشم و نووسینى جنێو ئامێزیان لەسەر دەرگاى ئاودەستخانەكانى مزگەوتخانەكان ئەنووسى.ئاخر ئەوان زاریان بەقوڕگیرابوو نەیان ئەوێرا لە شەقامەكان پڕ بە گەرویان هاوار بكەن بۆ دژى شەڕ،لە ترسى زمان بڕینیان و قەدەغەكردنى خۆربینین، ئەچون لەوێ خۆیان خالى ئەكردەوە.
دادایزمەكان دژى جەنگ بوون ، رەتى شەرخوازیان ئەكردەوە، " ئەلفرێد جارى " ئەى وت: (مرۆڤ ناچار ئەكەن جلى سەربازى بكاتە بەرى و خەڵكى تر بكوژێت) ئەوان دژى ماڵوێرانى و كوشتارى جەنگى گێتى یەكەم بوون، لێ ئەم سوارچاكانەى ئێمە نەك هەر لە سەنگەر رووبەروى یەكتر ئەبوونەوەو یەكتریان قڕ ئەكرد، بەڵكو لە ئەدەبخانەكانیش پێیان وابوو خەیاڵیان فراوان بووە خەزایەكە ئەگەر ئەویان سوك كردبایە بۆیە بێ سێ و دوو ئەویان ئەنووسى كە بیان خواستبایە
-2-
ئەوەى بەلامەوە سەیر بوو، ماوەیەك بوو دەرگاى (w.c) كان ببون بە دەڵالى سێكس كرین و فرۆشتن،ئاخر سوێندتان لەسەر بەندە نیە بە چاوى خۆم زیاد لە چەند جار ژمارەى مۆبایلى لەش فرۆشانم خوێندۆتەوە لە ئاودەستخانەكان، زۆر جار نووسینى ئەوانەشم بینیون كە بازرگانى بەخۆیان ئەكەن،ئەبێ ئەوان هێندە كەم بن یا ئاودەستخانەكان وا پیرۆزن كە ئەم بازاڕە گەرمەى سێكس كرین و فرۆشتنى تیادایە. خوا بەركەتى بێخیتێ بۆیان نان بڕویان نەكا...
-3-
ئەوێ رۆژێ بەناو نووسەرو هۆزانڤانێكى خۆ بەكەس نەداوم بینى، بە پەنجە تۆزى لە پاڵتۆكەى ئەكردەوە ، منیش لێم پرسى بەراست جەنابت وا بلیمەتى لە چ كاتێكدا (ئیلهام) ى هۆنراوەت بۆ دێ یان خەیاڵى نووسینت وا فراوان ئەبێ، لەبەر ئەوەى دەمێك بوو من و ئەو دیوارى شەرمى بەینمان روخاندبوو، یەكسەر بێ ئەوەى كەمێك رامێنێ وتى: راستیەكەت ئەوێ من كاتێ دەست بە ئاو ئەگەیێنم خەیاڵم ئەوەندە فروان ئەبێ لەم كاتدا بیرۆكەى نووسین و هۆزانم بۆ دێت ، ئەگەركابرا بە حەزى خۆى لەوێ بووایە شاكارێكیش ئەنووسێ،ئاخر من ماوەك هزرم شڵەشاژابوو ئەم وت خوایە ئەوە بۆ ئێستا زۆرێك لەم نووسین و بابەتو هۆزانانەى ئێستا پەخش ئەكرێن لە رۆژنامەو گۆڤارەكان یان لە دوو توێى كتێبێكى بێ سەروبەر بۆنى (تەپاڵە) یان لێ دێ ، تو مەز ئەمانە بەرهەمى بیركردنەوەى ئاودەستخانەكانن،بۆیە قوڕیان بۆ نووسینى كوردى گرتۆتەوە، ئەگەر بەكێ لەم بیلمەتانەى ئاودەستخانەكانیش بڵى: (لە سەرووى چات دوو برۆ هەنە) ئەوا رێك لوت و لموزى تێك ئەنێ و ئەڵێ: تۆ چاوت بە من هەڵنایێ ئاخر من نەم ئەزانى ئەو بابەتانەى لە ئەدەبخانەكان ئەنووسرێن باشترن.
* دیار رواندزى / بتى شكاو
رێبازە ئەدەبیەكان د.هیمداد چاپى یەكەم 2007 دەزگاى ئاراس-هەولێر
14-9-209 كوردستان

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە