ئه‌مه‌یه کاندیدی زه‌رد "حزبی سه‌رکرده هه‌ر کێ بێت ئه‌مه کێشه نیه، گرینگ ئه‌وه‌یه حزبی سه‌رکرده بێ و لێی بخۆم."
Friday, 05/03/2010, 12:00
781 بینراوە
ئه‌مه‌ی سه‌روو بیرۆکه‌و مه‌بده‌ئی پرۆفیسۆرێکه که داوای متمانه‌ی خه‌ڵکی هۆشیاری سلێمانی ئه‌کات بۆ گه‌یشتن به پارله‌مانی به‌غا و فرۆشتنی که‌یسی کورد به ئاغای مالیکی.
بابه‌تی باسمان پرۆفیسۆر ئازاد نه‌قشه‌باندییه، ئه‌و تاکه زڕ کورده‌ی شانازی به شاعیرێتی باوکی ئه‌کات و وائه‌زانێ خه‌ڵک له گوێی گا خه‌وتووه‌و نازانن کوڕی شاعیری کورد له ساڵی 1995ه‌وه کۆیله‌ی مالکی یه.
ئه‌م زاته به‌ڕێزه له حه‌فتاکان و هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له زانکۆی به‌سره وانه بێژ بوو و قێزی بڵێ کوردم چ جای ئاخافتن به کوردی. هه‌رده‌م لێزانیش بووه له مه‌وج گۆڕین جارێک پارتی بوو تاچووه بولگاریاو به زه‌بری جگه‌ره‌ی کێنت
[*] دکتۆرایه‌کی خنجیلانه‌ی وه‌ده‌ستهێناو گه‌ڕایه‌وه ووڵاتی به‌ناو ئێراق بوو به خزمه‌تکاری به‌عس و نکۆڵی له کورد کرد. دوای ڕاۆه‌ڕین بوو نه پارتی و له 1993 بوو به یه‌کێتی و له خولی کادیرانی یه‌کێتی بوو به مامۆستا. دوای ئابی 1996ی کلک زه‌رد ڕووی زۆی دیسان زه‌رد کرده‌وه.
ئه‌و زاته ناموباره‌که ڕاگری کۆلیژی ئه‌ده‌بیاتی زانکۆی سه‌لاحه‌دین بوو بوو به واسیته‌ی مالکی (سه‌رۆک وه‌زیری ئێستای ئێراقیه‌کان که هه‌ڵوێستی ناسراوه به‌رامباه‌ر به کورد) شه‌هاده‌یه‌کی ماسته‌ری ته‌زویری جێبه‌جێ کرد بۆ جه‌نابی مالکی (که ئه‌و کات پێیان ئه‌ووت ابو اسرا‌و المالکی). ئه‌مه له به‌رامبه‌ر چی؟
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه ابو اسرا‌و المالکی دوو جار ئازاد‌و زاهیر له‌تیفێکی نه‌خوێنده‌واری برد بۆ دیمه‌شق تێر خواردنه‌وه‌ی کردن و تێڕ کچۆڵه‌ی لوبنانییان له‌باوه‌ش گرت! له‌به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش زاهیر خۆی به سه‌رپه‌رشتیاری ابو اسرا‌و المالکی ناساند‌و ئازادی زڕ کوردیش ماسته‌رێکی پێ به‌خشی. ئه‌م ڕاستیانه‌ش له تۆمارگه‌ی کۆلیژی ئه‌ده‌بیات پاریزراون.
ده‌خه‌که‌م، به دوو سه‌فاری سوریا کاکه شێخ ئازاد زانستی هه‌ڕاج کرد، نازانم ئێستا گه‌ر بچێته به‌غا و ده‌نگی هه‌بێت لا پارله‌مانی ووڵاتی ئێراق چۆن هه‌مان سه‌ودا له‌هه‌ڵ مالکی ناکات و ئه‌م جاره ناوچه دابڕاوه‌کانی پێ نافرۆشێ به‌رامبه‌ر به چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی تر‌و چه‌ند سه‌فه‌ری تر و کچۆڵه‌ی ناسک‌تر؟
دازه‌که‌م ئازاد له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ئه‌ڵێ من کوڕی کاردۆزی شاعیرم هه‌روه‌ک بڵێی ئه‌مه حه‌سانه‌تی پێ بدات. ئایا ڕه‌فیق ئازاد نازانێت که برازای دانه‌ری سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب له هه‌ولێر ته‌پێنرا له 1987 چونکه کرێگتره‌ی حزبی سه‌رکرده بوو؟ ڕه‌فیق، من ناڵێم تۆش ئه‌بێ بته‌پێنرێیت، به‌ڵام حه‌ف تۆیه‌ک که ئه‌مه ڕابردووته ئه‌ته‌وێ خه‌ڵکی هۆشیاری سلێمانی فریو بده‌یت و داوای ده‌نگیان لی ئه‌که‌یت کاتێ ئه‌مه‌یه ڕابردوو و ئێستای کلک زه‌ردت جه‌نابی پرۆفیسۆر!.
[*] ئه‌ڵێن ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات ئه‌یان خوێند به‌رده‌وام جگه‌ره‌ی کێنتیان ئه‌دا به مامۆستاکانی له شێوه‌ی کاک ئازاد و ده‌رچوونیان مسۆگه‌ر ئه‌کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست