مەڵبەندی چەمچەماڵ ئەگۆرن

Saturday, 03/04/2010, 12:00

1470 بینراوە


پاش ئەوەی یەكێتی بێزار بووە لە ئەو كێشە و ئاڵۆزیانەی مەڵبەندی چەمچەمالأ مەكتەبی رێكخستن بریاری داوە زۆربەی ستافی ئەو مەڵبەندە بگۆرن تەنانەت لێپرسراوی مەڵبەند و هەردوو جێگرەكەی . لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا كۆسرەت رەسول لەگەلأ مستەفا چاڵاوی لێپرسراوی مەڵبەدی چەمچەمالأدا پێی راگەیاندووە كە ئەو چیتر ناتوانێت پشتگیری لێبكات و درێژە بە مانەوەی بدات وەك لێپرسراوی مەڵبەند چونكە مەكتەبی سیاسی رازی نین لە ئیشی ئەو مەڵبەندە و خودی مستەفا گەندەڵی زۆری لەسەر كەشف بووە لە كاتی بانگەشەی هەڵبژارندا و لە بەرامبەردا چاڵاوی یەك داوای هەبووە لە كۆسرەت ئەویش ئەگەر بریار دەرچوو بۆ لابردنی ئەوا هەردوو جێگرەكەشی لەگەڵدا بگوازنەوە تا كەمێك سانا تر بێت بۆ مستەفا لە نێو خەڵكدا و كۆسرەت رەسوڵیش گفتی پێداوە هەوڵ بدات بۆ ئەم كارە.
پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە مەڵبەندی چەمچەماڵدا هەردوو جێگرەكەی لە هەوڵی مانەوە لە دوای گواستنەوەی مستەفان تا ببن بە جەمسەری بە هێز بەڵام سەرچاوەكان ئەڵێن كە یەكێتی بریاری خۆی داوە و چاوەرێی گەرانەوەی عیماد ئەحمەدن لە ئەوروپا تا ببێ بە نووسراو و جێ بەجێ بكرێت . مەسئولی مەڵبەند و هەردوو جێگرەكەی بگوازنەوە بۆ شوێنێكی تر و رەنگە ئەم گۆرانكارییە بگاتە سەر كارگێری مەڵبەند و هەندێ لێپرسراوی كۆمیتەش .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە