سەلەفییە کوردەکان خائین و خۆفرۆشن، لە پارتیی و یەکێتیی مەترسیدارترن


کوردستانپۆست، نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی ژه‌نه‌راڵ رایمۆند و زۆر لایه‌نی دیکه‌ ده‌کات

Saturday, 09.05.2009, 12:00

860 بینراوە


پاش ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی ناو ده‌زگای زانیاریی، کارێکی دزێوی بنه‌ماڵه‌ی مافیای تاڵه‌بانی بۆ ئاشکراکردین و له‌ دوو هه‌واڵی جیاوازدا خوێنه‌رمان لێ ئاگادارکرده‌وه‌، دوو هه‌واڵه‌که‌ بریتی بوو له‌وه‌ی که‌ سه‌رانی مافیای کورد بازرگانیی به‌خوێنی خه‌ڵکی کوردستانیه‌وه‌ ده‌که‌ن. ماوه‌ی سێ ساڵه‌ له‌ ڕێگه‌ی ده‌زگای زانیاری و دژه‌تیرۆره‌وه‌، هیزی کوردی به‌کرێ به‌ ئه‌مه‌ریکێکان فرۆشراوه‌، تاکو له‌ تکریت و جه‌له‌ولا پارێزگاری له‌و ناوچانه‌‌ بکه‌ن. ئه‌م هێزه‌ که ‌ده‌برێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ له ‌ڕێگه‌ی فه‌رمانده‌ی تایبه‌ته‌وه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌کرێت، هه‌رچی پاره‌یه‌ک ئه‌مه‌ریکییه‌کان ڕاسته‌وخۆ به‌و پێشمه‌رگانه‌ی ده‌ده‌ن، له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له‌ قه‌ڵاچوالان لێیان ده‌سه‌نن، ته‌نها بڕێ پاره‌ی که‌میان ده‌ده‌نێ.
به‌و بۆنه‌وه‌یه‌ کوردستانپۆست نامه‌یه‌کی به‌ ئینگلیزی ئاڕاسته‌ی به‌رپرسی کۆماندۆی‌ ئه‌مه‌ریکیی له‌ عێراق (ژه‌نه‌راڵ ڕایمۆند) و به‌رپرسه‌ سیاسیی و سه‌ربازییه‌ عێراقییه‌کان و چه‌ند لایه‌نێکی دیکه‌ی کرد، چه‌ند به‌لگه‌یه‌کی خسته‌ ڕوو، تا ئه‌وان به‌دواداچوونی له‌ سه‌ر بکه‌ن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که‌ی کوردستانپۆست به‌ ئینگلیزی کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌

http://www.kurdistanpost.tk


بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی کوردستانپۆست کلیکی ئه‌و دوو لینکه‌ی خواریشه‌وه‌ بکه‌:

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e291adf2

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f6385368