هەر کارێ مەسعود بەرزانی رێبەرایەتی کرد ئاکامەکەی سەرنەکەوتنە

Friday, 30/11/2012, 12:00

1828 بینراوە








شێخی بەرزان لە ووتەیەکی بەناو بانگیدا ئەڵێ ،،هەر ئیشێ کە مەلا مستەفا رێبەرایەتی بکات بە دڵنیایی یەوە ئاکامەکەی سەرنەکەوتنە ،،

مەسعود بەرزانی کە کورە خۆشەویستەکەی بارزانی بوو ، بە دوو یاسای سروشتی و بایۆلۆجی سەرجەم کارەکتەرەکانی ئەلمەرحومی بۆ گۆزراوەتەوە ، یەکەم بەیاسای بنەماڵەیی و دووهەم لە رێی جیناتەوە لە رێی بۆماوەوە . وەك دکتۆر ئەیوب بەرزانی لە کتێبەکەی* باسی دەکات ، سەرەرای ئەوەی کە مەسعود لە براکانی تری بچووك تر بوو ، بەڵام زیاد لە پێویست مەلا مستەفا گرنگی پێداوەو وویستیەتی دوای خۆی بیکا بە جێگرەوەی خۆی . هەر بۆیە زۆر بەوریاییەوە عوبەیدولله و لوقمان ی کوری راو ئەنێ و ئەوانیش ئەچنە پاڵ حوکمەتی بەغدا و ئیدریس بەرزانیش تەنها ئەبێتە پردێك بۆ پەرینەوەی مەسعود بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات هەر چەند وەك باس ئەکرێ ئیدریس زۆر ووریاتر و زیرەكتربووەو مەسعودیشی بەگێل زانیوە . بەبۆچونی من هۆکاری ئەوەی مەلا مستەفا مەسعود بەرزانی زیاتر لا خۆشەویست بووە ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەی باپیری کە مەحمود ئاغای زیبارییە ، سەرۆك جاشێکی گەورەو بە هێز بووە . بۆ ئەوەی هێزی خۆی زیاتر بکات ،وەك نیازپاکییەك مەسعودی بەجێنیشنی خۆی دیاری کردووە ، وەك مێژوو باسی دەکات هەموو کات ئارەزووەکانی بەجێ هێناوە لە کاتێکدا ئەم سەرۆکی پارتی دیموکرات و ئەویش سەرۆك جاش بووە ، ئەم کولتورە لە ناو بنەماڵەو عەشایرەکاندا زۆر باوبووە . هۆیەکی تریش ئەگەرێنمەوە بۆ ئەوەی کە دایکی مەسعود بەرزانی کە وەك دکتۆر ئەیوب باسی دەکات ،بەلایەنی کەمەوە ٢٨ بیست و هەشت ساڵ لە مەلا مستەفا بچووك تربووە ، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی بایەخێکی زیاتر بدات بە ژنە بچووکەکەی و مناڵەکانیشی ، کەدیسان ئەمەش هەر کایەیەکی سەرەکی پێکهاتەی بنەماڵە عەشایریەکانە . ئەوەی ئەمەوێ لەسەری بدوێم ئەوەیە، مانگی رابردوو لە پاریس پایتەختی ووڵاتی فەرەنسا کۆنفرانسێکی پارت وهێزە سیاسی یەکانی رۆژئاوای کوردستان بەرێوە چوو ،بە ئامەدەبوونی زۆر بەی کەسایەتی یە ئازادی خوازەکانی کورد و پارتە سیاسی یەکان و کەسایەتی یە دیارەکان ، لەو کۆنفرانسەدا زۆر بابەت و کێشەو سەرنج و بۆچوونی جیاواز تاوتێکراو سەرئەنجام بەشداران بە تایبەتی هێزە سیاسییەکانی رۆژ ئاوای کوردستان یەكریزی و پێکەوە کارکردنیان لە نێوان هێزە نەتەوەییەکان دووپات کردەوە ، بەڵام تاکە ترسێ یان نائارامی یەك کە ئامادەبوو لەو دەیان هێز و لایەنانە بوو کە مەسعود بەرزانی دروستیانی کردووە وکە بە پێی ئارەزو و ویستی تورکیا دەجولێنەوە ، پێویست ناکات لێرە لە نیاز پاکی تورکیا بدوێم بەرامبەر بەکورد ، مەسعود بەرزانی زۆر باشوری کوردستانی پێهەڵ ئەسورێ تا دەسبخاتە نێو کاری رۆژئاواوە ، ئەو ناتوانێ شاری هەولێر بەرێوە بەرێت ، دەیان نارەزیی ونادات پەروەری دەبینین و هەزارەها گەندەڵی و نامۆراڵی دەبین ، بە چ عەقڵێ دەست ئەخاتە چارەنوسی رۆژئاوی کوردستانەوە . ئەمە تەنها یەك لێکدانەوە هەڵئەگرێ ئەویش ئەم کارانەی بەویستی تورکیا ئەنجام ئەدات و ئەیەوێ کورد لە پارچەکانی تری کوردستان یەك نەگرنەوە و دژیان بوەستێتەوە . ئەگەر شێخی بەرزان بە باوکی ئەلمەرحومی ووتبێ ، ئەوە من ئێستا بەخۆی دەڵێم ،هەر کارێ مەسعود بەرزانی رێبەرایەتی بکات دڵنیابن سەرناگرێ و سەرناکەوێ ، وەك خۆی ووتەنی ئەوان تەنها لەکاری تێکداندا شارەزاییان هەیە نەك بنیاتنان . ئەوەی زیاتر ئۆقرەی لێبریم ئەوەیە مەسعود بەرزانی نەوەستاوە بە پێکهێنانی دەیان پارت و حەرەکەی سیاسی لە رۆژئاوای کوردستان ،بگرە دەیان گروپی چەکداریشی دروست کردوە ،بۆ هەڵوەشانەوەی یەکگرتن و تێکدانی سەرکەوتنەکان، دواهەمینیان گروپی نەوەکانی بارزانی یە ، وەك لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە دەرئەکەوێ .








سەرچاوە / الحرکە التحرریە الکوردیە _دکتور ایوب بارزانی پ١١٥



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە